خەو بینین بە پێغەمبەری خواوه صلى الله علیه وسلم : ماڵپەڕی وەڵامەکان
خەو بینین بە پێغەمبەری خواوه صلى الله علیه وسلم
پرسیار:

پێغەمبەری خوام سێ جار بینیوە لە خەومدا بەڵام لەسەر یەک نەبووە ، لێکدانەوەی خەونەکەم چیە ؟ بارک الله فیکم .

الحمد لله ربِّ العالمين، والصلاةُ والسلام على مَنْ أرسله اللهُ رحمةً للعالمين، وعلى آله وصحبه وإخوانه إلى يوم الدين، لە پاشاندا:

بزانە بینی پێغەمبەری خوا لە خەودا ئەگەر وەکو ئەو شێوەیە وابێت کە پێغەمبەری خوا لەسەری بووە لە دونیادا ئەوا ئەو کەسە بە حەق پێغەمبەری خوای بینیوە ، لەبەر فەرموودەی پێغەمبەری خوا : (مَنْ رَآنِي فِي المَنَامِ فَقَدْ رَآنِي؛ فَإِنَّ الشَّيْطَانَ لَا يَتَمَثَّلُ بِي) (1 )

واتە: هەر کەسێک من ببینیت لە خەودا ئەوا بەڕاستی منی بینیوە ، چونکە شەیطان ناتوانێت خۆی بباتە سەر شێوازی من .

لە گێڕانەوەیەکی تردا : (مَنْ رَآنِي فَقَدْ رَأَى الحَقَّ) (2 ) واتە : هەرکەسێک من ببینێت ئەوا بەڕاستی منی بینیوە .

ئەمەش لەبەر ئەوەی بینینی پێغەمبەری خوا لە خەودا ڕونادات تەنها بەحەق وڕاستی نەبێت ئەگەر یەکبگرێتەوە لە گەڵ ئەوەی کە زانراوە دەربارەی شێوازی پێغەمبەری خوا ، بەڵام ئەگەر یەکنەگرێتەوە ئەوە هیچ نیە تەنها خەوێکی تێکەڵی بێ مانا نەبێت و بەشێکە لەیاری کردنی شەیطان بە نەوەکانی ئادەم ، چونکە شەیطان خۆی دەخاتە سەر شێوازێکی دیکە و واگومان دروست دەکات بۆ ئەو کەسە نەزانە بە شێوازی ڕاستەقینەی پێغەمبەری خوا کە ئەوە شێوازی پێغەمبەری خوایە و لە ڕاستیشدا وانیە .
هەر بۆیە محمدی کوڕی سیرین - رەحمەتی خوای لێبێت ئەگەر کەسێک بۆی بگێڕایەتەوە کە پێغەمبەری خوای بینیوە صلَّى اللهُ عليه وسلَّم پێی دەوت : شێوازی ئەو کەسەم بۆ باس بکە کە بینیوتە ، ئەگەر کەسەکە شێوازێکی باس بکردایە کە ئەم نەی زانیانیە پێی دەفەرموو : نەت بینیوە ( 3).
بەم پێوەرە دەزانرێت کێ بەڕاستی پێغەمبەری خوای بینیوە صلَّى اللهُ عليه وسلَّم وە چ کەسێکیش شەیطان خەوی بۆ دروست کردووە.
والعلمُ عند الله تعالى، وآخِرُ دعوانا أنِ الحمدُ لله ربِّ العالمين، وصلَّى اللهُ على نبيِّنا محمَّدٍ وعلى آله وصحبه وإخوانه إلى يوم الدين، وسلَّم تسليمًا.

محمد علی فرکوس
وڵاتی جەزائر لە: (٧ ) ی مانگی ( محرم) ی ساڵی (١٤٢٧) کۆچی
بەرامبەر بە : (٦)ی مانگی (فبرایر) ی ساڵی (٢٠٠٦) زاینی

------------------------------

(1 ) أخرجه البخاريُّ في (العلم) بابُ إثمِ مَنْ كَذَبَ على النبيِّ صلَّى الله عليه وسلَّم (١١٠)، ومسلمٌ في (الرؤيا) (٢٢٦٦)، مِنْ حديثِ أبي هريرة رضي الله عنه.
( 2) أخرجه البخاريُّ في (التعبير) بابُ مَنْ رأى النبيَّ صلَّى الله عليه وسلَّم في المَنام (٦٩٩٦)، ومسلمٌ في (الرؤيا) (٢٢٦٧)، مِنْ حديثِ أبي قتادة رضي الله عنه.
(3 )علَّقه البخاريُّ في (التعبير) بابُ مَنْ رأى النبيَّ صلَّى الله عليه وسلَّم في المَنام (١٢/ ٣٨٣) بقوله: (قال ابنُ سيرين: (إذا رآهُ في صورته))، قال الحافظ ابنُ حجرٍ ـ رحمه الله ـ في (فتح الباري) (١٢/ ٣٨٣): (وقد رويناهُ موصولًا مِنْ طريقِ إسماعيل بنِ إسحاق القاضي ... وسَنَدُه صحيحٌ)، وانظر: (السلسلة الصحيحة) للألباني (٦/ ١/ ٥١٧).

سەردان: ١٢,١٢٤ بەش: پێغەمبەری خودا