حوكمی كەسێك چیە نوێژی كردووە پۆشاكەكەی پیس بووە بەڵام نەیزانیەوە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی كەسێك چیە نوێژی كردووە پۆشاكەكەی پیس بووە بەڵام نەیزانیەوە

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئەگەر كەسێك نوێژی كرد پۆشاكەكەی پیس بوو نەیزانی پۆشاكەكەی پیسە و پیسی بەركەوتووە دوای نوێژ نەبێت،یان پێش ئەوەی نوێژ بكات زانیویەتی پۆشاكەكەی پیسە بەڵام لەبیری چووە بیشوات كاتێك كە هاتۆتەوە بیری نوێژەكەی تەواو كردووە و سەلامی داوەتەوە لەم كاتەدا نوێژەكەی دروستە و دامەزراوە،و پێویست ناكات ئەو نوێژە دووبارە بكاتەوە چونكە عوزری هەبووە لەبیری چووە یاخود نەیزانیەوە لەم حاڵەتەدا.
خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿ربّنا لا تؤاخِذْنا إِنْ نسِينا أوْ أخْطأْنا ۚ﴾(البقرة:286)
كاتێك پێغەمبەری خوا ئەم ئایەتەی دەخوێنەوە خوای گەورە فەرمووی: (قد فعلت)أخرجه مسلم:كتاب الإیمان.
ئەوا بەو شێوەیە ئەكەم لەگەڵتاندا ئەگەر هاتوو بە هۆی لە بیر چوونەوە یاوەكو نەزانینەوە كارێكتان ئەنجام دا سزاتان نادەم
پێغەمبەری خوا ڕۆژێك نوێژی كرد نەعلی لە پێیا بوو بەڵام نەعلەكانی پیس بوو لەكاتێكدا كە لە ناو نوێژەكەدا بوو هێشتا نوێژەكەی تەواو نەكردبوو جبرئیل علیه السلام هات ئاگاداری پێغەمبەری كردەوە كە نەعلەكانت پیسی پێوەیە وە پێغەمبەری خوا هەر لە نوێژەكە نەعلەكانی لە پێی خۆی داكەند.أخرجه أبو داود:كتاب الصلاة / باب الصلاة فی النعل.
صەحابەكان ڕەزای خوایان لێ بێ ئەوانیش بەهەمان شێوە هەموویان نەعلەكانیان داكەند هی ئەوان پیسی پێوە نەبوو بەڵام وتیان پێغەمبەری خوا ئەوەی كردووە ئێمەیش وا دەكەین ئەوەش مانای ئیقتیدایە مانای شوێن كەوتنی پێغەمبەری خوایە ،دوای پێغەمبەری خوا كە لە نوێژەكە بویەوە فەرمووی: بۆچی نەعلەكانتان داكەندووە وتیان ئێمە تۆمان بینی بە نەعلەوە ئێمەش بە نەعلەوە نوێژمان كرد بینیمان نەعلەكانت داكەند ئێمەش دامانكەند فەرمووی: ئاخر من جبرئیل علیه السلام ئاگاداری كردمەوە كە نەعلەكانم پیسی پێوەیە.
وە پێغەمبەری خوا نوێژەكەی نەبڕی نەعلەكانی داكەند و بەردەوام بوو لەسەر نوێژەكەی،بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەگەر لە ناو نوێژەكە زانیت ئەو پۆشاكەی كە لەبەرتایا پیسی پێوەیە لایبە با لە ناو نوێژەكەیشدا بیت، بەردەوام ئەبێت لە نوێژەكەی ئەگەر ئەوەندە پۆشاك پێوەی بمێنێت عەورەتی داپۆشێت بەڵام ئەوەی كە پیسە ئەگەر ئەوە دابكەنیت عەورەتی دەربكەوێـت ئەوا لەو حاڵەتەدا نابێت بەردەوام بیت لەسەر نوێژەكەت.
بە پێچەوانەی كەسێك ئەگەر نوێژ بكات لەبیری چوبێت كە دەست نوێژ بشوات بۆ نمونە: كەسێك دەستنوێژەكەی شكاوە چوەتە سەر ئاو وتویەتی دوای دەست نوێژ ئەشۆم بەڵام دوای لەبیری چوو و دەست نوێژی نەگرت و دەستی كرد بە نوێژ كردن كەسەلامی دایەوە بیری دەكەوێتەوە كە دەست نوێژی نەبووە كە نوێژی كردوە لەم حاڵەتەدا: واجبە لەسەری دەست نوێژ بشوات وە ئەو نوێژەش دوبارە بكاتەوە.
وە ئەگەر هاتوو توشی لەشگرانی هاتبێ نەیزانیەوە بۆ نموونە: لەشەودا توشی لەشگرانی هاتبێ وە نوێژی بەیانی كرد بە بێ ئەوەی خۆی بشوات نەیزانیەوە كە لەشی گرانە دوای بۆ نزیكی نیوەڕۆ كە سەیر دەكات پۆشاكەكەی (مەنی) پێوەیە لەم حاڵەتەدا:
یەكەمجار واجبە لەسەری خۆی بشوات،وە ئەو نوێژەی بەیانی كە كردویەتی بە فەرز و بە سونەتەوە ئەبێت دوبارەی بكاتەوە (فەرزەكە ئەبێت هەر بكات وە ئەگەر بیەوێت سوننەتەكە بكات بۆی هەیە سونەتەكەش بكاتەوە).مادام نەیزانی بێت تاوان بار نابێت بەڵام دوبارە كردنەوەی نوێژە فەرزەكە واجبە لەسەری.
بۆچی بۆ پیسیەكە نوێژەكە دوبارە ناكاتەوە بەڵام بۆ دەست نوێژەكەو بۆ غوسلەكە ئەبێـت دوبارەی بكاتەوە
جیاوازی لە نێوان ئەم حاڵەتەو حاڵەتی پیسی پۆشاكەكە ئەوەیە: پیسی ئەبێت خۆت بپارێزی بەڵام دەستنوێژ گرتن و خۆشتن ئەمرت پێ كراوە،ئەوەی كە ئەمری پێ كراوە ئەبێ ئەمرەكە جێ بە جێ بكات ئەو كاتە عیبادەتەكە دادەمەزرێت،چونكە هەتاوەكو دەستنوێژت نەبێـت بۆت نیە نوێژ بكەی هەتاوەكو لەشت پاك نەبێـت بۆت نیە نوێژ بكەی،بەڵام لابردنی پیسی ئەوە ئەصڵ ئەوەیە كە ئەو پیسەیە نەبێـت كە نەبوو ئەوكاتە نوێژەكە دادەمەزرێت بەڵام ئەگەر لە كاتی نوێژەكە بوو بەڵام لەبیری چوو یاوەكو نەیزانیەوە زیان ناگەیەنێت چونكە شتێك نەفەوتاوە لەوەی كەوا ئەمری پێ كرابێت.
دەست نوێژی هەبووە لەشی پاك بووە بەڵام ئەوەیە پیسیەك بە پۆشاكەكەیەوە هەبوەو نەیزانیەوە یا زانیویەتی و لەبیری چووە (نەزانین یاوەكو لەبیرچونەوە ئەو دوانە عەفی لێ دراوە).
[ئەم پرسیار و وەڵامە وەرگیراوە لە كتێبی: فتاوی أركان الإسلام:دانانى شێخ محمد بن صالح العثيمین، وه لە لایەن مامۆستا عبدالكریم پێش نوێژ و وتار خوێنی مزگەوتی ئيمان لە سلێمانی بەدەرس وتراوەتەوە ]

سەردان: ٣,١١٤ بەش: نوێژ