عادەت و ڕەوشتی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لەکاتی کڕین وفرۆشتندا : ماڵپەڕی وەڵامەکان
عادەت و ڕەوشتی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لەکاتی کڕین وفرۆشتندا
پرسیار:

حەز دەکەم بزانم پێغەمبەرى خوا ﷺ چۆن بازرگانی دەکرد ، وە ئەخلاق و ڕەوشتى چۆن بووە لەکاتى کڕین و فرۆشتندا 

بێگومان پێغەمبەر ﷺ کۆمەڵێ ڕەوشتی پیادە کردووە لەکاتی کڕین وفرۆشتندا ، ئاماژە بەهەندێکیان دەدەین :

یەکەم : پێغەمبەر ﷺ پێش ئەوەی ببێ بە پێغەمبەر بازرگانی لەگەڵ ئەبو تالیبى مامى دەکرد ، وە هەروەها کاری بۆ خەدیجە دەکرد ، بەو هۆیەوە سەفەری کرد بۆ وڵاتی شام ، وەبەهەمان شێوە لەبازاڕیشدا لەمەجەنە و عوکاز کەبازاڕی سەردەمی نەفامی بوون بازرگانی دەکرد .

دووەم : پێغەمبەر ﷺ خودی خۆی شتی دەفرۆش ، وەهەندێ جار کەسێکی تریشی دەکرد بەوەکیل ، عوڕوهی کوڕی جەعدی بارقی دەڵێت : ( أَعْطَاهُ النَّبِيُّ ﷺ دِينَاراً يَشْتَرِي بِهِ أُضْحِيَةً - أَوْ شَاةً - فَاشْتَرَى شَاتَيْنِ ، فَبَاعَ إِحْدَاهُمَا بِدِينَارٍ ، فَأَتَاهُ بِشَاةٍ وَدِينَارٍ ، فَدَعَا لَهُ بِالْبَرَكَةِ فِي بَيْعِهِ ، فَكَانَ لَوِ اشْتَرَى تُرَابًا لَرَبِحَ فِيهِ) . رواه الترمذي ( 1258 ) وأبو داود ( 3384 ) وابن ماجه ( 2402 ) ، وصححه الألباني في " صحيح الترمذي " .
واتە :  پێغەمبەر ﷺ دینارێکی پێ دا بۆ ئەوەی قوربانیەکی یاخود شەکێکی بۆ بکڕێت ، ئەویش دوو شەکی کڕی ، ودانەیەکیانی فرۆشت بەدینارێک ، شەکەکەی تری بۆ هێنا ، پێغەمبەریش ﷺ دوعای بەرەکەتی بۆ کرد لەکڕین وفرۆشتندا ، دواتر ئەو کەسە تەنانەت خۆڵیشی بکڕیایە خێری دەکرد .
 سێیەم : پێغەمبەر ﷺ فەرمانی بەبازرگانان دەکرد چاک بن ، وڕاستگۆ بن ،وسەدەقە بکەن  .
حەکیمی کوڕی حوزام خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت : پێغەمبەری خودا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی :  (الْبَيِّعَانِ بِالْخِيَارِ مَا لَمْ يَتَفَرَّقَا ، فَإِنْ صَدَقَا وَبَيَّنَا بُورِكَ لَهُمَا فِي بَيْعِهِمَا ، وَإِنْ كَتَمَا وَكَذَبَا مُحِقَتْ بَرَكَةُ بَيْعِهِمَا )  . رواه البخاري (1973) ، ومسلم (1532) .
واتە : کڕیار وفرۆشیار ئارەزوومەندن ودەتوانن پەشیمان ببنەوە تاوەکو لێک جودا دەبنەوە ، جا گەر ڕاستگۆ بوون وعەیب وعارەکانی کاڵاکەیان ڕوون کردەوە ئەوا بەرەکەت دەکەوێتە بەیعەکەیانەوە ، وئەگەر عەیب وعارەکانی کاڵاکەیان شاردەوە ئەوا بەرەکەت لەکڕین وفرۆشتنەکەیاندا نامێنێت .

