حوکمی ووتنی (آمین): ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی ووتنی (آمین)
پرسیار:

ئایا وتنى ( آمین) سوننەتە؟

بەڵێ، ئامین كردن سوننەتێكى جەخت لەسەركراوە، بەتایبەت ئەگەر ئیمام ئامینى كرد، لەبەر ئەوەى لە صەحیحەیندا هاتووە لە فەرموودەى ئەبی هورەیرەوە رضي الله عنه  كە پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: ((إذا أمَّن الإمام فأمِّنوا، فإن من وافق تأمينه تأمين الملائكة غفر له ما تقدم من ذنبه))(١)

 واتە: ئەگەر ئیمام ئامینى كرد ئەوا ئێوەش ئامین بكەن، چونكە هەركەس ئامینەكەى هاوكات بوو لەگەڵ ئامینى مەلائیکە ئەوا خوا لەتاوانى پێشووى خۆش دەبێت.

وە ئامینى ئیمام و مەئموم لەیەك كاتدا دەبن لەبەر فەرموودەى پێغەمبەرى خوا كە فەرموویەتى: " إذا قال الإمام: (ولا الضالين) فقولوا (آمين)(٢)، واتە: ئەگەر ئیمام ووتى (ولا الضالين) ئەوا ئێوەش بڵێن : ئامین.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


) أخرجه البخاري في الأذان باب 111: جهر الإمام بالتأمين (780) ، ومسلم في الصلاة باب 18: التسميع والتحميد والتأمين 1/307 ح 72(410).
) أخرجه البخاري في الأذان باب 113: جهر المأموم بالتأمين (782)، ومسلم في الموضع السابق ح 76(410).

سەردان: ٢,٧٧٧ بەش: نوێژ