سوجدەی خوێندنەوەی قورئان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سوجدەی خوێندنەوەی قورئان
پرسیار:

كە قورئانى پیرۆز ئەخوێنمەوە لە هەندێك پەڕەدا خەتێك بەژێر بەكێك لە ووشەكاندا هاتووە ئینجا نازانم ئەبێت لەوكاتەدا چى بكەیت ؟

بسم الله الرحمن الرحيم
الحمد لله رب العالم والصلاة والسلام على رسوله الأمين وعلى آله وصحبه ومن دعى بدعوته وتبعهم باحسان إلى يوم الدين.
ئەو خەتە ئاماژەیە بۆ ئەوەی كەوا سوننەت وایە ئەگەر ئەو ئایەتەت خوێندەوە كەوا خەتێكی بە سەرەوەیە یەك جار سوجدەی خوێندنەوەی قورئان (سجدة التلاوة) ببەیت و لە كاتی سوجدە بردنەكەدا بڵێیت: (سجد وجهي للذي خلقه وشق سمعه وبصره بـحوله وقوته).
لە لایەن مامۆستا (محمد عبدالرحمن) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٥,٢٠٩ بەش: قورئانی پیرۆز