من کچێکم تەمەنم گەیشتۆتە ۲۹ ساڵ تا ئێستا زەواجم نەکردووە ئایا چ ئایەت ودوعایەک بخوێنم؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
من کچێکم تەمەنم گەیشتۆتە ۲۹ ساڵ تا ئێستا زەواجم نەکردووە ئایا چ ئایەت ودوعایەک بخوێنم؟
پرسیار:

من کچێکم تەمەنم گەیشتۆتە ۲۹ ساڵ تا ئێستا زەواجم نەکردووە ، داوام لەبەڕێزتان ئەوەیە ڕێگام پیشان بدەیت بۆ خوێندنی سورەتێکی قورئان ، یاخود دوعایەک چونکە من لەتەنگانەییەکی زۆردام لەوەی کەتائێستا زەواجم نەکردووە ، لەکاتێکدا لەماڵی ئێمەدا کەسی وا هەیە تەمەنی لەمن گەورە ترە و زەواجی نەکردووە ، خوا پاداشتتان بداتەوە .

پێش ئەوەی وەڵامی ئەو پرسیارە بدەمەوە پێم خۆشە لەوە ئاگادارت بکەمەوە کە هەموو کارەکان بەدەستی خودایە ، هیچ خۆشی وناخۆشی یەک نی یە ئیلا هەمووی بەدەستی خودایه ولەلای خوداوەیە ، ڕزگارکار لەناخۆشیەکان هەر خودایە ، جا کاتێ مرۆڤ توشی ناخۆشیەک دەبێت پێویستە لەسەری پەنا بەرێتە بەر خودا ، وخۆی بۆ خودا زەلیل بکات ، جا هاتنە دی شتێک بێت ، ویاخود بۆ لابردنی ناڕەحەتی بێت ، لەبەر ئەم ئایەتە پیرۆزە : (وَمَا بِكُم مِّن نِّعْمَةٍ فَمِنَ اللَّهِ ۖ ثُمَّ إِذَا مَسَّكُمُ الضُّرُّ فَإِلَيْهِ تَجْأَرُونَ ) سورەتی: النحل ئایەتی ژمارە: ٥٣
واتە : وه‌ هه‌رچی نازو نیعمه‌تێكیش هه‌یه‌ به‌ هه‌موو جۆرو شێوازه‌كانییه‌وه‌ دینی بێت یان دونیایی بێت هه‌ر هه‌مووی له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌یه‌ [ثُمَّ إِذَا مَسَّكُمُ الضُّرُّ] پاشان ئه‌گه‌ر ئێوه‌ تووشی زه‌ره‌رو زیانێك ببن له‌ نه‌خۆشی و به‌ڵاو پێویستی و نه‌بوونی [فَإِلَيْهِ تَجْأَرُونَ (53)] ته‌نها په‌نا بۆ خوای گه‌وره‌ دێننه‌وه‌ تا له‌سه‌رتانی هه‌ڵگرێ وه‌ یارمه‌تیتان بدات، چونكه‌ ده‌زانن جگه‌ له‌ خواى گه‌وره‌ كه‌سى تر تواناى نیه .

وەهەروەها لەبەر ئەم ئایەتە : (أَمَّن يُجِيبُ الْمُضْطَرَّ إِذَا دَعَاهُ وَيَكْشِفُ السُّوءَ وَيَجْعَلُكُمْ خُلَفَاءَ الْأَرْضِ ۗ أَإِلَٰهٌ مَّعَ اللَّهِ ۚ قَلِيلًا مَّا تَذَكَّرُونَ) سورەتی: النمل ئایەتی ژمارە: ٦٢
واتە : كێ هه‌یه‌ وه‌ڵامی لێقه‌وماو بداته‌وه‌ كاتێك كه‌ ده‌پارێته‌وه‌و هانا بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌بات جگه‌ له‌ خواى گه‌وره‌؟ [وَيَكْشِفُ السُّوءَ] وه‌ كێ هه‌یه‌ خراپه‌تان له‌سه‌ر هه‌ڵگرێ و لایدات؟ [وَيَجْعَلُكُمْ خُلَفَاءَ الْأَرْضِ] وه‌ كێ هه‌یه‌ ئێوه‌ بكات به‌ جێنشین له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ جیلێكی له‌ناوبرد جیلێكی تر جێیان بگرێته‌وه‌؟ واته‌: كه‌س نیه‌ [أَإِلَهٌ مَعَ اللَّهِ] ئایا له‌گه‌ڵ الله دا په‌رستراو و خوایه‌كی تر هه‌یه‌ كه‌ شایانى په‌رستن بێت و ئێوه‌ بیپه‌رستن و بیكه‌ن به‌ شه‌ریك بۆ خواى گه‌وره‌؟ [قَلِيلًا مَا تَذَكَّرُونَ (62)] به‌ڵام زۆر به‌ كه‌می بیر ئه‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ حه‌ق.

