سود و بەروبوومی هەندێ لە عیبادەتەکان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سود و بەروبوومی هەندێ لە عیبادەتەکان
پرسیار:

بۆ زیاتر گرنگی دانمان بە عیبادەتەکان تکایە هەندێ لە سود و بەروبوومی عیبادەتەکانمان بۆ باس بکەن بۆ ئەوەى زیاتر تەشجیع بین .

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

ئەمەى خوارەوە هەندێکە لە سوود و بەروبوومی هەندێ لە عیبادەتەکان بۆ زیاتر تەشجیع کردنی موسڵمانان لەسەر عیبادەتەکان ، چونکە کاتێ تۆی موسڵمان خێر و پاداشتى عیبادەتەکە بزانی ئەوکاتە زیاتر و باشتر هەوڵی بۆ دەدەی و ئەنجامی دەدەی .

یەکەم : سود و بەربوومەکانی گوتنی ( لا إله إلا الله ):
- هەرکەسێک بە ئیخلاص و بەدڵسۆزیەوە بیڵێ و تەنها مەبەستی ڕەزامەندی خودا بێت و کار بەماناو وداوا کاریەکانی بکات ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە بەبێ هیچ لێکۆڵینەوە وسزایەک .
- بەرزترین پلەی ئیمانە وقورسترین شتە لەتەرازووی کردەوەکاندا .
- هۆکاره بۆ ڕزگارکردنی عەقڵ لەشتی خوارافی و پڕو پوچ .
- کەلیمەیەکی حەقە وسەرچاوەی تەقوا و بۆ خوا سوڵحانە .
- کەلەیمەیەکە هێندە گەورەیە هەموو کردەوەکان لەسەر گوتنی ڕاوەستاون لەگەڵ کار کردن بەداواکاریەکانی .

دووەم : سود و  بەربوومەکانی نوێژ : 
- هۆکارە بۆ قەبوڵ بوونی باقی کردەوەکانی تر.
- پارێزگاری کردن لێی مرۆڤ ڕزگار دەکات لەنیشانەیەک لەنیشانەکانی دوو ڕوویی.
- هۆکارە بۆ دڵدانەوە وبەهێز بوونی باوەڕ وڕوناکی دەم وچاو.
- هۆکارە بۆ دابەزینی ڕەحمەت و ڕزق و پاراستنی نیعمەت ودوور خستنەوەی بەڵاو موسیبەت.
- گەورەترین خۆراکە بۆ داری ئیمان .
- دەرمانی دڵە بۆ دوور بوون لەگومان و بەدڕەوشتی و ئارەزووی ناپەسەند .
- هۆکارە بۆ سڕینەوەی تاوان وزیادبوونی چاکەو بەرزبوونەوەی پلەو پایە.

سێیەم : سوو د و بەربوومەکانی خوێندنی قورئان:
- دەبێتە هۆکاری لەخوا ترسان ونەرم بوون و ئارام بەخشى بە دڵ .
- هۆکارە بۆ گەیشتن بەیەقین ودڵنیایی .
- هۆکاره بۆ ترسان لەخودا وڕۆژی دوایی . 
- جێ بە جێ کردنی فەرمایشتى خواى گەورەیە.
- ڕێنوێنی کارە بۆ باشترین.

چوارەم : سوود و بەربوومەکانی دوعاو پاڕانەوە:
- گوێڕایەڵی کردنی خودایه وهۆکارە بۆ ڕێگری کردن لەتوڕەیی خودا ـ سبحانه وتعالى ـ.
- هۆکارە بۆ دڵدانەوە ونەمانی خەم وخەفەت وکار ئاسانی .
- بەڵگەی بوونی ئیمانە بەخودا وپشت بەستن پێی.
- هۆکارە بۆ دابەزینی ڕەحمەت ودوور خستنەوەی بەڵا.
- کەسی دوعاکار خۆشەویستی خودایە.