وە ئیسماعیلی کوڕی عوبەیدی کوڕی ڕیفاعە لەباوک وباپیریەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت  :  (أَنَّهُ خَرَجَ مَعَ النَّبِيِّ ﷺ إِلَى الْمُصَلَّى ، فَرَأَى النَّاسَ يَتَبَايَعُونَ فَقَالَ : ( يَا مَعْشَرَ التُّجَّارِ ) ، فَاسْتَجَابُوا لِرَسُولِ اللَّهِ ﷺ وَرَفَعُوا أَعْنَاقَهُمْ وَأَبْصَارَهُمْ إِلَيْهِ فَقَالَ :   إِنَّ التُّجَّارَ يُبْعَثُونَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فُجَّاراً ، إِلاَّ مَنِ اتَّقَى اللَّهَ وَبَرَّ وَصَدَقَ )  . رواه الترمذي (1210) ، وابن ماجه (2146) ، وصححه الألباني في " صحيح الترغيب " (1785) .
واتە : لەگەڵ پێغەمبەردا ﷺ دەرچوو بۆ موسەڵا(جێگای نوێژ کردن)، کۆمەڵێ کەسی بینی کڕین وفرۆشتنیان دەکرد وفەرمووی : ئەی کۆمەڵی بازرگانان ، ئەوانیش وەڵامی پێغەمبەریان ﷺ دایەوە ومل وچاویان بەرز کردەوە بۆ لای و فەمووی : بازرگانەکان لەڕۆژی دواییدا بەفاجری وخراپەکاری حەشر دەکرێن ، ئیلا مەگەر کەسێک نەبێت کەتەقوای خوا بکات وڕاستگۆ بێت .

وە قەیسی کوڕی ئەبو غەرزەتە دەڵێت : (كان ﷺ  يقول :   يَا مَعْشَرَ  التُّجَّارِ إِنَّ الْبَيْعَ يَحْضُرُهُ اللَّغْوُ وَالْحَلِفُ ، فَشُوبُوهُ بِالصَّدَقَةِ  ) .رواه الترمذي (1208) ، وأبو داود (3326) ، والنسائي (3797) ، وابن ماجه (2145 ) ، وصححه الألباني في "صحيح أبي داود" .
واتە :  پێغەمبەر ﷺ دەیفەرموو : ئەی کۆمەڵی بازرگانان کڕین وفرۆشتن توشی قسەی بێ سود وسوێند خواردنتان دەکات ، بۆیە تێکەڵی کەن بەخێر وسەدەقە کردن وسەدەقە بکەن .

چوارەم : پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرمانی بەهاوەڵان دەکرد لێ بوردە بن لەکڕین وفرۆشتندا .
 جابری کوڕی عبداللە دەڵێت : پێغەمبەر ﷺ فەرمووی :   (رَحِمَ اللَّهُ رَجُلاً سَمْحًا إِذَا بَاعَ ، وَإِذَا اشْتَرَى ، وَإِذَا اقْتَضَى ) رواه البخاري (1970) .
واتە : ڕەحمەتی خوا لەو کەسەی کاتێ شت دەفرۆشێت لێ بوردە بێت وکاتێ شت دەکڕێت لێ بوردە بێت ، وکاتێ کەقەزاوەت دەکات نەرم ونیان بێت .

 ابن حجر – رحمه الله - دەڵێت:

ئەم فەرموودەیە فەرمان کردنی تێدایە بەلێبوردەیی لەمامەڵەدا ، پەیڕەو کردنی ڕەوشتی جوان ، ودوور کەوتنەوە لەدوو بەرەکی ، وشت لەسەر خەڵک گران کردن ." فتح الباري " ( 4 / 307 ) .

