ته‌وقه‌كردن و سه‌فه‌ر كردن له‌گه‌ڵ دایكى خێزانتدا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ته‌وقه‌كردن و سه‌فه‌ر كردن له‌گه‌ڵ دایكى خێزانتدا
پرسیار:

ئایا دروسته‌ ته‌وقه‌ كردن و سه‌فه‌ر و گه‌شتكردن له‌گه‌ڵ دایكى خێزانتدا؟

به‌ڵێ، دروسته‌ چونكه‌ مه‌حره‌مته‌ خواى گه‌وره‌ دایكى خێزانى حه‌رام كردووه‌ به‌حه‌رامێكى یه‌كجاره‌كى، ئه‌و مه‌حره‌مته‌ دروسته‌ ته‌وقه‌ى له‌گه‌ڵدا بكه‌یت و سه‌فه‌ریشى پێبكه‌یت تۆیش مه‌حره‌مى بۆى، ئیللا ئه‌گه‌ر ترسایت له‌فیتنه‌ ته‌وقه‌ى له‌گه‌ڵدا مه‌كه‌ هه‌ر وه‌ك ترسایت به‌هۆى ته‌وقه‌كردنه‌وه‌ ئاره‌زوت بجوڵێت و فیتنه‌یه‌ك دروست بێت، ته‌وقه‌ى له‌گه‌ڵ مه‌كه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زانیت، كه‌هیچ فیتنه‌یه‌ك ڕونادات دروسته‌ ته‌وقه‌ى له‌گه‌ڵدا بكه‌یت و سه‌فه‌ریشى پێبكه‌یت و ببیت به‌ مه‌حره‌مى، چونكه‌ ئه‌و به‌ته‌واو بوونى ماره‌بڕینى كچه‌كه‌ى بووه‌ به‌مه‌حره‌مى تۆ وه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: [ وَأُمَّهَاتُ نِسَائِكُمْ ] [النساء: ٢٣]. واته‌: حه‌رامكراوه‌ له‌سه‌رتان دایكى خێزانتان

الْمُنْتَقَى مِنْ فَتَاوَى الْشَيخ صَالْح الْفَوزَان (3/172 - 173).

سەردان: ٣,٠٢٤ بەش: هەمەجۆر