قوربانى باوک بۆ منداڵ: ماڵپەڕی وەڵامەکان
قوربانى باوک بۆ منداڵ
پرسیار:

ئەگەر باوک کۆمەڵێک منداڵی هەبوو وە هەندێک لەو منداڵانە هاوسەرگیریان کردبوو ، ئایا قوربانی باوکەکە بۆ ئەو منداڵانەش دەبێت کە هاوسەرگیریان کردوە؟

زاناى پایەبەرز محمد بن صالح العثیمین (ڕەحمەتی خوای لێبێ) لەوەڵامدا دەفەرموێت:
ئەگەر هەموویان پێکەوە بن و پێکەوە لەماڵێکدا بژین ئەوە قوربانیەک بەسە بۆ هەمویان.
بەڵام ئەگەر ئەو منداڵانەی کە هاوسەرگیریان کردووە هەریەکەیان لەماڵێکی تایبەت بەخۆیان دەژیان، ئەوە لەسەر هەریەکەیان قوربانیەک پێویستە و قوربانی باوکیان بۆیان بەتەنها کیفایەت نییە.

مجموع الفتاوى (25-41)

سەردان: ٣,٦٠٥ بەش: قوربانى كردن