ئایا هاوەڵانیش وەکو ئێمە وەسوەسەیان هەبووە لە نوێژدا؟ چۆن چارەسەرى ئەم حاڵەتە بکەین؟
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
بەڵێ وەسواس و دڵەڕاوکێ لەسەردەمی هاوەڵاندا ـ خودا لێیان ڕازی بێت ـ هەبوو ، بەڵام ئەوان بۆ ڕزگار بوون لێی پەنایان دەبردە بەر زیکر و یادی خودا ؛ هەروەک پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمانی پێدەکردن ، هەروەک لەو فەرموودەیەدا هاتووە کە ئەبو عەلا گێراویەتیەوە و دەڵێ : « أن عثمان بن أبي العاص أتى النبي e فقال : يا رسول الله إن الشيطان قد حال بيني وبين صلاتي وقراءتي يلبسها علي ، فقال رسول الله ﷺ : ذاك شيطان يقال له خنزب ، فإذا أحسسته فتعوذ بالله منه ، واتفل على يسارك ثلاثا ، قال : ففعلت ذلك ، فأذهبه الله عني» صحيح مسلم ، رقم (2203) . .
واتە : عوسمانی کوڕی ئەبو عاس ـ خوا لێی ڕازی بێت ـ هات بۆ لای پێغەمبەر ﷺ گوتی : ئەی پێغەمبەری خوا شەیتان نوێژ و قورئان خوێندنەکەم لێ تێک دەدات ، پێغەمبەری خواش ﷺ فەرمووی: ئەوە شەیتانێکە پێی دەوترێت (خەنزەب) ، هەرکاتێک هەستت پێ کرد پەنا بگرە بەخودا لێی ، وسێ تف بکە بەلای چەپتدا ، دەڵێ : ئەو کارەم کرد ، خودا شەیتانی لێ دوور خستمەوە .
وە لەفەرموودەیەکدا هاتووە کە ئەبوهوریرە ـ خوا لێی ڕازی بێت ـ گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : ـ « جاء ناس من أصحاب النبي ﷺ فسألوه : إنا نجد في أنفسنا ما يتعاظم أحدنا أن يتكلم به ، قال : وقد وجدتموه ، قالوا : نعم ، قال : ذاك صريح الإيمان» صحيح مسلم ، رقم (132) .
واتە : چەند کەسێک لەهاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ پرسیاریان لێ کرد وگوتیان : ئێمە هەندێ شت بەدڵماندا دێت زۆر خەتەرە وناتوانین بەزمان دەری ببڕین ، فەرمووی : شتی واتان بەسەر هاتووە ؟ گوتیان : بەڵێ ، فەرمووی : ئەوە نیشانەی تەواوی ئیمانتانە .
وە هەروەها لەفەرموودەیەکی تردا هاتوە : پرسیار کرا لەپێغەمبەری خوا ﷺ دەربارەی پیاوێک کەلەنێو نوێژدا تووشی وەسوەسە و شتێک دەبێت و واهەست دەکات بای لێ بووەتەوە ، فەرمووی : « لا ينفتل أو لا ينصرف حتى يسمع صوتًا أو يجد ريحًا » صحيح البخاري ، رقم (137) ؛ صحيح مسلم ، رقم (361) . .
واتە : با نوێژەکەی نەبڕێت تاوەکو گوێی لەدەنگێک دەبێت یاخود بۆنی شتێک دەکات .
ئەمە بەڵگەیە لەسەر بەهێزی باوەڕی هاوەڵان ـ خوا لێیان ڕازی بێت ـ ولەگەڵ ئەوەشدا شەیتان دەیویست توشی دڵەڕاوکێیان بکات ، کەسی زەعیف ئەوکەسەیە کە وەڵامی شەیتان دەداتەوە ، وکەسی بەهێزیش ئەوکەسەیە کە ڕووبەڕی دەبێتەوە بەخوێندنی قورئان و زیکر و پاڕانەوە و داوای لێ خۆش بوون و گوێڕایەڵی خودا ، هەموو ئەمانە شەیتان و وەسوەسەکانی دەڕەتێنێت .
الشیخ محمد بن عبد الله السبيل
إمام وخطيب المسجد الحرام
وعضو هيئة كبار العلماء
وعضو المجمع الفقهي الإسلامي
والرئيس العام لشؤون المسجد الحرام والمسجد النبوي
رحمه الله تعالى