چه‌ند جارێك خه‌وى شه‌یتانى بوونم دیوه‌ به‌ کەسى نزیکى خۆم به‌ڕاستى كاتێك كه‌ خه‌به‌رم ئه‌بێته‌وه‌ زۆر زۆر پێى بێ تاقه‌ت دەبم : ماڵپەڕی وەڵامەکان
چه‌ند جارێك خه‌وى شه‌یتانى بوونم دیوه‌ به‌ کەسى نزیکى خۆم به‌ڕاستى كاتێك كه‌ خه‌به‌رم ئه‌بێته‌وه‌ زۆر زۆر پێى بێ تاقه‌ت دەبم
پرسیار:

السلام علیكم برایانى به‌رِێز
سه‌ره‌تا ئه‌مه‌وێت پێتان بڵێم خواى گه‌وره‌ پاداشتتان بداته‌وه‌ بۆ ئه‌م ماندووبوونه‌تان كه‌ ده‌یكێشن .
به‌ڕێزانم من نامه‌وێت له‌كاتى به‌ڕێزتان زۆر بگرم به‌ڵام كێشه‌یه‌كم هه‌یه‌ تا ئێستا چه‌ند جارێك خه‌وى شه‌یتانى بوونم دیوه‌ به‌ کەسى نزیکى خۆم (مەحرەم) به‌ڕاستى كاتێك كه‌ خه‌به‌رم ئه‌بێته‌وه‌ زۆر زۆر پێى بێ تاقه‌ت ئه‌بم هه‌ستى سه‌یر سه‌یرم لا دروست ئه‌بێت ئه‌ڵێم تۆ بڵێى من ئیمانم زۆر لاواز بێت تۆ بڵێى خواى گه‌وره‌ لێم ڕه‌نجا بێت ئیتر والله هیچى لێ تێ ناگه‌م و زۆر بێ تاقه‌تم ئه‌كات جا ئێوه‌ش خواى گه‌وره‌ جه‌زاتان بداته‌وه‌ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامم بده‌نه‌وه‌ .

وعلیكم السلام ورحمة الله وبركاته
خه‌وبینین یان له‌شگران بوون له‌ خه‌وندا هیچ تاوانێكى تیادا نییه‌ له‌سه‌ر مرۆڤه‌كان چونكه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتى ئه‌ودا نییه‌ وه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ : {لاَ یُكَلِّفُ اللّهُ نَفْسًا إِلاَّ وُسْعَهَا } (286) سوره‌ البقره‌
ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ هه‌یه‌ ده‌بێ موسڵمان ئاگاى له‌ ته‌ماشاكردنى حه‌رام بێت ته‌نانه‌ت له‌ دایك و خوشك و كه‌سى نزیك چونكه‌ ئه‌وه‌ له‌ خه‌یاڵدا ده‌مێنێته‌وه‌ و شه‌یتانه‌كانیش هه‌وڵى به‌كارهێنانى ئه‌وه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش بێت بۆ بێ تاقه‌ت كردن بێت وه‌ك جه‌نابت ده‌یڵێى جا بۆ ئه‌م حاڵه‌ زۆر ئیستیغفار بكه‌ و داوا له‌خواى گه‌وره‌ بكه‌ كه‌ ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌ت له‌سه‌ر هه‌ڵگرێت وه‌ زیكرو ویرده‌كانى پێش خه‌وتن بخوێنه‌ و به‌ده‌ست نوێژه‌وه‌ بخه‌وه‌ وه‌ خۆت بخه‌ره‌ په‌ناى خواى گه‌وره‌ دڵنیاش به‌ خواى گه‌وره‌ داواكه‌ت قه‌بوڵ ده‌كات إن شاء الله تعالى .

له‌ لایه‌ن مامۆستا (خلیل أحمد) ه‌ وه‌ وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌

سەردان: ٣,٩٧٣ بەش: هەمەجۆر