خوای پەروەردگار ئا ئەو زاتەیە کە مرۆڤ پێویستە پەنای بۆ ببات و خۆی بۆ زەلیل بکات و داوای پێویستیەکانی لێ بکات ، خۆ ئەگەر مرۆڤ ئەمەی کرد ئەوا نزیکە خودا وەڵامی بداتەوە .

پاشان با مرۆڤ بزانێت کاتێ ئەو لەخودا دەپاڕێتەوە وخودا وەڵامی ناداتەوە ، ئەوا یان خودا بۆی هەڵ دەگرێت بۆ قیامەت ، ویاخود بەهۆی ئەو دوعایەوە شەڕ وناخۆشیەکی لەسەر لادەبات ، جا نابێت بێزار ببێت و واز لەدوعا کردن بێنێت ، بەتەئکید خودا ئەو کەسانەی خۆش دەوێت کە زۆر پێدا گری دەکەن لەپاڕانەوەکانیاندا و چاوەڕێی وەڵام دانەوە دەکەن ، ودڵنیان کە خودا وەڵامیان دەداتەوە خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ ۖ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ ) سورەتی: البقرة ئایەتی ژمارە: ١٨٦
واتە : ئه‌ی محمد ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانی من پرسیاری منیان لێت كرد ئه‌وه‌ من لێیانه‌وه‌ نزیكم به‌ زانست و زانیاری و بیستن و بینین و تواناو ده‌سه‌ڵات و ویست و ئیراده‌، به‌ڵام زاتی پیرۆزی خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ر عه‌رشه‌ [أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ] هه‌ر كه‌سێك له‌ من بپاڕێته‌وه‌ ئه‌وا وه‌ڵامی ئه‌ده‌مه‌وه‌ یان ئه‌وه‌تا بۆی جێبه‌جێ ئه‌كه‌م، یان به‌ ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ به‌ڵاو موسیبه‌تی له‌سه‌ر لائه‌ده‌م، یان له‌ قیامه‌تدا پاداشتی ئه‌ده‌مه‌وه‌ .

وە با ئەو کاتانە ڕەچاو بکات کە دوعا و پاڕانەوە وەڵام دەدرێتەوە ، جا یەکێک لەو کاتانە سێ یەکی کۆتای شەوە ، پێغەمبەر فەرموویەتی : ( ينزل ربنا إلى السماء الدنيا حين يبقى ثلث الليل الآخر فيقول من يدعوني فأستجيب له ، من يسألني فأعطيه من يستغفرني فأغفر له حتى يطلع الفجر ) رواه البخاري (7494) ومسلم (758) .
واتە : خوای پەروەردگارمان دادەبەزێت بۆ ئاسمانی دونیا (دابەزینێك لایەق بێت بە گەورەیى و جەلالى خۆى) لە سێ یەکی کۆتایی شەو و بانگ دەکات و دەفەرموێ : کێ لێم دەپاڕێتەوە وەڵامی دەدەمەوە ، کێ داوام لێ دەکات من پێی دەبەخشم کێ داوای لێخۆش بوونم لێ دەکات من لێی خۆش دەبم ئەوەش تاكو فەجر (گزنگ) دەردەكەوێت.

وەهەروەها فەرموویەتی ( آخر ساعة من يوم الجمعة فإنه لا يوافقها عبد مسلم قائم يصلي يدعو الله إلا أعطاه إياه ) رواه البخاري (935) ومسلم (852) ،
واتە : سەعاتی کۆتایی ڕۆژی هەینی هیچ کەسێکی موسوڵمان لەو کاتەدا ناپاڕێتەوە ئیلا خودا ئەوەی پێ دەبەخشێت کەداوای دەکات .

