ئایە نێچیر پیس دەبێت گەر سەگ بەدەمی بیگرێت ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایە نێچیر پیس دەبێت گەر سەگ بەدەمی بیگرێت ؟
پرسیار:

ئایە دروستە لەو نێچیرە بخۆم کە سەگەکەم ڕاوی کردووە ؟ گەر وڵامەکەی بەڵێ یە ، ئەی بۆ دەگوترێت لیکی سەگ پیسە ، گەر پیس بوایە ئەو نێچیرەش ڕاوی دەکرد حەڵاڵ نەدەبوو .

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

یەکەم :
ئێمە پیسی لیکی سەگ بەڕاست وتەواو تر دەزانین ، لەهەمان کاتدا توکی وتەڕایی گیانی بەپاک دەزانین .

هەروەک( شيخ الإسلام ابن تيمية)ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت : "چونکە ئەسڵ لەشتەکاندا پاکیەتیە ، ودروست نی یە هیچ شتێک بەپیس یاخود بەحەرام بزانرێت مەگەر بەڵگەیەکی لەسەر بێت ، هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَقَدْ فَصَّلَ لَكُمْ مَا حَرَّمَ عَلَيْكُمْ إِلاَّ مَا اضْطُّرِرْتُم إِلَيْهِ ) [الأنعام/119] ، 
واته: له‌ كاتێك ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ حه‌رامی كردبوو له‌سه‌رتان هه‌مووی به‌درێژی بۆ باسكردن ، ته‌نها له‌ كاتی ناچاریدا ئه‌وه‌ی كه‌ حه‌رامیشه‌ بۆتان حه‌ڵاڵ ئه‌بێ.
وە فەرموویەتی : ( وَمَا كَانَ اللهُ لِيُضِلَّ قَوْماً بَعْدَ إِذْ هَدَاهُم حَتَّى يُبَيِّنَ لَهُم مَا يَتَّقُونَ ) [التوبة/115]. .. 
واته: وه‌ خوای گه‌وره‌ هیچ كه‌سانێك گومڕا ناكات له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ هیدایه‌تی دان و ڕێی ڕاستی نیشان دان تا ئه‌و شته‌یان بۆ ڕوون نه‌كاته‌وه‌ كه‌ خۆیانی پێ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه‌ ناو گومڕاییه‌وه‌.
جا مادام وایە ، پێغەمبەمبەر فەرموویەتی : ( طُهُورُ إِنَاءِ أحَدِكُمْ إِذَا وَلَغَ فِيهِ الكَلْبُ أنْ يَغْسِلَهُ سَبْعاً ، أولاَهُنَّ بِالتُّرَابِ ) .
واتە: پاکبوونەوەی قاپی یەکێک لەئێوە کاتێ کەسەگ دەمی تێ دەنێ بەوە دەبێ حەوت جار بشۆردرێت ، یەگەم جاریان بەخۆڵ.
هەموو فەرموودەکان باسی هیچ شتێکیان تێدا نی یە جگە لەدەم تێخستن نەبێت ، وباسی باقی جسمی نەکردووت ، وبەپیس دانانی بەقیاس کراوە ..
وەهەروەها  پێغەمبەمبەر ڕوخسەتی داوە سەگی ڕاو و حەرەسیان بەخێو بکرێت ، وە گومانی تێدا نییە کەسێک سەگ بەخێو بکات تەڕایی لاشەی سەگی بەردەکەوێت ، بۆیە بەپیس دانانی جۆرێک لەناڕەحەتی دروست دەکات کەلەسەر ئەم ئومەتە هەڵگیراوە.
 " مجموع الفتاوى " (21/617-619) .

