حوكمى قورئان خوێندن لە گۆڕستان چییە و هەروەها دوعا كردن بۆ مردوو لاى گۆڕەكەى و دوعاكردن بۆ خۆت بەڵام لاى گۆڕ؟
قورئان خوێندن لە گۆڕستان بیدعەیە و لە پێغەمبەرەوە ﷺ شتى لەو بابەتە نەهاتووە وهەروەها لە هاوەڵانیشەوە
قورئان خوێندن لە گۆڕستان بیدعەیە و لە پێغەمبەرەوە ﷺ شتى لەو بابەتە نەهاتووە وهەروەها لە هاوەڵانیشەوە، وە ئەگەریش لە پێغەمبەرو ﷺ و هاوەڵانەوە شتى لەو جۆرە نەهاتبێت كەواتە نابێت لە خۆمانەوە ئەو شتە دابهێنین چونكە پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتى: (( كل محدثة بدعة، وكل بدعة ضلالة وكل ضلالة في النار)) واتە: هەموو تازە داهێنراوێك بیدعەیە و هەموو بیدعەیەكیش گومڕاییە و هەموو گومڕاییەكیش لە ئاگــردایە. جا بۆیە واجبە لەسەر موسڵمانان كە پابەند ودەستگرتوو بن بەوەى لە سەلەفەوە هاتووە لە هاوەڵان و شوێنكەوتوانیان بە چاكە، بۆ ئەوەى لەسەر خێر وهیدایەت بن لەبەر ئەوەى سابت بووە لە پێغەمبەرى خواوە ﷺ كە فەرموویەتى: (( خير الكلام كلام الله، وخير الهدي هدي محمد ﷺ)) . واتە: باشترین ووتە فەرمایشتى خواى گەورەیە و باشترین رێنمونیش بریتیە لە رێنمونى موحەممەد ﷺ .
هەروەها دوعا بۆ مردوو لاى گۆڕەكەى هیچی تێدا نییە وئاساییە و لاى گۆڕەكەى دەوەستێت و دوعا دەكات بۆ نمونە دەڵێت: اللهم اغفر له، الله ارحمه، اللهم أدخله الجنة، اللهم افسح له في قبره وما أشبه ذلك.
بەڵام دوعاكردن بۆ خۆت و لەلاى گۆڕدا ئەوا ئەگەر كەسەكە مەبەستى بێت ئەوە دیسان دەبێت بە بیدعە، چونكە هیچ شوێنێك تایبەتمەند ناكرێت بۆ دوعا ئیلا دەقى شەرعى لەسەرى هاتبێت، وە ئەگەریش دەقی شەرعى و سوننەت لەسەرى نەهاتبێت سەبارەت بە تایبەت كردنى شوێنێك بۆ دوعا جا هەر شوێنێك بێت ئەوا ئەو تایبەتمەندكردنەى دەبێت بە بیــدعـە.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –