ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ یادى چوو نوێژى كرد به‌ جل و به‌رگى پیسه‌وه‌، پێویسته‌ له‌سه‌رى نوێژه‌كه‌ى دووباره‌ بكاته‌وه‌؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ یادى چوو نوێژى كرد به‌ جل و به‌رگى پیسه‌وه‌، پێویسته‌ له‌سه‌رى نوێژه‌كه‌ى دووباره‌ بكاته‌وه‌؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
بۆچونى ته‌واو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دوباره‌كردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر نیه‌، چونكه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: [ رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا إِنْ نَسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا] [البقرة: ٢٨٦]. واته‌: خوایه‌ لێمان مه‌گره‌ له‌وه‌ى له‌یادمان چوو یان هه‌ڵه‌مان كرد خواى گه‌وره‌یش فه‌رمووى: له‌ فه‌رمووده‌كه‌دا هاتووه‌ (قَدْ فَعَلْت). واته‌: جێبه‌جێم كرد. كه‌ ئه‌وه‌ى له‌ یادى چو یان هه‌ڵه‌ى كرد لێى خۆشبم.

مَجمُوع فَتَاوَى وَرَسَائِل لِلْعُثَيمِين رحمه الله (12/301).

سەردان: ٢,٨٩٥ بەش: نوێژ