حوکمی جەمع کردن لەنێوان گوێزەبانە و نەزردا بەسەر بڕینی یەک ئاژەڵ بۆ هەردوکیان ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی جەمع کردن لەنێوان گوێزەبانە و نەزردا بەسەر بڕینی یەک ئاژەڵ بۆ هەردوکیان ؟
پرسیار:

دایکم نەزری کردبوو گەر من منداڵم ببێت گوێرەکەیەکی بچوک دەکاتە خێر ، , کۆمەڵێ خەڵک دەعوات دەکات ، دواتر منداڵم بوو ، جا ئێستا دایکم دەیەوێت نەزرەکەی بەجێ بێنێت ، ئایا دروستە لەجیاتی ئەو گوێرەکە بچوکە گوێرەکەیەکی گەورە بکات بەخێر و نیەتی گوێزەبانەشی لێ بێنێت ، یاخود پێویستە دوو مەڕیش سەر ببڕێ لەگەڵ گوێرەکەکەدا ؟
وئایا دەتوانی لەبری ئەوەی گۆشتەکە بکوڵێنێت بەکاڵی بەسەر خەڵکدا دابەشی بکات ؛چونکە ئەم جۆرەیان باشترە بۆ کەسانی هەژار ؛ چونگە گەر بیکاتە چێشت ئەو کات کەسانی نزیکی بۆ بانگ دەکرێت کەڕەنگە پێویستیان پێ نەبێت وهەژار نەبن ؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

دروست نی یە و نابێ جەمع بکرێت لەنێوان نەزر وگوێزەبانەدا و یەک ئاژەڵ بۆ هەردوکی سەر ببڕدرێت ؛ چونکە هەریەکەیان عیبادەتێکی سەر بەخۆیە وپەیوەندیان بەیەکەوە نی یە .

یەکەم :
لەپێغەمبەروە هاتووە کەڕێگری کردووە لەنەزر کردن ، وڕوونی کردۆتەوە کەنەزر شتێکە لەدەستی کەسی بەخیل دەهێندرێتە دەرەوە ، دواتر نەزرەکە زیاتر باش نابێت گەر کەسەکە وا گومان ببات ئەو شتەی نایەتە دەست تەنها بەنەزر کردن نەبێت ، یاخود وا گومان ببات خودا ئەو شتەی بۆ دێنێتە جێ لەبەر نەزرەکەی !
لە " الموسوعة الفقهية " ( 40 / 140 )دا – لەکاتی ڕوون کردنەوەی حوکمی نەزردا هاتووە - :
"قال القرطبي : الذي يظهر لي هو التحريم في حقِّ من يُخاف عليه اعتقاد أن النذر يوجب حصول غرض معجل ، أو أن الله يفعل ذلك الغرض لأجل النذر ، فيكون الإقدام على النذر - والحالة هذه - محرَّماً ، وتكون الكراهة في حق من لم يعتقد ذلك" انتهى .
واتە : ئیمامی قوڕتوبی دەڵێت :
ئەوەی من لێی تێگەیشتووم نەزر حەڕامە بەنیسبەت ئەو کەسانەوە کەوا باوەڕیان وایە ئەو شتەیان بەهۆی نەزرەکەوە بۆ هاتۆتە دی ، یاخود وا گومان ببات خودا ئەو شتەی بۆ دێنێتە جێ لەبەر نەزرەکەی ، جا هەرکەسێ حاڵی بەو شێوەیە بێت ئەوا نەزرەکەی حەڕامە ونابێت نەزری لەو شێوەیە بکات ، جا تەنها بەنیسبەت کەسێکەوە نەزر باش نی یە و مەکڕوهە کەبیر وباوەڕی بەو شێوەیە نەبێت گەر نا حەڕامە هەروەک ئاماژەمان پێدا .

دواتر گەر نەزرێک عیبادەت بوو ، هەر کات شتەکە هاتە دی کەنەزرەکەی بۆ کراوە ئەوا پێویستە ئەو نەزرە جێ بەجێ بکرێت ؛ لەبەر ئەو فەرموودەیەیی پێغەمبەر : (مَنْ نَذَرَ أَنْ يُطِيعَ اللَّهَ فَلْيُطِعْهُ) رواه البخاري (6696) .
واتە : هەرکەسێک نەزی کرد بەوەی گوێڕایەڵی خودا بکات ئەوا با نەزرەکەی بەجێ بێنێت وگوێڕایەڵی خودا بکات .