وەیەکی تر لەنموونەی لێبوردەیی پێغەمبەر ﷺ لەکڕین وفرۆشتندا :

عبداللەی کوڕی عومەر رضي الله عنهما دەڵێت : ( كُنَّا مَعَ النَّبِيِّ ﷺ فِي سَفَرٍ فَكُنْتُ عَلَى بَكْرٍ صَعْبٍ لِعُمَرَ ، فَكَانَ يَغْلِبُنِي فَيَتَقَدَّمُ أَمَامَ الْقَوْمِ ، فَيَزْجُرُهُ عُمَرُ وَيَرُدُّهُ ، ثُمَّ يَتَقَدَّمُ فَيَزْجُرُهُ عُمَرُ وَيَرُدُّهُ فَقَالَ النَّبِيُّ ﷺ لِعُمَرَ : ( بِِعْنِِيهِِ ) قَالَ : هُوَ لَكَ يَا رَسُولَ اللَّهِ ، قَالَ : ( بِعْنِيهِ ) فَبَاعَهُ مِنْ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ ، فَقَالَ النَّبِيُّ  ﷺ : ( هُوَ لَكَ يَا عَبْدَ اللَّهِ بْنَ عُمَرَ تَصْنَعُ بِهِ مَا شِئْتَ ) .
رواه البخاري ( 2610 ) .
واتە : ئێمە لەگەڵ پێغەمبەردا ﷺ بووین لەسەفەرێکدا ومن سواری بەچکە وشترێکی چەموشی عومەر بوو بووم ، وشترەکەم بۆ ڕاگیر نەدەکرا وپێش قافڵەکە دەکەوت ، وعومەر پێشی دەگرد ودەیگەڕاندەوە ، 
پاشان دوو بارە پێش قافڵەکە دەکەوت ، وعومەر پێشی دەگرد ودەیگەڕاندەوە ، پێغەمبەردا ﷺبەعومەری فەرموو (پێم بفرۆشە) عومەر گوتی : ئەوە بۆ تۆ ئەی پێغەمبەر خودا ﷺ ، پێغەمبەردا ﷺ فەرمووی (پێم بفرۆشە) ، پێیفرۆشت وپێغەمبەردا ﷺ فەرمووی ( عبداللە ئەوە بۆ تۆ چی لێ دەکەیت بیکە بەدڵی خۆت ) .

پێنجەم : پێغەمبەر ﷺ بەجوانی مافی خەڵکی دەدا ، وپێداگری دەکرد لەسەری .

ئەبو هورەیرە رضي الله عنه دەڵێت : ( كَانَ لِرَجُلٍ عَلَى النَّبِي ﷺ سِنٌّ مِنَ الإِبِلِ فَجَاءَهُ يَتَقَاضَاهُ فَقَالَ : ( أَعْطُوهُ ) ، فَطَلَبُوا سِنَّهُ فَلَمْ يَجِدُوا لَهُ إِلاَّ سِنًّا فَوْقَهَا ، فَقَالَ ( أَعْطُوهُ ) ، فَقَالَ : أَوْفَيْتَنِي أَوْفَى اللَّهُ بِكَ ، قَالَ النَّبِيُّ ﷺ : ( إِنَّ خِيَارَكُمْ أَحْسَنُكُمْ قَضَاءً ).رواه البخاري ( 2182 ) ومسلم ( 1601 ) .
واتە : پیاوێک وشترێکی بەقەرز لای پێغەمبەر ﷺ بوو وهات بۆ لای وداوای دەکرد پێغەمبەر ﷺ فەرمووی : ( بیدەنێ) ، گەڕان وشترێکیان دەس نەکەوت هاوتەمەنی وشترەکەی خۆی بێت وتەنها وشتری گەورەتریان دەست کەوت ، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی : ( بیدەنێ ) ، پیاوەکە گوتی : بەوەفا بوویت وقەرزەکەت دامەوە خودا ڕەحمت پێ بکا ، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی : ( باشترینتان ئەوەتانە کەبەجوانترین شێوە قەرز وئەمانەت دەگێڕێتەوە ) .

