کاتی خوێندنی فاتیحە بۆ مأموم: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کاتی خوێندنی فاتیحە بۆ مأموم
پرسیار:

مەئموم كەى فاتیحە بخوێنێت كاتێك ئیمام فاتیحە یان سورەتێكى تر دەخوێنێت؟

باشتر وایە كە خوێندنى فاتیحە بۆ مەئموم لەدواى خوێندنى ئیمام بێت بۆ فاتیحە، بۆ ئەوەى بێدەنگ بێت بۆ خوێندنى سورەتێك كە روكنە، چونكە ئەگەر ئەو فاتیحە بخوێنێت و ئیمامیش لەهەمان كاتدا بیخوێنێت ئەوا بێدەنگ نەبووە بۆ روكنەكە، و بێدەنگ بوونەكەى بۆ خوێندنەكەى دواى فاتیحە دەبێت كە سوننەتە، جا باشتر وایە كە بێدەنگ بێت بۆ خوێندنى فاتیحە، چونكە گوێگرتن بۆ قورئانێك كە روكنە گرنگترە لە گوێگرتن بۆ قورئان خوێندنێك كە سوننەتە، ئەمە لەلایەك و لەلایەكى ترەوە ئەگەر ئیمام وتى: (ولا الضالين) و تۆش شوێنى نەكەوتبـی و بەدوایدا نەرۆیشتبی ئەوا ناڵێیت (ئامین) و لەوكاتەدا لە جەماعەت دەردەچیت بۆیە باشتر ئەمەیە كە باسم كرد.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ١,٩٢٦ بەش: نوێژ