سزای ئەو کەسە چی یە کەنەزری کردووە بەڵام جێ بە جێى ناکات و کەمتەرخەمی دەکات لەجێ بەجێ کردنیدا ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سزای ئەو کەسە چی یە کەنەزری کردووە بەڵام جێ بە جێى ناکات و کەمتەرخەمی دەکات لەجێ بەجێ کردنیدا ؟

یەکەم :
نەزر دوو جۆرە :
یەکەمیان : نەزری گرێ دراو بەشتێکەوە .
ئەوەش ئەوەیە نەزرێک دەکرێت ودەبەسترێتەوە بە بەدەست هاتنی شتێکەوە ، بۆ نموونە دەڵێت : گەر خودا شیفای دام ئەوا ئەوەندە وئەوەندە دەکەم بەخێر .

دووەمیان : نەزرێک کە بەهیچ شتێکەوە گرێ نەدراوە ، بۆ نموونە دەڵێت : لەسەرم واجب بێت ئەوەندە ڕۆژە بەڕۆژو بم بۆ خودا .
شایەنی باسە هەر یەک لەم دوو جۆرە پێویستە بەجێ بهێندرێن گەر نەزرەکە عیبادەت بوو و تاوان نەبوو ؛ لەبەر ئەو فەرموودەیەیی پێغەمبەر : ( مَنْ نَذَرَ أَنْ يُطِيعَ اللَّهَ فَلْيُطِعْهُ ، وَمَنْ نَذَرَ أَنْ يَعْصِيَهُ فَلا يَعْصِهِ ) رواه البخاري (6696) .
واتە : هەرکەسێک نەزی کرد بەوەی گوێڕایەڵی خودا بکات ئەوا با نەزرەکەی بەجێ بێنێت ، وە هەرکەسێک نەزری کرد بەوەی بێ فەرمانی خودا بکات ئەوا با نەزرەکە بەجێ نەهێنێت .

دوتار پابەند بوون بەنەزرێکەوە کەبەستراوە بەهاتنە دی شتێک پێویستە زیاتر هەوڵی بەجێ هێنانی بدرێت هەرچەند هەردوو جۆرە نەزرەکە واجبن .

پێشەوا ابن القيم دەڵێت :
ٳن قال : إنْ سَلَّمَنِي اللَّهُ تَصَدَّقْت , أَوْ لأَتَصَدَّقَنَّ , فَهُوَ وَعْدٌ وَعَدَهُ اللَّهَ فَعَلَيْهِ أَنْ يَفِيَ بِهِ , وَإِلا دَخَلَ فِي قَوْلِهِ : ( فَأَعْقَبَهُمْ نِفَاقًا فِي قُلُوبِهِمْ إلَى يَوْمِ يَلْقَوْنَهُ بِمَا أَخْلَفُوا اللَّهَ مَا وَعَدُوهُ وَبِمَا كَانُوا يَكْذِبُونَ ) فَوَعْدُ الْعَبْدِ رَبَّهُ نَذْرٌ يَجِبُ عَلَيْهِ أَنْ يَفِيَ لَهُ بِهِ ; والنذر المعلق أَوْلَى بِاللُّزُومِ مِنْ أَنْ يَقُولَ ابْتِدَاءً : " لِلَّهِ عَلَيَّ كَذَا " .وَإِخْلَافُهُ يُعْقِبُ النِّفَاقَ فِي الْقَلْبِ اهـ بتصرف .

واتە : گەر گوتی : گەر خودا شیفام بدات ئەوا خێر دەکەم ، ئەوا وەعدێکە وبەخودای داوە ، پێویستە بەجێی بێنێت ،
گەرنا بەر ئەو ئایەتە دەکەوێت : (فَأَعْقَبَهُمْ نِفَاقًا فِي قُلُوبِهِمْ إلَى يَوْمِ يَلْقَوْنَهُ بِمَا أَخْلَفُوا اللَّهَ مَا وَعَدُوهُ وَبِمَا كَانُوا يَكْذِبُونَ )
واتە : خودا سزای دان لەبەر ئەو دوو ڕوویەیی کەهەیان بوو تا ئەو ڕۆژەی گەشتەنەوە بەخودا وەهەروەها لە بەر ئەو پەیمان شکاندنەیان لەگەڵ خودا کەپەیمانیان پێ دابوو ، وەهەروەها لەبەر ئەو درۆیانەی کەدەیان کرد .
بێگومان کاتێ مرۆڤ پەیمانێک بەخودا دەدات ونەزر دەکات پێویستە بیهێنێتە دی وجێ بەجێی بکات .

پاشان نەزری گرێ دروار بەشتێکەوە لەپێشترە ، لەوەی هەر لەخۆیەوە بڵێت : پەیمان بێت فڵان شت بۆ خودا دەکەم .
هەر بۆیە بەجێ نەگەیاندنی نەزر نیفاق ودوو ڕوویی دەڕوێنێت لەدڵدا .

