ئایا ڕاستە دوعا و پاڕانەوە لەنێوان نیوەڕۆ و عەسردا لەڕۆژی چوارشەمماندا سوننەتە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ڕاستە دوعا و پاڕانەوە لەنێوان نیوەڕۆ و عەسردا لەڕۆژی چوارشەمماندا سوننەتە؟

سەبارەت بە دوعا و پاڕانەوە لەنێوان نیوەڕۆ و عەسردا لەڕۆژی چوارشەمماندا
جابری کوڕی عبدالله خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : ( أَنَّ النَّبِيَّ دَعَا فِي مَسْجِدِ الْفَتْحِ ثَلاثًا يَوْمَ الاثْنَيْنِ وَيَوْمَ الثُّلاثَاءِ وَيَوْمَ الأربعاء فَاسْتُجِيبَ لَهُ يَوْمَ الأربعاء بَيْنَ الصّلاتَيْنِ فَعُرِفَ الْبِشْرُ فِي وَجْهِهِ، قَالَ جَابِرٌ: "فَلَمْ يَنْزِلْ بِي أَمْرٌ مُهِمٌّ غَلِيظٌ إِلا تَوَخَّيْتُ تِلْكَ السَّاعَةَ فَأَدْعُو فِيهَا فَأَعْرِفُ الإجابة").
حسنه الألباني في صحيح الأدب المفرد (1/ 246).
واتە : پێغەمبەرى خوا لەمزگەوتی (الْفَتْح) دا ، سێ ڕۆژ پاڕایەوە ، ڕۆژی دوو شەممە و ڕۆژی سێ شەممە ، ڕۆژی چوار شەممە ، لە ڕۆژی چوار شەممەدا وەڵامی پاڕانەوەکەی درایەوە لەنێوان نوێژی نیوەڕۆ و عەسردا ، لەدەم و چاویدا دڵ خۆشی بەدی دەکرا ، جابر دەڵێ : توشی هیچ موسیبەتێک وناخۆشیەک نەدەبووم ئیلا ئەو سەعاتەم هەڵدەبژارد و تیایدا دەپاڕامەوە ، هەستم دەکرد وەڵامم دەدرایەوە .

شێخ الألباني رحمه الله دەڵێت :
گەر هاوەڵی پێغەمبەر پێمانی ڕانەگەیاندایه کە ڕۆژی چوارشەم مەبەست بووە ، و کەسێک ئامادە بێت شتێک دەبینێت کە کەسی غائب نایبینێت ، وە هەواڵ وەک ئەوە نی یە بەچاو ببینرێت ، خۆ ئەگەر ئەو هاوەڵە هەواڵی پێمان نەدایە ، ئەوا دەمان گوت : ئەوا بۆ پێغەمبەرى خوا ڕێک کەوتووە و لەو کاتەدا و لەو ڕۆژەدا پاڕاوەتەوەو وەڵامی درواتەوە .
بەڵام ئەو هاوەڵە بەڕێزە کاری بەو (کات و ڕۆژە) دەکرد کە لە پێغەمبەرەوە بینی بووی و وەڵامی دەدرایەوە .
کەواتە ئەمە شتێکە لێی تێگەیشتووین بەهۆی ئەو هاوەڵەوە ، و ئەم کارە سونەتێکی تەعەبودییە و لەخۆوە نەکراوە .

هەروەها شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله دەڵێت:
کۆمەڵێک لەهاوەڵانی مەزهەبی ئێمە و جگە لەوانیش کار بەم فەرموودەیە دەکەن ، لەو کاتەدا دەپاڕێنەوە ، هەروەک لەجابرەوە گێڕدراوەتەوە ، بەڵام لەجابرەوە نە گێڕدراوەتەوە ئەو جێگایەی هەڵبژاردبێت بۆ پاڕانەوە ، واتە (ئەوشوێنەی کە پێغەمبەر تیایدا پاڕایەوە) ، بەڵکو کاتەکەی هەڵدەبژارد بۆ پاڕانەوە. اقتضاء الصراط (1 / 433).

وەئیمامی البيهقي رحمه الله دەڵێت :
ئەو کات و حاڵەت و جێگایانە هەڵدەبژێردرێت بۆ پاڕانەوە کە ئومێدی وەڵامدانەوەی تێدا زیاترە ، وەبەنیسبەت کاتەوە : یەکێک لەوانە : پاڕانەوە لەنێوان نیوەڕۆ و عەسردا لەڕۆژی چوارشەمماندا .شعب الإيمان (2 / 46).

وە ئیمامی القرطبي - رحمه الله - دەڵێت : (پاڕانەوە چەند کات و حاڵەت و جێگای هەیە کەزۆر جار ئومێدی وەڵامدانەوەی تێدا زیاترە ، وەک : کاتى سەحەر و کاتی ڕۆژو شکاندن ، ونێوان بانگ و قامەت ، ونێوان نیوەڕۆ و عەسر لەڕۆژی چوارشەمماندا، وکاتی ناخۆشی ، ولەسەفەر و کاتی نەخۆشی ، ولەکاتی بارینی باراندا و ڕیز بوون لەجیهادا لەپێناوی خوادا . هەموو ئەمانە لەئەسەردا هاتوون ) . الجامع لأحكام القرآن تفسير سورة البقرة الآية (186).

سەردان: ٥,١٧٥ بەش: دوعا و پاڕانه‌وه‌