حوکمی ئەو کەسە چیە کە ئینکاری سزای ناو گۆڕ دەکات ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی ئەو کەسە چیە کە ئینکاری سزای ناو گۆڕ دەکات ؟

ئەوەی ڕوون وئاشکرایە ئینکارکردنی سزای ناو گۆڕ ئینکارکردنی بابەتێکە کەسەلمێنراوە بەفەرموودەیەکی زۆری متەواتر که لەپێغەمبەری خوداوە () پێمانگەیشتووە ، بۆیە ئەو کەسە عیلم وزانستی پێی هەبێت و پاشان ئینکاری بکات بترسێت لەوەی پێی کافر بێت ، چونکە بەفەرموودەی متواتر سەلمێنراوە ، هەروەها لەقورئانیشدا ئاماژەی پێکراوە ، وەکو پەروەردگار فەرموویەتی : [ النَّارُ يُعْرَضُونَ عَلَيْهَا غُدُوًّا وَعَشِيًّا ]
واتە : ئاگریان پێ پیشان دەدرێت بەبەیانیان وئێواران ، ئەم ئایەتەش لەسەر سزای بنەماڵەی فیرعەون دابەزیوە ، ئەو کەسەی ئینکاری سزای ناو گۆڕ دەکات بەرپەرچی ئایەتەکانی قورئان دەداتەوەو بەرپەرچی فەرموودە پیرۆزەکان دەداتەوە ، بۆیه بەو هۆیەوە ئیقامە حوججەی لەسەر دادەمەزرێت ، ئەگەر هاتوو سووربوو لەسەر ئینکاریەکانی ئەو کاتە وادەردەکەوێ کە کافرو بێباوەڕبێت بەخودای گەورە ، چونکە ئایەتەکانی قورئان و فەرموودە متواترەکانی بەدرۆ داناوەو کوفری پێکردووە.
الشيخ عبد المحسن العباد

سەردان: ٢,٧١٣ بەش: بیروباوه‌ڕ