بەچی زەویەک دەوترێ‌ داگیر كراو (الأرض المغصوبة)، و ئایا حوكمی نوێژ كردن تیایدا چی یە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بەچی زەویەک دەوترێ‌ داگیر كراو (الأرض المغصوبة)، و ئایا حوكمی نوێژ كردن تیایدا چی یە؟

بە زەویەک دەوترێ‌ داگیر كراو كە بەناحەق داگیر كرابێت ، بەبەڵگەی ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر- - : ‌‏(‏من اقتطع شبرًا من الأرض بغير حق طوقه يوم القيامة إلى سبع أرضين‏)‏ ‏[‏رواه الإمام أحمد في مسنده ج2 ص432‏.‏ من حديث أبي هريرة رضي الله عنه‏]‌‏، واتە : هەركەسێك بستێك ئەرز بەناحەق داگیر بكات ئەوا خودا لەڕۆژی دوایدا هەر حەوت تەبەقەی ئەرزەكە دەكاتە تەوق و دەیكاتە ملی .
ئا ئەمە ئەو ئەرزەیە كە داگیر كراوە و كەسی ستەم كار دەستی بەسەردا گرتووە بەناحەق و ڕێگری لەخاوەنكەی دەكات لێی ، ونوێژ كردن لەم ئەرزەدا درووست نی یە ، چونكە نوێژ كردن تیایدا سوود وەرگرتنە لێی و خستنەكاری ئەو ئەرزەیە بە عیبادەت ، وئەم جۆرە لەو جۆرانەیە كە زانایان و شەرع زانان باسیان كردووە كە نوێژ كردن تیایدا درووست نی یە .

الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ١,٨٢٨ بەش: هەمەجۆر