دووەم :
پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ سەرزەنشتی ئەو کەسانەی کردووە کەنەزرێک دەکەن وبەجێی ناگەیەنن ، هەروەک ئیمامی موسلیم لە (2535)عیمڕانی کوڕی حوصەینەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی : ( إِنَّ خَيْرَكُمْ قَرْنِي ، ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ ، ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ ، ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ -قَالَ عِمْرَانُ : فَلا أَدْرِي أَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بَعْدَ قَرْنِهِ مَرَّتَيْنِ أَوْ ثَلاثَةً - ثُمَّ يَكُونُ بَعْدَهُمْ قَوْمٌ يَشْهَدُونَ وَلا يُسْتَشْهَدُونَ ، وَيَخُونُونَ وَلا يُؤْتَمَنُونَ ، وَيَنْذِرُونَ وَلا يُوفُونَ ، وَيَظْهَرُ فِيهِمْ السِّمَنُ ) .
واتە : باشترینتان ئەوانەتانن کەلەسەردەمی مندان ، پاشان ئەوانەی دوای ئەوان ، پاشان ئەوانەی دوای ئەوان ، عیمڕان دەڵێت : نازانم پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دوای سەردەمی خۆی دوو سەدەی ژمارد یاخود سێ ، پاشان لەدوای ئەوان کەسانێک دێن شایەتی دەدەن بێ ئەوەی داوایان لێبکرابێت ، واتە: پەلەی تیا دەکەن ، و لەخواناترسن خیانەت دەکەن و جێی متمانە نین ، ونەزر دەکەن و جێبەجێی ناکەن وقەڵەوییان تیا دەردەکەوێت وقەڵەو دەبن .

ئیمامی نەوەوی دەڵێت :
فِيهِ وُجُوب الْوَفَاء بِالنَّذْرِ , وَهُوَ وَاجِب بِلا خِلَاف اهـ .
واتە : ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی واجبە نەزر بەجێ بهێندرێت حەتمەن ئەمەش واجبە بەبێ جیاوازی لەنێو زانایاندا .

جا مەبەست : ( وَيَظْهَرُ فِيهِمْ السِّمَنُ ) .
واتە : قەڵەوییان تیا دەردەکەوێت وقەڵەو دەبن .
مەبەستی ئەوەیە ئەو کەسانە بێئاگان لەدین وگرنگی پێ نادەن وهیچ غەم وخەفەتێکیان نی یە جگە لەخواردن وخواردنەوە وخەو ئیسراحەت .
دواتر قەڵەو بونێک خراپە کەمرۆڤ هەوڵی بۆ بدات نەک خودی کەسەکە قەڵەو بێت . والله أعلم . انظر عون المعبود شرح حديث رقم (4657) .

سێیەم :
بەجێ نەگەیاندنی نەزر سیفاتی دوو ڕووەکانە ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : (وَمِنْهُمْ (واتە : دوو ڕووەکان ومونافیقەکان ) مَنْ عَاهَدَ اللَّهَ لَئِنْ آتَانَا مِنْ فَضْلِهِ لَنَصَّدَّقَنَّ وَلَنَكُونَنَّ مِنَ الصَّالِحِينَ * فَلَمَّا آتَاهُمْ مِنْ فَضْلِهِ بَخِلُوا بِهِ وَتَوَلَّوْا وَهُمْ مُعْرِضُونَ * فَأَعْقَبَهُمْ نِفَاقاً فِي قُلُوبِهِمْ إِلَى يَوْمِ يَلْقَوْنَهُ بِمَا أَخْلَفُوا اللَّهَ مَا وَعَدُوهُ وَبِمَا كَانُوا يَكَذِبُونَ * أَلَمْ يَعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ سِرَّهُمْ وَنَجْوَاهُمْ وَأَنَّ اللَّهَ عَلَّامُ الْغُيُوبِ) التوبة /75-78 .
واتە : هەندی لەدوو ڕووەکان ومونافیقەکان ئەوانەن کەپەیمانێک بەخودا دەدەن بەوەی گەر خودا بەرەکەتی خۆی پێیان ببەخشێت ئەوا خێر بکەن وببەن بەپیاو چاک ، بەڵام کاتێ خودا بەرەکەتی بەسەردا ڕژاندن پشتیان هەڵکرد وپەیمانەکەیان بەجێ نەگەیاند ، خودا سزای دان لەبەر ئەو دوو ڕوویەیی کەهەیان بوو تا ئەو ڕۆژەی گەشتەنەوە بەخودا وەهەروەها لەبەر ئەو پەیمان شکاندنەیان لەگەڵ خودا کەپەیمانیان پێ دابوو ، وەهەروەها لەبەر ئەو درۆیانەی کەدەیان کرد .
ئایا نازانن خودا ئاگاداری هەموو شتێکە پەنهان بێت یاخود ئاشکرا وخودا زانایە بەهەموو شتە شاراوەکان .

