له پێغه‌مبه‌ره‌وه (ﷺ) جێگیر بووه كه فه‌رموویه‌تى " لعن الله اليهود والنصارى اتخذوا قبور أنبيائهم مساجد"متفق على صحته.
واته : نه‌فره‌تى خوا لهجولهكه و گاوره‌كان بێت گۆڕی پێغه‌مبه‌ره‌كانیان ئه‌كرده مزگه‌وت .
وه هه‌روه‌ها جێگیربووه له دایكه عائیشه‌وه كه‌ده‌فه‌رموێت ئوم سه‌له‌مه‌و ئوم حه‌بیبه باسى كه‌نیسه‌یه‌كیان بۆ پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) كرد كه وێنه‌ى تێدابووه له خاكى حه‌به‌شه ، پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليى وسلم) فه‌رمووى: "أولئك إذا مات فيهم الرجل الصالح بنوا على قبره مسجداً وصوروا فيه تلك الصور أولئك شرار الخلق عندالله" متفق عليه.
واته: ئه‌وانه ئه‌گه‌ر پیاوێكى چاك له‌ناویاندا بمردایه لهسهرگۆڕهكهى مزگه‌وتیان دروست ئه‌كردو وه ئه‌و وێنانه‌یان تێدا ئه‌كێشا ئا ئه‌وانه خراپترینى دروستكراوى خواى گه‌وره‌ن.
ئه‌م فه‌رمووده سهحیحانه ئه‌وه‌ى له ماناكانیاندا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌یه كه هه‌موویان به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر حه‌رامێتى دروستكردنى مزگه‌وت له‌سه‌ر گۆڕ و به‌ڵكو نه‌فره‌تیشى له‌سه‌ره ، هه‌روه‌كو چۆن به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر حه‌رامێتى دروستكردنى بینا له‌سه‌ریان و به‌رزكردنه‌وه‌یان و گومه‌ز دروستكردن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌مانه هۆكارن بۆ هاوبه‌ش بڕیاردان بۆ خوا و په‌رستنى مردووان هه‌روه‌كو چۆن ئه‌مه له كۆن و نوێ‌دا ڕوویداوه.
بۆیه ئه‌ركى هه‌موو موسڵمانێكه له هه‌ر شوێنێك بن ووریا و ئاگاداربن له‌وه‌ى كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) نه‌هى لێكردووه وه فریو نه‌خۆن به‌وه‌ى كه زۆرێك له‌خه‌ڵكى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن ، چونكه حه‌ق وڕاستى وونبوى موسڵمانه هه‌ركاتێك دۆزیه‌وه ئه‌و شایسته‌تره بۆى ، وه حه‌قیش به‌به‌ڵگه‌ى قورئان وفهرموودهوه ده‌ناسرێته‌وه نه‌وه‌ك به‌بۆچوون وكرده‌وه‌ى خه‌ڵكى ، وه پێغه‌مبه‌رو (صلى الله علیه وسلم) دوو هاوه‌ڵه‌كه‌ى له مزگه‌وتدا نه‌نێژراون به‌ڵكو له‌ماڵى عائیشه‌دا نێژراون ، به‌ڵام كاتێك كه مزگه‌وته‌كه فراوان بوویه‌وه له‌سه‌رده‌مى وه‌لیدى كوڕى عبدالملك ژوورهكهى عائیشه كه‌وته ناومزگهوتهوه له‌كۆتایی سه‌ده‌ى یه‌كه‌م وه ئه‌م كاره‌ش به‌وه ناژمێردرێت كه مردوو له‌ناو مزگه‌وتدا نێژرابێت ، چونكه پێغه‌مبه‌رو (صلى الله علیه وسلم) دوو هاوه‌ڵه‌كه‌ى نه‌گوازرانه‌وه بۆ زه‌وى مزگه‌وته‌كه به‌ڵكو به‌هۆى فراوان بوونه‌وه ئه‌و ژووره‌ى كه ئه‌مانى تێدابوون كه‌وته ناو مزگه‌وته‌وه وه‌ئه‌مه‌ش نابێته به‌ڵگه بۆ هیچ كه‌سێك كه بینا له‌سه‌ر گۆڕ دروست بكات یان مزگه‌وتى له‌سه‌ر دروست بكات یان گۆڕ له‌ناو مزگه‌وتدا بنێژێت له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده سهحیحانهى كه پێشتر ئاماژه‌م پێكرد كه ڕێگرن له‌وجۆره كارانه ، وه كاره‌كه‌ى وه‌لید هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى تێدا نیه له‌سه‌ر پێچه‌وانه‌كردنى سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) . والله ولي التوفيق.
الشيخ عبد العزيز بن باز رحمه الله