ئایا مەلائیکە چاك وبەڕێزترن یان مرۆڤی چاك وبۆ خوا صوڵحاو؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا مەلائیکە چاك وبەڕێزترن یان مرۆڤی چاك وبۆ خوا صوڵحاو؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئەم بابەتە (  مەلائیکە بەرێزترن یان مرۆڤی چاك ) جێگەی ناكۆكی و مشتومڕی نێوان زانایانە و هەرلایەكیان بەڵگەی خۆی هێناوە بۆ بەهێزكردنی بۆچوونەكەی.
بەڵام بۆچوونی پەسەند و ڕاست لەم بابەتەدا ئەمەیە:
مرۆڤی چاك لە  مەلائیکە بەرێزترن لەكۆتاییدا، چونكە خوای گەورە پاداشتگەلێكی بۆ مرۆڤە چاكەكان ئامادەكردووە كە بۆ  مەلائیکەتەكانی ئامادەنەكردووە ئەوەی ئەیزانین، بەڵكو  مەلائیکەكان لە شوێنی مرۆڤەچاكەكانن كە بەهەشتە وەكو دەفەرموێت: {يَدْخُلُونَ عَلَيْهِم مِّن كُلِّ بَابٍ (23) سَلَامٌ عَلَيْكُم بِمَا صَبَرْتُمْ ۚ فَنِعْمَ عُقْبَى الدَّارِ}. الرعد
بەڵام سەبارەت بە سەرەتای دروستبوونەوەی  مەلائیکە بەرێزترن چونكە ئەوان لە نور دروستكراون و هەمیشە تاعەت وخواپەرستی دەكەن و توانای ئەو كارەشیان پێ دراوە وەكو دەفەرموێت: { عَلَيْهَا مَلَائِكَةٌ غِلَاظٌ شِدَادٌ لَّا يَعْصُونَ اللَّهَ مَا أَمَرَهُمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ }، وقال عز وجل { وَمَنْ عِندَهُ لَا يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِهِ وَلَا يَسْتَحْسِرُونَ (19) يُسَبِّحُونَ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ لَا يَفْتُرُونَ }الأنبياء
جا ئەمە قسەی یەكلاكەرەوەیە لەم بابەتەدا.
بەڵام ئەوەی پێویستە بزانرێت ئەوەیە كە رۆچوون لەم جۆرە بابەتانەدا لە زیادەی علم وزانستە و مرۆڤ ناچار نیە بیزانێت و زۆرپێویستیش نیە. والله المستعان.
مجموع فتاوى و رسائل الشيخ محمد صالح العثيمين المجلدالاول - باب الملائكة.

سەردان: ٢,١٦٩ بەش: باوەڕبون بە فریشتەکان