چوارەم :
بەنیسبەت سزای ئەو کەسەی کەنەزر دەکات وجێ بەجێی ناکات ئەوا ترسی ئەوەی لەسەرە خودا (وەک عوقوبە) دوو ڕوویی بڕوێنێت لەدڵیدا وخەسارەو مەند ببێت .
هەروەک خوای پەروەردگار لەو ئایەدا فەرموویەتی کەئاماژەمان پێ دا : ( فَأَعْقَبَهُمْ نِفَاقاً فِي قُلُوبِهِمْ إِلَى يَوْمِ يَلْقَوْنَهُ بِمَا أَخْلَفُوا اللَّهَ مَا وَعَدُوهُ وَبِمَا كَانُوا يَكَذِبُونَ )
واتە : خودا سزای دان لەبەر ئەو دوو ڕوویەیی کەهەیان بوو تا ئەو ڕۆژەی گەشتەنەوە بەخودا وەهەروەها لە بەر ئەو پەیمان شکاندنەیان لەگەڵ خودا کەپەیمانیان پێ دابوو ، وەهەروەها لەبەر ئەو درۆیانەی کەدەیان کرد .

شێخ السعدي [ ل :(546) ] دەڵێت :
هەندێ لەدوو ڕووەکان پەیمانیان بەخودا دەدا "لَئِنْ آتَانَا مِنْ فَضْلِهِ"، گەر خودا هیوایەتێکیان لەدونیادا بۆ بێنێتە دی ئەوا ("لَنَصَّدَّقَنَّ وَلَنَكُونَنَّ مِنَ الصَّالِحِينَ"). ئەو شتە دەکاتە خێر وسیلەی ڕەحم بەجێ دێنن ("فَلَمَّا آتَاهُمْ مِنْ فَضْلِهِ " ) خوداش دەفەرموێت کاتێ ئێمە بۆیانمان هێنایە دی بەڵام ئەوان پابەند نەبوون بەپەیمانەکەیانەوە بەڵکو ("بَخِلُوا بِهِ وَتَوَلَّوْا") ڕەزیلیان کرد وپشتیان هەڵکرد لەگوێڕایەڵی خودا ("وَهُمْ مُعْرِضُونَ") واتە : پشتیان هەڵکرد لەکاری خێر وگرنگییان پێ نەدا ، جا کاتێ پەیمانەکەیان شکاند ئەوکات ("فَأَعْقَبَهُمْ نِفَاقًا فِي قُلُوبِهِمْ" مستمرا "إِلَى يَوْمِ يَلْقَوْنَهُ بِمَا أَخْلَفُوا اللَّهَ مَا وَعَدُوهُ وَبِمَا كَانُوا يَكْذِبُونَ " .
واتە : خودا سزای دان لەبەر ئەو دوو ڕوویەیی کەهەیان بوو تا ئەو ڕۆژەی گەشتەنەوە بەخودا وەهەروەها لەبەر ئەو پەیمان شکاندنەیان لەگەڵ خودا کەپەیمانیان پێ دابوو ، وەهەروەها لەبەر ئەو درۆیانەی کەدەیان کرد .

بۆیە پێویستە باوەڕدار ئاگاداری ئەوە بێت کاتێ پەیمانێکی بەخودا دا بیهێنێتە دی گەرنا دوور نی یە خودا تۆوی دوو ڕوویی لەدڵیدا بڕوێنێت هەروەک چۆن ئەوانەی پێشوی بەوە سزا دا .

لەسەحیحی بوخاری وموسلیم دا هاتووە پێغەمبەر فەرموویەتی : ( آية المنافق ثلاث : إذا حدث كذب وإذا عاهد غدر وإذا وعد أخلف ) .
واتە : نیشانەی کەسی دوو ڕوو ئەوەیە :
زۆر جار کاتێ قسە دەکات درۆ دەکات ، وکاتێ پەیمانێک دەدات دەیشکێنێت ، وکاتێ وەعدێک دەدات نایباتە سەر .

جا لێردا تەماشا کە ئا ئەو مونایفیقانە کاتێ پەیمانیان بەخودا دەدا گەر شتێکیان بۆ بەجێ بێت ئەوا خێر دەکەن ودەبنە کەسێکی چاک بەڵام قسەیان کرد و درۆیان کردن ، وپەیمانیان داو شکاندیان و وەعدیان داو نەیان بردە سەر .

هەر بۆیە خودا هەڕەشەی لەو کەسانە کردووە کە ئەم کارە خراپە دەکەن وفەرموویەتی : (" أَلَمْ يَعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ سِرَّهُمْ وَنَجْوَاهُمْ وَأَنَّ اللَّهَ عَلامُ الْغُيُوبِ " )
واتە : ئایا نازانن خودا ئاگاداری هەموو شتێکە پەنهان بێت یاخود ئاشکرا وخودا زانایە بەهەموو شتە شاراوەکان .

والله أعلم .
.

سەردان: ٢,٨٤٠ بەش: سوێند و نەزر و کەفارەت