وەهەروەها کاتێکی تر لەو کاتانە نێوان بانگ وقامەتە ، هەروەک پێغەمبەر فەرموویەتی : ( الدعاء بين الأذان والإقامة لا يرد ) رواه الترمذي (212) وأبو داود (521) وأحمد (3/119) وقال الترمذي حديث حسن صحيح .
واتە : پاڕانەوە لەنێوان وبانگ وقامەتەتدا ڕەد ناکرێتەوە .

وەهەروەها کاتێکی تر لەو کاتانە کاتی چونە سەژدەیە هەروەک پێغەمبەر فەرموویەتی : ( وأما السجود فأكثروا فيه من الدعاء فقمن أن يستجاب لكم ) رواه مسلم (479) ،
واتە : بەنیسبەت سەژدەوە زۆر تیایدا بپاڕێنەوە چونکە زۆر جێی ئومێدە وەڵام بدرێنەوە .

وەهەروەها کاتێکی تر لەو کاتانە پاڕانەوەی دوای تەحیاتە و پێش سەلامدانەوەى نوێژە .

ئا ئەمە بوو کە ویستم پێش وەڵامی پرسیارەکە بیخەمە ڕوو .

وەبەنیسبەت وەڵامی پرسیارەکەوە ، پێویستە لەسەر ئەو ئافرەتە ئارام بگرێت وچاوەڕێی پاداشت بێت ، وبزانێت کەکارەکان بەدەستی خودایە ، وتاخیر بوونی زەواج ڕەنگە خێری تێدا بێت ، با چاوەڕێی خێر بکات وگەشبین بێت ، خۆ ئەگەر غەم وخەفەتێکت هەیە وتوشی وەسواس بووی ئەوا زۆر یادی خودا بکە ، وپەنا بگرە بەخودا لەشەیتان ، وخۆت سەرقال بکە بەعیبادەت وکارەکانتەوە تاوەکو خەفتەکەت نامێنێت .

وەهەروەها بەو پاڕانەوانەوە بپاڕێرەوە کەلەسوننەتدا هاتووە ودەبێتە هۆی لابردنی خەم وخەفەت ، ئەوەش ئەمەیە : ( اللهم إني عبدك ابن عبدك ابن أمتك ناصيتي بيدك ماض في حكمك ... ) ،
بەڵام ئافرەت دەڵێت : ( اللهم إني أمتك بنت عبدك بنت أمتك ناصيتي بيدك ماض في حكمك ، عدل في قضاؤك ، أسألك اللهم بكل اسم هو لك ، سميت به نفسك أو أنزلته في كتابك أو علمته أحداً من خلفك أو استأثرت به في علم الغيب عندك أن تجعل القرآن العظيم ربيع قلبي ونور صدري وجلاء حزني وذهاب همي وغمي ) رواه أحمد ( 1/391،452) وابن حبان (3372) والحاكم (1/509) وصححه الألباني في السلسلة الصحيحة (199) .
واتە : واتە: خوایە من بەندەتم کچی بەندەتم کچی كەنیزەك‌و كۆیلەكەتم. نسیب و ناوچەوان و چارەنوسم بەدەست تۆیەو حوكم‌و بڕیارت بەسەرمدا رابووردووە. بڕیاردانت بەسەرم دا دادپەروەرانەیە. داوات لـێ‌ دەكەم بەهەموو ناوێك كە هەتەو خۆتت پێ‌ ناوناوە.یان لەكتێبەكەت دا ناردووتەتە خوارەوە.یان فێری یەكێك لە دروست كراوەكانت كردووە. یان لە عیلمی غەیبدا لە لای خۆت هەڵت گرتووەو تەنها خۆت دەیزانی. كە قورئان بكەیتە بەهاری دڵم‌و نوری سنگم‌و رەوێنەرەوەی دڵا تەنگیم‌و لابەری خەم‌و خەفەتم.

وجگە لەم پاڕانەوانەش کەلەسوننەتدا هاتوون ، ئەم پاڕانەوانە خەم وخەفەتەکانت ناهێڵن ، نسأل الله لنا ولك العافية ، والله الموفق .

سەردان: ٧,٠٨١ بەش: دوعا و پاڕانه‌وه‌