 پێنجەم : سوود و بەربوومەکانی سەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەرى خوا :
- بەجێهێنانی فەرمانی خودایە ـ سبحانه وتعالى ـ.
- دەستخستنی دە سەڵاواتی خودایە.
- دە پلە مرۆڤ بەرز دەکاتەوە و دە چاکەی بۆ دەنوسرێت و دە تاوانی لەسەر لادەچێت  .
- هۆکارە بۆ لێ خۆشبوونی تاوان وچاودێری کردنی بەندە لەلایەن خوداوە .
- هۆکاری نزیک بوونەوەیه لە پێغەمبەرى خودا  لەڕۆژی دوایی دا.
- هۆکاره بۆ دابەزینی بەرەکەت و زۆر بوونی ڕزق.

 شەشەم : سوود و بەربوومەکانی ( ٲستغفر الله ) کردن:
- گوێڕایەڵی کردنی خودایە وشوێنکەوتنی پێغەمبەرەکەیەتی .
- سزا و بەڵاو موسیبەت دوور دەخاتەوە .
- هۆکارە بۆ دابارینی باران.
- هۆکارە بۆ دابەزینی ڕەحمەت  .
- هۆکاری زۆر بوونی ماڵ ومنداڵە .
- هۆکارە بۆ نەمانی خەم وخەفەت و بەڵاو و موسیبەت و ناخۆشی.

حەوتەم : سوود و بەربوومەکانی گەیاندنی سیلەی ڕەحم :
- لەگەورەترین هۆکارەکانی چوونە بەهەشتە .
- مرۆڤ دوور دەخاتەوە لەمردنی خراپ .
- شیعاری باوەڕبوون بەخودا وڕۆژی دوایی .
- هۆکارە بۆ زیاد بوونی تەمەن و زۆر بوونی ڕزق.
- دەبێتە هۆی بتەو بوونی پەیوەندی لەگەڵ خودا.
- تاوان دەسڕێتەوە و حساب و لێکۆڵینەوە ئاسان دەکات.
- هۆکارە بۆ بڵاوبوونەوەی خۆشەویستی و بتەوبوونی پەیوەندی لەنێو خزم وکەسدا .
- بەڵگەی ڕێزداری مرۆڤە.

هەشتەم :  سوود و بەربوومەکانی وازهێنان لەگوناهو تاوان :
- دەستختنی خۆشەویستی خوداو وڕوو کردن لێی و پێخۆش بوون بەتەوبەکەی.
- ئاسانکاری لەڕزقدا بەشێوەیەک کەبیری لێ نەکردبێتەوە.
- نەمانی خەم وخەفەت ودڵ تەنگی.
- زوو وەڵامدانەوەی پاڕانەوە .
- نەمانی بەربەست لەنێوان خوداو بەندەدا   .
- چێشتنی تامی ئیمان .
- پاڕەنەوەی هەڵگرانی عەرش بۆی .
- دەسخستنی ڕوناکی دڵ ودەم وچاو .
- دوور بوون لەشەیتانی جن ومرۆڤ .

 نۆیەم : سوود و بەربوومەکانی زیکرو ویادی خودا:
- دەسخستنی ڕەزامەندی خودا وخۆشویستنی خودا بۆی .
- لابردنی خەم وخەفەت وڕاونانی شەیتان .
- دەبێتە هۆکاری ئەمین بوون لەپەشیمانی لەڕۆژی دوایی دا .
- باسکردنی کەسەکە لەلایەن خوداوە .
- سوود بەخاوەنەکەی دەگەیەنێت لەکاتی ناخۆشی دا ودڵ بەزیندوویی ڕادەگرێت.
- وا لەمرۆڤ دەکات خودای خۆشبوێت وهەست بەچاودێری بکات وبگەڕێتەوە بۆلای.
- هۆکارە بۆ دابەزینی ئارامی وهەست کردن بەخۆشی.
- هێنەری ڕزق وبەرەکەت وئەمن وئاسایشه.
- هۆکارە بۆ دوور کەوتنەوە لەباسی خەڵک ودوو زمانی.


وەرگیراوە لە ماڵپەڕی (الکلمات) ، وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕى وەڵامەکان

سەردان: ١,٧١١ بەش: تەزکیەى نەفس