چۆن خۆشەویستیی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لە دڵەكانماندا زیاد بكەین؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆن خۆشەویستیی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لە دڵەكانماندا زیاد بكەین؟
پرسیار:

موسڵمان چۆن دەتوانێت لە ناخیدا خۆشەویستیی پێغەمبەر () زیاتر لە هەر شتێکی تری ئەم دونیایە گەشە پێ بدات؟

سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە، و دروود و سەلامیش لەسەر پێغەمبەری خوا ():

هێزی خۆشەویستی بۆ پێغەمبەر () بەندە بە ئاستی ئیمانی موسڵمانەکەوە؛ ئەگەر ئیمانی زیاد بکات، ئەوا خۆشەویستییەکەشی بۆی زیاد دەکات. لەبەر ئەوەی خۆشویستنی () گوێڕایەڵیکردن و مایەی نزیکبوونەوەیە لە خوا، وە شەریعەتی ئیسلامیش خۆشەویستیی پێغەمبەری () خستووەتە ڕیزی ئەرکە واجبەکانەوە.

ئەنەس ڕەزای خوای لێ بێ دەگێڕێتەوە و دەڵێت: پێغەمبەر () فەرموویەتی: " لا يؤمن أحدكم حتى أكون أحب إليه من والده وولده والناس أجمعين " . رواه البخاري ( 15 ) ومسلم ( 44 ) .
واتە:: "هیچ یەکێکتان ئیمانی کامڵ نابێت، تاوەکوو منى لە باوکی و منداڵەکەی و سەرجەم خەڵکی لا خۆشەویستتر نەبم". 

وە دەکرێت خۆشەویستیی پێغەمبەر () لە ڕێگەی زانین و تێگەیشتن لەم خاڵانەی خوارەوەوە بەدەست بێت:

یەکەم: ئەو نێردراوی پەروەردگاریەتی، کە هەڵیبژاردووە و لەسەر ئاستی جیهانییان پەسەندی کردووە، بۆ ئەوەی ئایینی خوا بە خەڵکی بگەیەنێت. هەروەها خوا هەڵیبژاردووە لەبەر ئەوەی خۆشی دەوێت و لێی ڕازییە، خۆ ئەگەر خوا لێی ڕازی نەبووایە، ئەوا هەڵینەدەبژارد و پەسەندی نەدەکرد. بۆیە پێویستە لەسەرمان هەر کەسێک خوای گەورە خۆشی بوێت، ئێمەش خۆشمان بوێت، وە هەر کەسێک خوای گەورە لێی ڕازی بێت، ئێمەش لێی ڕازی بین. هەروەها دەبێت بزانین کە ئەو دۆستی نزیکی خوایە (خلیل الله)، کە دۆستایەتیی نزیکیش (الخُلَّة) پلەیەکی زۆر بەرزە و بەرزترین ئاستی خۆشەویستییە.

دووەم: پێویستە بزانین کە ئەو پێگەیەی خوای گەورە بۆی هەڵبژاردووە چەندە بەرزە، و دڵنیا بین لەوەی کە ئەو باشترین و گەورەترین مرۆڤە ().

عن أبي هريرة قال : قال رسول الله () : " أنا سيد ولد آدم يوم القيامة وأول من ينشق عنه القبر وأول شافع وأول مشفع " .
واتە: ئەبوو هورەیرە دەگێڕێتەوە و دەڵێت: پێغەمبەری خوا () فەرموویەتی: "من گەورە و سەرداری نەوەکانی ئادەمم لە ڕۆژی دواییدا، و یەکەم کەسیشم کە گۆڕەکەی لێ دەکرێتەوە (زیندوو دەکرێتەوە)، و یەکەم کەسم کە شەفاعەت دەکات و یەکەم کەسیشم کە شەفاعەتەکەی قبووڵ دەکرێت". رواه مسلم ( 2278 ) .

سێیەم: دەبێت ئەوە بزانین کە ئەو ڕووبەڕووی چەندان ناڕەحەتی و مەینەتیی سەخت بووەتەوە تەنها لەپێناو ئەوەی ئەم ئایینەمان پێ بگات، کە سوپاس بۆ خوا پێشمان گەیشت. هەروەها پێویستە بزانین کە پێغەمبەر () ئازار دراوە، لێی دراوە، جنێوی پێ دراوە و سووکایەتیی پێ کراوە، تەنانەت نزیکترین کەسەکانیشی خۆیان لێ بێبەری کردووە و تۆمەتی شێتی و درۆزنی و جادوگەرییان داوەتە پاڵی. ئەو جەنگاوە لەگەڵ خەڵکیدا بۆ ئەوەی پارێزگاری لە ئایینەکە بکات تا بە ئێمە بگات، ئەوانیش جەنگیان لەگەڵدا کردووە و لە ناو خێزان و ماڵ و سامانی خۆی دەریانکردووە و سوپایان بۆ کۆکردووەتەوە.

