ئایا دروستە لە کاتى تەحیاتدا کەلیمەى (سیدنا ) زیاد بکەن؟ واتە بڵێن (اللهم صل على سيدنا محمد)؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە لە کاتى تەحیاتدا کەلیمەى (سیدنا ) زیاد بکەن؟ واتە بڵێن (اللهم صل على سيدنا محمد)؟
وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

بێگومان پێغەمبەرى خوا گەورە و سەروەری کوڕانی ئادەمە ، بەڵام لەکاتی بانگ و قامەتدا کەلیمەی ( سيدنا ) زیاد ناکرێت ، بەڵکو بەو شێوەیە دەوترێت کە لەفەرموودەدا هاتووە ، وەبەهەمان شێوە لەکاتی تەحیاتدا لەناو نوێژدا ناوترێت : ( سيدنا )  چونکە تەنانەت لەیەک ڕیوایەتیشدا  نەهاتووە کە کەلیمەی ( سيدنا محمد ) وترابێت لەناو تەحیاتدا‼️ بەڵام لە دەرەوەى نوێژ ئاساییە لە کاتى صەڵاواتدا بوترێ (سیدنا محمد) .

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

یەکەم :
بێگومان پێغەمبەر سەید وگەورەی دروست کراوەکانە ، وخۆشەویستی خودایە ، وخاوەنی ( المقام المحمود) ، وحەوزی کەوسەرە، وە پێغەمبەری ڕەحمەتە ، خاوەنی جوانترین ڕەوشتە ، بەندە و نێردراوی خودا و سەید و خۆشەویستمانە ، وەهەروەها شەفاعەت کارمانە صلى الله عليه وعلى آله وأصحابه وسلم تسليما كثيرا .
ئەبو هورەیرە رضي الله عنه دەڵێ : پێغەمبەری خوا فەرموویەتی :( أَنَا سَيِّدُ وَلَدِ آدَمَ يَومَ القِيَامَةِ ، وَأَوَّلُ مَن يَنشَقُّ عَنهُ القَبرُ ، وَأَوَّلُ شَافِعٍ وَأَوَّلُ مُشَفَّعٍ ) رواه مسلم (2278)واتە : من گەورەی کوڕانی ئادەمم لەڕۆژی دوایدا ، وە یەکەم کەسم کە لە قەبر دێمە دەرەوە ، وە یەکەم شەفاعەت کارم ، وە یەکەم کەسم کەشەفاعەتم وەردەگێیرێت .

دووەم :
عیبادەت مەبنیە لەسەر پابەند بوو و زیاد و کەم نەکردن ، واتە : ئەسڵ وایە هەر ئەوەندە بکرێت کەلە قورئان و سوننەتدا هاتووە ، جا هەندێ لەو عیبادەتانە ، وەک : کەلیمەکانی بانگ و قامەت و نوێژ و سەڵاوات دان لەدوای شایەتومانی تەحیات ، وەبێگومان زۆر بەڵگە هاتووە دەربارەی چۆنیەتی سەڵاوات دان تەنانەت لەیەک ڕیوایەتیشدا نە(بەمەڕفوعی) و (نەبە مەوقوفی) لەهاوەڵانەوە نەگێڕدراوەتەوە ، وەهەروەها تەنانەت لەقسەی تابیعیەکیشدا ئاماژە بەکەلیمەی ( سيدنا محمد ) نەکراوە لەناو تەحیاتدا‼️

