ئایا دروستە بۆم لەكاتی دەوامی ڕەسمیدا نوێژی چێشتەنگاو بكەم بەمەرجێك سەرنەكێشێ بۆ پەكخستن ودواخستنی كارەكە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە بۆم لەكاتی دەوامی ڕەسمیدا نوێژی چێشتەنگاو بكەم بەمەرجێك سەرنەكێشێ بۆ پەكخستن ودواخستنی كارەكە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
نوێژی چێشتەنگاو سوننەتە و فەزڵی تێدایە، وە ئەگەر تۆ فەرمانبەریت و كاریگەری ناكاتە سەر ئەو ئەركەی كە پێت سپێرراوە ئەنجامی بدەین ئەوا هیچی تێدا نیە و ئاساییە كە نوێژەكەت بكەیت. بەڵام ئەگەر هاتوو كاری كردە سەر ئەرك و فەرمانەكەت ئەوا دروست نیە بۆت ئەو نوێژە بكەیت، چونكە سەرقاڵت دەكات بە ڕاپەڕاندنی واجبەوە.
الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٤,٣٥٤ بەش: نوێژە سوننەتەکان