چوارەم: چاولێکەری و شوێنکەوتنی هاوەڵەکانی لە ڕادەی ئەو خۆشەویستییە زۆرەی کە بۆیان هەبووە؛ بە جۆرێک کە لە ماڵ و منداڵ، بگرە لە خودی نەفسی خۆشیان زیاتر خۆشیان ویستووە، لێرەدا چەند نموونەیەک دەخەینە ڕوو:

عن أنس قال : " لقد رأيت رسول الله () والحلاق يحلقه وأطاف به أصحابه فما يريدون أن تقع شعرة إلا في يد رجل " .
واتە: ئەنەس دەگێڕێتەوە و دەڵێت: "پێغەمبەری خوام () بینی کە سەرتاشێک سەری دەتاشی، هاوەڵەکانیشی لێی کۆببوونەوە و چواردەوریان دابوو، نەیاندەویست تاڵە موویەک بکەوێتە خوارەوە مەگەر بکەوێتە ناو دەستی پیاوێکیانەوە". رواه مسلم ( 2325 ) .

وعن أنس رضي الله عنه قال : " لما كان يوم أحد انهزم الناس عن النبي () وأبو طلحة بين يدي النبي () مُجَوّب به عليه بحَجَفَة له وكان أبو طلحة رجلا راميا شديد القِد يكسر يومئذ قوسين أو ثلاثا وكان الرجل يمر معه الجعبة من النبل فيقول انشرها لأبي طلحة فأشرف النبي () ينظر إلى القوم فيقول أبو طلحة يا نبي الله بأبي أنت وأمي لا تشرف يصيبك سهم من سهام القوم نحري دون نحرك. . .
واتە: هەر لە ئەنەسەوە (ڕەزای خوای لێ بێت) دەگێڕنەوە کە گوتوویەتی: "لە ڕۆژی غەزای ئوحوددا، کاتێک خەڵکەکە تێکشکان و لە دەوری پێغەمبەر () پەرشوبڵاو بوونەوە، ئەبوو تەڵحە لە بەردەم پێغەمبەر () وەستابوو و بە قەڵغانەکەی خۆی دەپاراست. ئەبوو تەڵحە پیاوێکی تیرهاوێژی زۆر بەهێز بوو، بە جۆرێک لەو ڕۆژەدا دوو بۆ سێ کەوانی شکاند. هەر پیاوێک بەلایدا تێپەڕ بووایە و تیردانی پێ بووایە، پێغەمبەر دەیفەرموو: بۆ ئەبوو تەڵحەی بڕێژە. کاتێکیش پێغەمبەر () سەری بەرز دەکردەوە بۆ ئەوەی سەیری قەومەکە بکات، ئەبوو تەڵحە دەیگوت: ئەی پێغەمبەری خوا، دایک و باوکم بە فیدات بن، سەرت بەرز مەکەرەوە نەوەک تیرێک لە تیرەکانی ئەو قەومەت بەرکەوێت، با سینەی من پێش سینەی تۆ بێت (واتە با من بپێکرێم نەک تۆ)..." رواه البخاري ( 3600 ) ومسلم ( 1811 ) .

پێنجەم: ئەوەیە کە شوێنکەوتەی سوننەتەکەی بیت لە وتە و کردەوەدا، و سوننەتەکەی بکەیتە بەرنامەیەک و لە تەواوی ژیانتدا پەیڕەوی بکەیت، هەروەها وتەی ئەو پێش هەموو وتەیەک بخەیت و فەرمانی ئەو پێش هەموو فەرمانێکی تر بخەیت. پاشان شوێنکەوتەی بیروباوەڕی هاوەڵە بەڕێزەکانی بیت، دواتر بیروباوەڕی ئەو تابعینانەی دوای ئەوان کەوتوون، ئینجا بیروباوەڕی ئەوانەی تا ئەمڕۆمان لەسەر ڕێبازەکەیان ڕۆیشتوون لە ئەهلی سوننە و جەماعە، بەبێ ئەوەی شوێن هیچ داهێنراوێک (بیدعەیەک) بکەویت؛ بەتایبەتی ڕافیزییەکان، چونکە ئەوان دڵیان بەرامبەر بە پێغەمبەری خوا () ڕەقە، وە پێشەواکانی خۆیان دەخەنە پێش ئەو و تەنانەت لەو زیاتریش خۆشیان دەوێن.

داواکارین لە خوا کە خۆشەویستیی پێغەمبەرەکەیمان () پێ ببەخشێت.

خوای گەورەش زاناترە.
 

سەردان: ١٢ بەش: پێغەمبەری خودا