له دواى ناشتنى مردوو هه‌ندێك كه‌س سوره‌تى (ی‌س) له‌سه‌ر گۆڕه‌كه ده‌خوێنن, وه هه‌ندێك جۆرى دره‌خت ده‌ڕوێنن, وه‌له‌سه‌ر ڕووى گۆڕه‌كه‌ش جۆ یان گه‌نم ده‌چێنن به‌به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى كه پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) ئه‌وكاره‌ى كردووه له‌سه‌ر گۆڕى دووان له هاوه‌ڵانى, ئایا حوكمى ئه‌وه چیه؟
خوێندنى سووره‌تی(ی‌س) یان هه‌ر سووره‌تێكى تر له‌سه‌ر گۆڕ له‌دواى ناشتن یان له‌كاتى ناشتندا دروست نیه, وه قورئان خوێندن له‌سه‌ر گۆڕستان دروست نیه, چونكه نه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ونه جێنشینه هیدایه‌تدراوه‌كانى ئه‌م كاره‌یان نه‌كردووه, هه‌روه‌كو چۆن بانگدان وقامه‌ت كردن دروست نیه له‌سه‌ر گۆڕ, به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه بیدعه‌ن. وه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له فه‌رمووده‌ى سه‌حیحدا ده‌فه‌رموێت:
"من عمل عملاً ليس عليه أمرنا فهو رد"أخرجه الإمام مسلم.
واته: هه‌ركه‌سێك هه‌ر كرده‌وه‌وه‌یه‌ك بكات كه قسه‌ى ئێمه‌ى له‌سه‌ر نه‌بێت ئه‌وه ئه‌درێته‌وه به‌سه‌ریداو لێى وه‌رناگیرێت.
وه‌به‌هه‌مان شێوه دروست نیه چاندنى هه‌رجۆره دره‌ختێك یان چاندنى گه‌نم یان جۆ یان هه‌ر دانه‌وێڵه‌یه‌كى تر چونكه نه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ونه جێنشینه هیدایه‌تدراوه‌كانى ئه‌م كاره‌یان نه‌كردووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه‌ئه‌نجامیدا له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو گۆڕه‌دا خواى گەورە پێغه‌مبه‌رى ﷺ ئاگاداركرد به‌سزایان كه لقى داره‌خورماى له‌سه‌رچاند ئه‌م كاره تایبه‌ته به پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله علية وسلم) وبه‌و دوو گۆڕه‌وه, چونكه بۆ گۆڕه‌كانى تر ئه‌م كاره‌ى ئه‌نجام نه‌دا, وه بۆموسڵمانانیش نیه كه هیچ په‌رستشێك دابهێنن كه خوا فه‌رمانى پێ نه‌كردبێت له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ى كه باسمان كرد‌و له‌به‌ر ئه‌م ئایه‌ته‌ش كه خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: [ أَمْ لَهُمْ شُرَكَاءُ شَرَعُوا لَهُمْ مِنْ الدِّينِ مَا لَمْ يَأْذَنْ بِهِ اللَّهُ وَلَوْلا كَلِمَةُ الْفَصْلِ لَقُضِيَ بَيْنَهُمْ وَإِنَّ الظَّالِمِينَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ] الشورى: 21
(ئایا ئه‌و بێباوه‌ڕانه ڕازین به‌به‌رنامه‌ی خوا)یاخود شوێنی ئه‌و هاوه‌ڵگه‌ڕانه ده‌كه‌ون كه به‌ناوی دینه‌وه به‌رنامه‌یان بۆ داناون و په‌یڕه‌وییان ده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی خوا مۆڵه‌تی دابێت و پێی ڕازی بێت (حه‌رام و حه‌ڵاڵیان بۆ دیاری ده‌كه‌ن)، خۆ ئه‌گه‌ر بڕیاری پێشترمان نه‌بوایه به مانه‌وه‌یان تا كاتی دیاریكراو، ئه‌وه فه‌رمان ده‌درا به له‌نا‌و بردنیان، بێگومان بۆ سته‌مكاران سزای به ئێش و به‌سۆ ئاماده‌یه.
الشيخ عبد العزيز بن باز رحمه الله