حوکمى درۆ کردن بۆ وەرگرتنى ئیقامە لە دەرەوەى وڵات چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى درۆ کردن بۆ وەرگرتنى ئیقامە لە دەرەوەى وڵات چیە؟
پرسیار:

سلامی(خوا) تان لێبێ
من گه‌نجێکم له‌ به‌ڕیتانیا ده‌ژیم هه‌موو که‌س لێره ‌و له‌ ئه‌ورووپا به‌عام که‌ یه‌که‌م جار خۆییان ته‌سلیم ده‌که‌ن ده‌بێ مه‌حکه‌مه‌ بکرێن ئه‌ نجا زۆرێکی خه‌ڵك له‌كاتى مه‌حكه‌مه‌دا ده‌بێ درۆییه‌کی زۆر بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مافی په‌نابه‌ری وه‌رگرن وه‌ئه‌گه‌ر ڕاست بڕۆی محاڵە مافی په‌نابه‌ری وه‌رگری بۆییه‌ زۆرێکی خه‌ڵکی لاخۆمان خۆییان به‌ ئێرانی ده‌نووسن وه ‌زۆرێکی خەڵک به‌عام خۆییان به‌ ته‌مه‌نی خوار هه‌ژده‌ ساڵ ده‌نووسن چوونکه‌ لێره‌ خوار هه‌ژده‌ ساڵ ئیحتمالی زیاتری هه‌یه‌ بۆ وه‌رگرتنی مافى په‌نابه‌ری ، دوای ئه‌وه‌ی درۆییه‌کی زۆر ده‌که‌ی (خوا) ده‌زانێ و ئه‌و که‌سه‌ی که‌ بڕیار له‌سه‌ر قسه‌کان ده‌دا من شکوور بۆ(خوا) مافی په‌نابه‌ریم وه‌رگرتوو دوای ئه‌وه‌ی درۆییه‌کی زۆرم کردووه‌' وه‌ده‌بێ ئه‌م درۆيا‌نه‌ له‌ ژییانی ڕۆژانه‌م‌دا دووباره‌ی‌ بکه‌مه‌وه‌ بۆ نموونه‌ کاتێ ده‌چمه‌ لاى دکتۆر و قووتابخانه‌ و پڕکردنه‌وه‌ی فۆڕم و زۆر شوێنی تر ده‌بێ ناوت و ته‌مه‌نت و ووڵاتت به‌نه‌وعێكى تر بڵێی.
ئایا ئه‌و پاره‌و خزمه‌ت گووزارییانه‌ى‌ لای ئه‌وانه‌وه ‌بۆم دێ و وه ‌کرێ خانووم بۆ ده‌ده‌ن‌ حه‌رام نییه‌؟
وه‌ ئه‌و درۆیانه‌ى کردومه‌و وه‌ جار جار ! له‌ ژییانی ڕۆژانه‌مدا دووباره‌ی‌ ده‌که‌مه گوناهـ نییه‌ ؟
وه‌من ئه‌م درۆیا‌نه‌م له‌به‌ر پاره‌ و ‌ ‌ماڵی دنیا نه‌کرووه‌ ته‌نها له‌به‌ر مافی په‌نابه‌ری و وه‌ بۆخۆم ژییانێکی ساده‌ بکه‌م‌ وبخویێنم .(خوا) جه‌ زاتانباته‌وه‌.

به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان
وعليكم السلام ورحمة الله وبركاته
یه‌كه‌م : كۆچ كردن و مانه‌وه‌ له‌ وڵاتانى كوفر ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حه‌رامه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ تاوانه‌ گه‌وره‌كان ته‌نها بۆ چه‌ند شتێك حه‌ڵاڵكراوه‌ وه‌كو نه‌خۆشى یان بۆ كاروبارى ده‌وڵه‌ت یان بۆ زانستێك هه‌موو ئه‌مانه‌ش چه‌ندین مه‌رجى له‌گه‌ڵدایه‌ كه‌ له‌ شوێنى تردا باسكراوه‌ .
دووه‌م : درۆكردن و فێڵ و هه‌موو ته‌زویرانه‌ى ده‌كرێت هیچى بیانووى نییه‌ نابێ موسڵمان بیانكات بێ گومان هه‌ر ده‌ستكه‌وتێك له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ بنیات بكرێت حوكمى وه‌ك ئه‌وانه‌یه‌ و حه‌رامه‌ وه‌ك عاقیده‌ى شه‌رعى ده‌فه‌رموێ : (ما بنی على الفاسد فهو فاسد)
له‌لایه‌ن مامۆستا (خلیل أحمد)ه‌ وه‌ وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌

سەردان: ٣,٨٠٧ بەش: تاوانه‌كان