کەسێك سوێندی خوارد یان نەزری كرد و پاشان ووتی إن شا‌ء الله، پاشان كارەی نەكرد ئایا كەفارەتی لەسەرە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کەسێك سوێندی خوارد یان نەزری كرد و پاشان ووتی إن شا‌ء الله، پاشان كارەی نەكرد ئایا كەفارەتی لەسەرە؟
پرسیار:

ئەگەر كەسێك سوێندی خوارد یان نەزری كرد و پاشان ووتی إن شا‌ء الله، و پاشان ئەو كارەی نەكرد كە سوێند یان نەزری بۆ كردووە، ئایا كەفارەتی لەسەرە؟

حەق و ڕاست ئەوەیە كە كەفارەتی لەسەر نیە، ئەگەر ووتی سوێند بەخوا ئەبێ ئەو كارە بكەم إن شا‌ء الله، یان دەڵێت نەزربێ بەسەرمەوە بۆ خوا كە ئەو كارە بكەم إن شا‌ء الله ئەوا لەوكاتەدا هیچی لەسەر نیە، چونكە ئەو وتەیەی دوایی دەرگاو دەروازەیەكی بۆ دەكاتەوەو جگە لەوەش فەرموودەی صحیحی لەسەرە كە پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: " من قال في يمينه إن شاء الله فلا حنث عليه " واتە : ئەوەی لە سوێندەكەیدا بڵێت إن شاء الله ئەوا سوێندی نەشكاوەو كەفارەتی لەسەر نیە.
عبدالعزیز بن عبدالله بن باز رحمه الله .

سەردان: ٢,٢٦٩ بەش: سوێند و نەزر و کەفارەت