ئایا دروستە پیاو تەوقە لەگەڵ ئافرەتى نامەحرەم دا بكات؟ وەک کچە پوور یان کچە خاڵ یان کچە مام؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە پیاو تەوقە لەگەڵ ئافرەتى نامەحرەم دا بكات؟ وەک کچە پوور یان کچە خاڵ یان کچە مام؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
تەوقەكردنی پیاو لەگەڵ ئافرەتی نامەحرەمدا حەرامە و بە هیچ شێوەیەك دروست نى یە، بە بەڵگەی ئەم فەرموودانەی خوارەوە:
1ـ عن أميمة بنت رقيقة (رضي الله عنها) قالت: قال رسول الله : ((إنِّي لا أصافح النساء)) [1]
واتە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: من تەوقە ناكەم لە گەلڕ ئافرەتدا.
2- عن عمرو بن شعيب عن أبيه عن عبدالله بن عمرو: ((إنَّ رسول الله كان لا يصافح النساء في البيعة)) [2]
واتە: پێغەمبەری خوا تەوقەی نەدەكرد لەگەڵ ئافرەتدا لە كاتی پەیمان وەرگرتندا.
3 ـ عن عائشة رضي الله عنها قالت: ((لا والله ما مست يد رسول الله يد امرأة قط)) [3]
واتە: سوێند بە خوا پێغەمبەری خوا بە هیچ شێوەیەك دەستی بەر دەستی هیچ ئافرەتێك نەكەوتووە.
4 ـ عن معقل بن يسار (رضي الله عنه) قال: قال رسول الله : ((لأن يطعن في رأس أحدكم بمخيط من حديد خير له من أن يـمس امرأة لا تحل له)) [4] .ئاسن بكرێت بە سەری یەكێكتاندا باشترە بۆی لەوەی كە دەستی بەر دەستی ئافرەتێك بكەوێت حەڵاڵ نەبێت بۆی.
5 ـ وجاء في بعض روايات حديث أبي هريرة الواردة في ذكر مقدمات الزنا ما لفظه ((…واليد زناها اللمس …)) [5]
واتە: زینای دەست بریتى یە لە دەست پێوەدان.
كەواتە بە هیچ شێوەیەك دروست نى یە بۆ پیاو كەوا دەست بدات بە دەست یان بە هەر جێگایەك لە لاشەی ئافرەتەوە ئەگەر نامەحرەمی بێت.

لە لایەن مامۆستا (محمد عبدالرحمن)ە وە وەڵام دراوەتەوە

===================
[1] [صحيح سنن الترمذي رقم: (1300) والسلسلة الصحيحة رقم: (529)]
[2] [سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم: (530)] .
[3] [صحيح البخاري رقم: (5288) وصحيح مسلم رقم: (1866)] .
[4] [صحيح الجامع الصغير رقم: (5045) وسلسلة الأحاديث الصحيحة رقم: (226)]
[5] [أخرجه أحمد في ((المسند)) رقم: (8392) والبيهقي في ((السنن الكبرى)): (1/123)] .

سەردان: ٤,٣٥٠ بەش: تاوانه‌كان