دووەم :
گەر حوکمماندا لەسەر پیسی لیکی سەگ ، پرسیارێک دێتە پێش ئەویش حوکمی ئەو نێچیرەیه کەبەدەمی دەیگرێت ، جا بۆ خۆی ڕاوی کردبێت یاخود بۆ خاوەنەکەی ، هیچ جیاوازیەک لەم دوو حاڵەتەدا نی یە ، سەگی ڕاو بۆ هەردوو حاڵەتەکە بەکار دەهێندرێت ، ولەسوننەت وبۆچوونی زانایاندا جیاوازی نەکراوە لەنێوانیاندا لەڕووی پاکی وپیسیەوە .
وزانایان بۆچوونیان جودایه لەم بابەتەدا ودوو بۆچوونیان هەیە :
بۆچوونی یەکەم :
پێی وایە واجبە شوێنی دەمی سەگ بشۆردرێت ، ئەوەش مەزهەبی شافعی وحەنبەلیەکانە ، وهەروەها زاهیری مەزهەبی حەنەفیەکانیشە ، ئەوان دەقی قسەیان هەیە لەبارەی پیسی شوێن دەمی سەگەوە ، وئێمە بۆچوونێکیانمان نەبینیوە حاڵەتی ڕاو کردن جودا بکاتەوە .
وەلەکتێبی " مراقي الفلاح " (ل/30)دا کەیەکێکە لەکتێبی حەنفیەکان "هاتووە :
" پاشماوەی پیس ئەوەیه کەسەگ لێی خواردووەتەوە ، جا جیاوازی نییە سەگی نێچیر بێت یاخود سەگی نێو مەڕ وجگە لەمانەش ".
وە ( ابن حجر الهيتمي)ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت :
"شوێنی گازی سەگ کەلەنێچیرەکەی دەدا پیسە وپیسیەکەشی زۆرە ، هاوشێوەی باقی لاشەی لەتەڕایی کەبەر لاشە دەکەوێت ، بەڵام بۆچوونی دروست ئەوەیه: چاوپۆشی لێ دەکرێت ؛ لەبەر کەمیەکەی ، وئەوەندە بەسە حەوت جار بشۆردرێت وجارێکیان بەخۆڵ ، وپێویست نییە فڕێ بدرێت " تحفة المحتاج " (9/331) .
وە ( البهوتي ) ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت :
" پێویستە ئەو جێگیەیە بشۆردرێت کەدەمی سەگی بەرکەوتووە؛ چونکە پیسە ، بۆیە هاوشێوەی جل وبەرگ وقاپ قاجاغ دەشوردرێت " كشاف القناع " (6/224) .
وە( المرداوي )ڕەحمەتی خوای لێ بێت لەبارەی ئەم بۆچوونەوە دەڵێت : " ئەوە مەزهەبە " بڕوانە " الإنصاف " (10/433) .

بۆچوونی دووەم :
پێی وایە پێویست نییە شوێن دەمی سەگی ڕاو بشۆردرێت ، بەڵکو ئەوە یەکێکه لەو شتانەی کەچاوپۆشی لێ دەکرێت ، ئەمە یەکێکە لەبۆچوونەکانی شافعیەکان – هەروەک ( النووي )ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە " المجموع " (9/124)دا نەقڵی کردووە - ، وڕیوایەتێکی مەزهەبی حەنبەلیەکانە ، هەروەک  ( المرداوي ) دەڵێت : " بەڕاستیان داناوە لە( التصحيح )دا " الإنصاف " (10/434) ، وە هەروەها ( شيخ الإسلام ابن تيمية ، والشيخ ابن عثيمين ) بەڕاجح و تەواویان زانیوە .
بەڵگەشیان ئەم ئایەتە پیرۆزەیه : ( فَكُلُوا مِمَّا أَمْسَكْنَ عَلَيْكُمْ وَاذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ عَلَيْهِ ) المائدة/4. 
 واته: ئه‌وه‌ی كه‌ بۆ ئێوه‌یان گرت وتمان: ئه‌گه‌ر لێی خوارد دیاره‌ ئه‌و سه‌گه‌ بۆ خۆی گرتۆتی نابێ بیخۆی به‌ڵام كه‌ گرتی و لێی نه‌خوارد وه‌ ناوی خوای گه‌وره‌تان هێنا كاتێك كه‌ سه‌گه‌كه‌ به‌ر ئه‌ده‌ن ئه‌وه‌ بیخۆن و حه‌ڵاڵه‌ بۆتان، وه‌ هه‌یشه‌ له‌ زانایان ده‌فه‌رموون ئه‌گه‌ر لێیشى خواردبوو هه‌ر دروسته‌ بیخۆن.
ئەوان دەڵێن : فەرمانی نەکردووە بەشوشتنی ، لەکاتێکدا زۆر جار یاخود هەندێ جار لێوەی جودا نابێتەوە ولەگەڵیەتی ، هەر بۆیە پێغەمبەر باسی نەکردووە ، لەکاتێکدا زۆر پرسیاری لەو بارەیەوە لێ کراوە.
 " المجموع " (9/124).
وه ( شيخ الإسلام ابن تيمية )ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت :
" لیکی سەگ گەر بەر نێچیر کەوت پێویست نی یە بشۆردرێت لەسەر بۆچوونی ڕاستی زانایان ، ئەوەش یەکێکە لەڕیوایەتەکان لەئەحمەدەوە؛ چونکە پێغەمبەر فەرمانی بەهیچ کەسێک نەکردووە بەوە ، چاوپۆشی کراوە لە لیکی سەگ لەکاتی پێویستی وناچاری دا ، وفەرمان کراوە بەشوشتنی لەجگە لەمانەدا ، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی شەرع مەسڵەحەت وزروف وپێویستیەکانی خەڵکی ڕەچاو کردووە.
 " مجموع الفتاوى " (21/620)، وانظر (19/25-26) .