شەشەم : پێغەمبەر ﷺ هانی خەڵکی دەدا لەسەر وەرگرتنەوەی کاڵا کاتێ کەکڕیار بەشیمان دەبێتەوە جا بەهەر هۆیەک بێت.

ئەبو هورەیرە رضي الله عنه دەڵێت : پێغەمبەر ﷺ فەرموویوسلم : ( مَنْ أَقَالَ مُسْلِماً أَقَالَهُ اللَّهُ عَثْرَتَهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ) .رواه أبو داود ( 3460 ) وابن ماجه ( 2199 ) ، وصححه الألباني في " صحيح أبي داود ".
واتە :  ( هەرکەسێک شتێک لەموسوڵمانێک وەرگرێتەوە ئەوا خودا لەڕۆژی دوایدا لەکەم وکورتیەکانی دەبورێت ) .

حەوتەم : پێغەمبەر ﷺ قەت شتێکی کەسی لەکاتی کڕیندا سووک نەدەکرد ، وفەرمانشی بەوە دەکرد شتی خەڵک سووک نەکرێت  .

سوەیدی کوڕی قەیس گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : (جَلَبْتُ أَنَا وَمَخْرَمَةُ الْعَبْدِيُّ بَزًّا مِنْ " هَجَرَ " فَأَتَيْنَا بِهِ مَكَّةَ ، فَجَاءَنَا رَسُولُ اللَّهِ ﷺ يَمْشِي ، فَسَاوَمَنَا بِسَرَاوِيلَ ، فَبِعْنَاهُ ). رواه الترمذي ( 1305 ) وقال : حسن صحيح ، وأبو داود ( 3336 ) والنسائي (4592) وابن ماجه ( 2220 ) .
واته : من و مەخڕەمەی عەبدی جلێکمان لەهەجەر کە شوێنێکە لەنزیک مەدینە هێنا بۆ مەکە ، پێغەمبەر ﷺ هات بۆ لامان ، لێی کڕیین بەشەرواڵێک ، ئێمەش پێمان فرۆشت .

هەشتەم : وە هەروەها پێغەمبەر ﷺ فەرمانی دەکرد بەوەی لەکاتی فرۆشتندا شت بەقورسەوە بفرۆشرێت .
سوەیدی کوڕی قەیس دەڵێت  : ( رأى ) رَسُولُ اللَّهِ ﷺ رَجُلاً يَزِنُ بِالأَجْرِ ، فَقَالَ لَهُ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ : ( زِنْ وَأَرْجِحْ ) .
واتە : پێغەمبەر ﷺ پیاوێکی بینی شتی وەک خۆی دەپێوا ، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی :  بەقورسەوە پێوە .

نۆیەم: وە هەروەها پێغەمبەر ﷺ فەرمانی دەکرد بەچاو پۆشی کردن لەکەسی هەژار وچاوەڕێ کردنی کاتێ قەرزێکی دەکەوێتە لایەوە ، ئەبو یوسر دەڵێت : پێغەمبەر ﷺ فەرمووی :  (مَنْ أَنْظَرَ مُعْسِراً أَوْ وَضَعَ عَنْهُ أَظَلَّهُ اللَّهُ فِي ظِلِّهِ)   رواه مسلم ( 3006 ) .
واتە : هەر کەسێک چاو پۆشی بکات لەکەسی هەژار وچاوەڕێی بکات کاتێ قەرزێکی دەکەوێتە لایەوە خودا دەیخاتە ژێر سێبەری خۆیەوە .

دەیەم : وە هەروەها پێغەمبەر ﷺ ڕێگری دەکرد بەمامەڵە کردن بەڕیباوە ، وکڕین وفرۆشتنی شتی نادیار ، بەیعی عینە ، وبازرگانی کردن بەشت ومەکی حەڕام ، وغەش وفێڵ کردن  .

چەندین بەڵگە هەیە لەم بارەیەوە هەیە .

سەردان: ٧,٢١٥ بەش: پێغەمبەری خودا
▴