دووەم :
دروست نی یە و نابێ جەمع بکرێت لەنێوان نەزر وگوێزەبانەدا ویەک ئاژەڵ بۆ هەردوکی سەر ببڕدرێت ؛ چونکە هەریەکەیان عیبادەتێکی سەر بەخۆیە وپەیوەندیان بەیەکەوە نی یە .
جا کاتێ دایکت نەزری کردووە ئەوا پێویستە خۆی نەزرەکەی لەماڵی خۆی جێ بەجێ بکات ، بەڵام تۆش دەتوانی لەبری ئەو (گەر ڕازی بوو یاخود تۆی کردە وەکیل) ئاژەڵێکی بۆ سەر ببڕیت .

پاشان بەنیسبەت گوێزەبانەوە ئەوا لەسەر تۆ پێویستە ودەبێت خۆت ئاژەڵێک بکەیتە گوێزبانە .

جا گەر هەردوکتان شەریک بوونەوە لەگوێرەکەیەکی گەورەدا ئەوا ناوترێت هەریەکەتان گوێرەکەیەکی سەر بڕیەوە ، تەنها ئەوەندە هەیە تۆ هاوبەش بوویتە لەگوێرەکەیەکدا هەروەک لەقوربانیدا چەند کەسێک شەریک دەبنەوە وڵاخێک دەکەنە قوربانی .

زانایانی ( اللجنة الدائمة للإفتاء ( 24/409) دەڵێن :
" أما عن حكم إشراك النذر مع العقيقة فهذا لا يصلح ، النذر مستقل ، والعقيقة مستقلة ، العقيقة سُنَّة مستقلة ، والنذر واجب مستقل " انتهى .
واتە : بەنیسبەت جەمع کردن لەنێوان نەزر وگوێزەبانەدا دروست نی یە ونابێ جەمع بکرێت لەنێوان نەزر وگوێزەبانەدا ویەک ئاژەڵ بۆ هەردوکی سەر ببڕدرێت
؛ چونکە نەزر سەر بەخۆیە وەهەروەها گوێزەبانەش سەر بەخۆیە ، گوێزەبانە سوننەتێکی سەر بەخۆیە ، وەبەهەمان شێوە نەزریش واجبێکی سەر بەخۆیە .

هەر بۆیە ؛ پێویستە دایکت گوێرەکەیەک سەر ببڕێت لەجێگەی نەزرەکەی ،بەڵام بۆ گوێزەبانەکە ئەوەش حەیوانێکی بۆ سەر دەبڕدرێت ، گەر کوڕ بوو دوو ئاژەڵ ، گەر کچیش بوو یەک ئاژەڵ .

سێیەم :
پاشان بەنیسبەت بەخشینەوەی گۆشتەکە بێ ئەوەی بکرێت بە چێشت : ئەوا دروستە ؛ چونکە ئەوا باشترە بۆ هەژاران ، دواتر گۆڕینی نەزر بۆ لەخۆی باشتر دروستە .
ئەمە کاتێک گەر مەبەستی لەنەزرەکەی هەژاران بوو .

بەڵام گەر هەر مەبەستی ئەوە بوبێت خواردن بدات بەکۆمەڵێ کەس ، بەبێ ڕەچاو کردنی کەسی ودەوڵەمەند وهەژار ، ئەوا باش وایە هەندێکی بدات بەهەژاران ، یاخود دەعواتیان کات ، وکەسە نزیکەکانی وهاوەڵەکانیش بێ بەش نەکات ، چونکە لێرەدا مەبەستەکە تەنها هەژار نی یە ، بەڵکو بەنیەتی ئەوە کردویەتی دەر ودراوسێ بانگ بکات ، هەرچەند دەوڵەمەندیش بن ، گەر وای کرد ئەوکات خێرێکی باش بەدەس دێت ودەبێتە هۆکاری زیاتر پتەو بوونی پەیوەندیەکان وخۆشەویستی یەکتر .

والله أعلم .

سەردان: ٢,٣٨٠ بەش: سوێند و نەزر و کەفارەت