حوكمى كەسێك كە میقات تێبپەڕێنێت بەبێ ئیحرام: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى كەسێك كە میقات تێبپەڕێنێت بەبێ ئیحرام
پرسیار:

حوكمى كەسێك چییە كە میقات تێبپەڕێنێت بەبێ ئیحرام؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

ئەگەر نیەتى حەج و عومرەیە، ئەوا دەبێت بگەڕێتەوە بۆ میقات و نیەتى حەج یان عومرەكەى بهێنێت، ئەگەریش وا نەكات ئەوا واجبێكى لە واجباتەكانى نەكردووە و ئەهلى عیلم دەڵێت دەبێت ئاژەڵێك سەرببڕێت لە مەككەدا و بەسەر هەژارانى ئەو شوێنەدا بەشی بـكات،بەڵام ئەگەر تێی بپەڕێنێت و نیەتى حەج یان عومرەى نەبێت ئەوا هیچی لەسەر نییە.

ئەو كەسە لەو كاتەدا لە دوو حاڵەت دەرناچێت:
یان ئەوەتا نیەتى حەج و عومرەیە، ئەوا دەبێت بگەڕێتەوە بۆ میقات و نیەتى حەج یان عومرەكەى بهێنێت، ئەگەریش وا نەكات ئەوا واجبێكى لە واجباتەكانى نەكردووە و ئەهلى عیلم دەڵێت دەبێت ئاژەڵێك سەرببڕێت لە مەككەدا و بەسەر هەژارانى ئەو شوێنەدا بەشی بـكات.
بەڵام ئەگەر تێی بپەڕێنێت و نیەتى حەج یان عومرەى نەبێت ئەوا هیچی لەسەر نییە، ئیتر ماوەكەى زۆر دووركەوتبێتەوە لە مەككە یاخود نا، ئەوەش لەبەر ئەوەى ئەگەر پابەندى بكەین بە ئیحرام بەستنەوە بە تێپەڕبوونى بە میقاتدا، ئەوا حەج یان عومرەى زیاد لە جارێك لەسەر واجب دەبێـت، وە سابتیش بووە لە پێغەمبەرى خواوە
ـ ـ  كە حەج یەك جار واجبە لە تەمەندا، و لەوە زیاتر بكات ئەوا سوننەتە و ئەمەش وتەى پەسەند وتەواوە لەنێو وتەكانى ئەهلى عیلمدا سەبارەت بەكەسێك میقات بپەڕێنێت بەبێ ئیحرام و نیەتى حەج و عومرەى نەبێت كە هیچی لەسەر نییە و پابەندى ئیحرام پۆشین نابێت لە میقاتدا. 

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - 

سەردان: ٧٢٤ بەش: حەج و عومرە