ئایا حوكمی كڕین و فرۆشتنی سەگ چیە؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا حوكمی كڕین و فرۆشتنی سەگ چیە؟

یەكەم: پێشتر حوکمى ڕاگرتنى سەگمان باس کردوە بەوەی كە ڕاگرتنی حەرامە و دروست نیە, وە ئەو كەسەشی سەگ ڕابگرێت ئەوا هەموو رۆژێك بە ئەندازەی دوو قیرات لە ئەجر وپاداشتی كەم دەكات ، جگە لە سەگی ڕاو و سەگی پاسەوانی مەڕوماڵات و پاسەوانی كشتوكاڵ نەبێت كە دروستن ، بۆ زانیارى زیاتر سەردانى بەشى پاک و خاوێنى : لقى : شتە پیسەکان و پاککردنەوەیان بکە و لەوێ ( حوکمى ڕاگرتنى سەگ لە ماڵدا ) بخوێنەوە .
دووەم: بەڵام فرۆشتنی سەگ ئەوا حەرامە هەرچەندە ئەو جۆرە سەگەش بێت كە دروستە ڕابگیرێت.
چونكە لە پێغەمبەری خواوە هاتووە كە نەهی كردووە لە فرۆشتنی سەگ ، ئەوەش لەسەر شێوازە گشتیەكەی هەموو سەگێك دەگرێتەوە، ئەوەی دروستە ڕای بگریت و ئەوەشی دروست نیە.
لەو فەرموودانەش وەكو ئەمانەی خوارەوە:
1- روى البخاري (1944) عن أَبِي جُحَيْفَةَ رضي الله عنه قَالَ : نَهَى النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنْ ثَمَنِ الْكَلْبِ .
2- وروى البخاري (2083) ومسلم (2930) عَنْ أَبِي مَسْعُودٍ الأَنْصَارِيِّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نَهَى عَنْ ثَمَنِ الْكَلْبِ وَمَهْرِ الْبَغِيِّ وَحُلْوَانِ الْكَاهِنِ .
وەلە فەتوای لیژنەی هەمیشەیی فەتوادا هاتووە (13/36) :
" دروست نیە سەگ بفرۆشرێت, و بەهاكەی حەڵاڵ نیە، با سەگەكەش بۆ پاسەوانی یان ڕاو یان جگە لەوەش هەر دروست نیە, لەبەر ئەو فەرموودەیەی كە أبو مسعود عقبة بن عمرو رضي الله عنه دەیگێڕێتەوەو دەڵێـت: ( نهى رسول الله عن ثمن الكلب ومهر البغي وحلوان الكاهن ) متفق على صحته " واتە : پێغەمبەری خوا نەهی كردووە لە پارەی سەگ وپارەی ئافرەتی داوێن پیس( لەسەر داوێ، پیسیەكەی ) و پارەی ساحیر وجادوگەر .
وە شێخ ابن باز رحمه الله دەڵێـت :
" فرۆشتنی سەگ باتڵ وناڕەوایە ". مجموع فتاوی ابن باز" (19/39) .
وە هەروەها شێخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله لە "الشرح الممتع" (8/90) دا دەڵێت :
" فرۆشتنی سەگ دروست نیە, تەنانەت ئەگەریش بۆ ڕاو بیكڕێت هەر دروست نیە" .
ئەگەر پێویستی بە سەگ هەبوو بۆ ڕاو یان پاسەوانی و كەسیش نەبوو پێی بدات تەنها بە كڕین نەبێت ئەوا دروستە بۆی بیكڕێت و تاوانەكەشی لەسەر فرۆشیارە، چونكە شتێكی فرۆشتووە كە دروست نیە بیفرۆشێت.
ابن حزم رحمه الله لە كتێبی "المحلی" دا دەڵێت: (7/493) :
" لە بنچینەدا فرۆشتنی سەگ دروست نیە، نە هی ڕاو نەهی پاسەوانی و جگە لەوەش، وە ئەگەر ناچاربوو بۆ كڕینی و كەسیش نەبوو پێی بدات ئەوا دروستە بۆی بیكڕێت و لەوكاتەدا حەڵاڵە بۆ كڕیار و حەرامە لەسەر فرۆشیار، و هەركاتێك توانای هەبوو پارەكەی لێ وەردەگرێتەوە، وەكو بەرتیل بۆ دوورخستنەوەی ستەم و فیدای ئازادكردنی دیل وهاوشێوەی ئەوە.

سەردان: ٦,٤٢٥ بەش: کڕین و فرۆشتن