وە ( الشيخ ابن عثيمين ) ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت :
" پێغەمبەر صلّى الله عليه وسلّم فەرمووی : ( إِذا وَلَغَ ) واتە: کاتێ دەمی تێخست ، ونەیفەرموو : ( إِذا عَضَّ )واتە: کاتێ گازی لێ گرد ، چونکە ڕەنگە لەکاتی خواردنەوەدا شتانێک لەمەعیدەیەوە دەربچێت کەلەکاتی گاز گرتندا دەرناچێت .
وە گومانی تێدا نییە هاوەڵان خوا لێیان ڕازی بێت گۆشتیان حەوت جار نەدەشوشت ودانەیەکیان بەخۆڵ ، ئەوەش وا دەخوازێت چاوپۆشی لێکراوبێت ، وە خوای پەروەردگار خۆی بەتوانا ودروستکار ویاسا دانەره، جا گەر لەڕووی شەرعەوە جاوپۆشی لێ بکرێت ، ئەوا بێگومان لەڕووی قەدەرەوە زیانەکەی نامێنێت ، بۆ نموونە مردارەوە بوو پیسە ، وحەرامە ، وەکاتێ مرۆڤ ناچار بوو بیخوات حەڵاڵ دەبێت بۆی ، وزیانی نییە بۆ کەسی ناچار .
جا ڕاستر ئەوەیە : واجب نییە شوێنی دەمی سەگ بشۆردرێت کاتێ نێچیرێک ڕاو دەکات هەروەک پێشتر ئاماژەمان پێدا ؛ لەبەر ئەوەی سەگی ڕاو لەئەسڵدا بۆئاسان کاری ڕێی پێدراوە ؛ گەرنا دروست دەبوو خودا ڕێگە بدات مرۆڤ بۆ خۆی ڕاو بکات ؛نەک سەگی ڕاهێنراو ، وئاسان کاری هەموو ئەمانە دەگرێتەوە .
 " الشرح الممتع " (1/420) .
و بۆچوونی دووەم : ڕاستر وتەواو ترە لەم بابەتەدا ، لەبەر بەهێزی بەڵگەکانیان ، ولەبەر ئەوەی لابردنی ناڕەحەتی تێدایە ،بەڵام ئەمە هەرگیز ئەوە ناگەیەنێت لیکی سەگ پاک بێت ، هەروەک مالکیەکان دەیڵێن ، وچاوپۆشی کردن لەشوشتنی تەنها بۆ ئاسانکاری ولابردنی ناڕەحەتیە.
والله أعلم .

سەردان: ١,٨٦١ بەش: خواردن و خواردنەوە