ماناى ( شهادة أن محمدا رسول الله ) چیه‌ و مه‌رجه‌کانى چیـن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ماناى ( شهادة أن محمدا رسول الله ) چیه‌ و مه‌رجه‌کانى چیـن؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
واته‌ باوه‌ڕ ویه‌قینێكى ته‌واو به‌وه‌ى كه‌ موحه‌ممه‌د  نێردراو وپێغه‌مبه‌رى خوایه‌ به‌ڕاستى، وه‌ په‌یامه‌كه‌شى بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تیه‌، وه‌ ئه‌و به‌نده‌و مرۆڤه‌ وناپه‌رسترێت و پێغه‌مبه‌رێكیشه‌ كه‌به‌ درۆناخرێته‌وه‌، وه‌ ئه‌و دواهه‌مین و كۆتا پێغه‌مبه‌ره‌، وه‌ ئه‌و كتێبه‌شى كه‌بۆى دابه‌زێنراوه‌ بریتیه‌ له‌ قورئان كه‌ دواهه‌مین و كۆتا كتێبـی دابه‌زێنراوى خوایه‌، وه‌ شه‌ریعه‌ته‌كه‌شى هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌ وناسخى هه‌موو شه‌ریعه‌ته‌كانى پێش خۆیه‌تى.
وه‌ ئه‌م بڕگه‌ى شایه‌تومانه‌ دوو پایه‌ و كۆڵه‌كه‌ى هه‌یه‌:
1. دان نان به‌ په‌یامه‌كه‌یدا.
2. باوه‌ڕبوون به‌به‌ندایه‌تى پێغه‌مبه‌ر - - بۆ خواى گه‌وره‌ – تبارك وتعالى-.
وه‌ مه‌رجه‌كانى ئه‌م شایه‌تومانه‌ش ئه‌مانه‌ن:
1. دانپێدانان به‌ په‌یامه‌كه‌یدا و له‌ناخه‌وه‌ باوه‌ڕبوون پێى.
2. ووتنى به‌زمان و ده‌ربڕینى به‌شێوه‌ى ئاشكرا به‌ده‌م.
3. كرده‌وه‌كردن به‌و حه‌قه‌ى كه‌ هێناویه‌تى و وازهێنان و نه‌كردنى ئه‌وه‌ى كه‌ نه‌هى لێكردووه‌.
4. به‌ڕاست خستنه‌وه‌و به‌ڕاست دانانى ئه‌و هه‌واڵانه‌ى كه‌ داویه‌تى له‌باره‌ى غه‌یبه‌وه‌ له‌ كاروبارى ڕابردوو، وه‌ ئاینده‌.
5. خۆشویستنى، زیاتر له‌ خۆشویستنى گیان و ماڵ ومنداڵ و دایك وباوك و هه‌موو خه‌ڵكى.
6. پێش خستنى ووته‌ى به‌سه‌ر ووته‌ى هه‌موو كه‌سێكدا و كاركردن به‌ سوننه‌ته‌كه‌ى.
ناوه‌ڕۆكى ئه‌م شایه‌تیه‌ش: گوێڕایه‌ڵى پێغه‌مبه‌ر - - و به‌ڕاست خستنه‌وه‌ى و نه‌كردنى ئه‌وه‌ى نه‌هى لێكردووه‌ و كاركردن به‌سوننه‌ته‌كانى و وازهێنان له‌ بیدعه‌ و داهێنراوو و پێشخستنى ووته‌ى به‌سه‌ر وته‌ى هه‌موو كه‌سێكدا.

وەرگیراوە لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)
لە نوسینى شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي

سەردان: ٥,٥٧٨ بەش: پێغەمبەری خودا