وە شێخ محمد بن صالح العثیمین -رحمه الله- لە کتێبی "المناهي اللفظية" (پرسیاری ژمارە/470)دا ، دەڵێت :
هیچ کەسێکی عاقڵ گومانی لەوە نی یە کە " پێغەمبەر محمد سەیدو گەورەی کوڕانی ئادەمە ، هەمو کەسێکی ژیر باوەڕی بەوە هەیە ، جا (سەید) واتە : خاوەن شەڕەف و ڕێز و پلە ، وە بێگومان گوێڕایەڵی کردنی پێغەمبەر بەشێکە لەگوێڕایەڵی کردنی خودا ، هەروەک خوای گەورە فەرموویەتی : ( مَن يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَد أَطَاعَ اللَّهَ ) . واتە : هەر کەسێک گوێڕایەڵی پێغەمبەر بکات ئەوا بەتەئکید گوێڕایەڵی خودای کردووە .
وە ئێمە و غەیری ئێمەش باوەڕمان بەوە هەیە کە پێغەمبەر سەید و گەورەی کوڕانی ئادەمە ، و باشترینمانە ، وە پێویستە گوێ ڕایەڵی بکرێت لەو شتانەی فەرمانی پێدەکات و ڕێگری لێ دەکات ، وبێگومان بەگەورەدانانی ئەوەمان لێ دەخوازێ زیادەڕەوی نەکەین لەو شتانەی بۆی هێناوین چ لەکردەوەدا بێت یاخود قسە و بابەتی بیر و باوەڕ ، جا یەکێک لەو شتانەی کەفێری کردوین چۆنیەتی سەڵاوات دانە لەسەر خۆی لەدوای شایەتومان ، ئەویش بەم شێوازەیە : (اللهم صل على محمد ، وعلى آل محمد ، كما صليت على إبراهيم ، وعلى آل إبراهيم ، إنك حميد مجيد ) یاخود هاوشێوەی ئەمە کەلە فەرموودەدا هاتووە ، وەمن ئاگاداری ئەو شێوازە نیم و شتی وام نەزانیوە کە بەو شێوەیە سەڵاوات دان هاتبێت کەلەپرسیارەکەدا ئاماژەی بۆ کراوە : " (اللهم صل على سيدنا محمد ، وعلى آل سيدنا محمد ) ، جا مادام نەهاتووە بەو شێوازە ئەواباشتر وایە بەو شێوازە سەڵاوات نەدەین ، بەڵکو بەوشێوازە بیدەین کەلەسوننەتدا هاتووە وزانایان فێریانی کردوین .
وەبەم موناسەبەیەوە پێم خۆشە تیشک بخەمە سەر ئەوەی :هەر مرۆڤێک باوەڕی بەوە هەبێت کەپێغەمبەر سەید و گەورەی کوڕانی ئادەمە ، ئەوا پێویستە دەرنەچێت لەو شتانەی بۆی هێناوین و هەروەها لێی کەم نەکات ، وبیدعە نەهێنێتە نێو دینەوە ، ئا ئەمە حەقیقەتی بەگەورە زانینی پێغەمبەر .

وە لەفەتوای ( اللجنة الدائمة ) ژمارە(24/149)دا ، هاتووە :
ئایا کامیان تەواو ترە ، لەکاتی ناو هێنای پێغەمبەردا بڵێین: ( سيدنا محمد ) یاخود بڵێین : (
لە وەڵامدا فەرمویانە :
ئاساییە هەر کامێکیان بوترێت : دەتوانرێ بوترێت : (محمد ) ، یاخود (سيدنا محمد )؛ چونکە پێغەمبەرى خوا گەورە و سەروەری کوڕانی ئادەمە ، بەڵام لەکاتی بانگ و قامەتدا کەلیمەی ( سيدنا ) زیاد ناکرێت ، بەڵکو بەو شێوەیە دەوترێت کەلەفەرموودەدا هاتووە : ( أشهد أن محمدا رسول الله ) ، وەبەهەمان شێوە لەکاتی شایەتومان لەناو نوێژدا ناوترێت : ( سيدنا ) بەڵکو بەو شێوەیە دەوترێت کەلەفەرموودەدا هاتووە ؛ چونکە ئەوە نزیکترە لەئەدەبەوە کەموافق سوننەت بێت .

سەردان: ٣,٤٦٥ بەش: چۆنێتى نوێژ