كاتێك ناوی پێغەمبەری خوا – صلی الله علیە وعلی ألە وسلم – دێنين ئایا صەڵاوات دان واجبە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
كاتێك ناوی پێغەمبەری خوا – صلی الله علیە وعلی ألە وسلم – دێنين ئایا صەڵاوات دان واجبە ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئایەتەكان كە لە قورئان دا هاتووە خوای گەورە ومیهرەبان فەرمان دەكات بەو كارە [إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا ] الأحزاب (56) وە لە ناو نوێژ دا لە كاتی تەحیات دا واجبە وە لە دەرەوەی تەحیاتیش ئەگەر ئەو كەسە صەڵەوات نەدات ئەو كەسە كەسێكی رەزیلە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وعلی ألە وسلم فەرموویەتی: [ البخيل: من ذكرت عنده فلم يصلى عليه ] من وەكو خۆم قەناعەتم وایە واجبە، لەنێوان زانایانیش دا هەیە رای جیاواز هەیە هەیە دەڵێت: واجبە، وەهەیە دەڵێت: سوننەتە، بەڵام لە دەرەوەی نوێژ،من بەش بەحاڵی خۆم ئەگەر لەبیرم بچێت، ئەگەرنا بە واجبی دەزانم هەركاتێك كەناوی پێغەمبەر بێنم دەڵێم: صلی الله علیە وعلی ألە وسلم چونكە (أل) یشی لەگەڵ دایە،وەكو صەڵاوات دانی سوننەت (اللهم صلى على محمد وعلى أل محمد).
لە لایەن بەڕێز مامۆستا [عبدالكریم محمد قادر] ه وەڵام دراوەتەوە
پێش نوێژ و وتار خوێنی مزگەوتی ئیمان لە سلێمانی

سەردان: ٣,٢٧٤ بەش: پێغەمبەری خودا