سڕینەوەى تاوانەکان بە کردەوە چاکەکان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سڕینەوەى تاوانەکان بە کردەوە چاکەکان
پرسیار:

من تاوانم زۆر کردوە ئایا چ کردەوەک ئەنجام بدەم کە دەبێتە هۆی سڕینەوەی تاوانەكانم ؟ 

ئێمەی نەوەی ئادەم سات تێپەڕ ناكەین ئیللا نەفسمان وامان لێ دەكات تاوان ئەنجام بدەین، بۆیە هەندێكمان لەتوانایدایە ڕوو بەڕووی ببێتەوەو لەبەرامبەریشدا زۆربەمان یەكسەر دەكەوینە ژێر ڕكێفی ئارەزووەكانی و هەر زوو دەكەوێتە ناو دەریای تاوانەوە، بۆیە پێغەمبەری خوا () چەندین شتی هۆی بۆ باس كردووین گەر هەستین بەئەنجامدانیان ئەوا بەپشتیوانی پەروەردگار دەبێتە هۆی سڕینەوەی ئەو هەموو تاوانەمان، بۆیە لێرەدا بەكورتی هەندێ لەو فەرموودانە باس دەكەین كە پێغەمبەری خوا () بۆی باسكردووین، ئەوانیش:

یەکەم:  تەوبەیەكی ڕاست: پێغەمبەر () دەفەرموێت: (من تاب قبل أن تطلع الشمس من مغربها، تاب الله عليه).(رواه مسلم).
واتە " هەركەسێك پێش ئەوەی خۆر لەخۆرئاواوە هەڵبێت ـ واتە پێش هەستانی قیامەت ـ تەوبە بكات خوای گەورە لێی خۆش دەبێت ".

دووەم: دەستنوێژ گرتن: پێغەمبەری خوا () فەرموویەتی:  (من توضأ فأحسن الوضوء، خرجت خطاياه من جسده حتى تخرج من تحت أظفاره). (رواه مسلم).

سێهەم: زیكرەكانی دوای نوێژە فەرزەكان: پێغەمبەری خوا () فەرموویەتی:  (من سبح دبر كل صلاة ثلاثاً وثلاثين، وحمد ثلاثاً وثلاثين، وكبر ثلاثاً وثلاثين فتلك تسعة وتسعون، قم قال: لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له الملك وله الحمد وهو على كل شيء قدير، غفرت له خطاياه وإن كانت مثل زبد البحر). (رواه مسلم).

چوارەم: شەهیدبوون لەپێناوی خوادا: پێغەمبەری خوا () فەرموویەتی:  (يغفر الله للشهيد كل شيء، إلا الديّن). (رواه مسلم).
واتە " خوای پەروەردگار لەهەموو كردارێكی كەسی شەهید خۆش دەبێت جگە لەقەرزی خەڵكی بەلایەوە ".

پێنجەم: زۆر هەنگاونان و ڕۆیشتن بەرەو مزگەوت: پێغەمبەری خوا () دەفەرموێت:
  (ألا أدلكم على ما يمحو الله به الخطايا، ويرفع به الدرجات)) ؟ قالوا: ((بلى يا رسول الله)) قال: ((إسباغ الوضوء على المكاره، وكثرة الخطا إلى المساجد، وانتظار الصلاة بعد الصلاة، فذلكم الرباط، فذلكم الرباط).

شەشەم: ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان و نوێژی تەراویح: لەدوو فەرموودەدا پێغەمبەری خوا () فەرموویەتی: (من صام رمضان إيماناً واحتساباً غفر له ما تقدم من ذنبه).(من قام ليلة القدر إيماناً واحتساباً غفر له ما تقدم من ذنبه).(رواه البخاري ومسلم).

حەوتەم: وتنی (سبحان الله وبحمده) سەد جار: پێغەمبەری خوا () دەفەرموێت: (من قال سبحان الله وبحمده في يوم مائة مرة حطت خطاياه وإن كانت مثل زبد البحر).(البخاري ومسلم).

هەشتەم: چاكە كردن دوای تاوان: خوای گەورە فەرموویەتی:   [إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ] . . (هود:114)، وە پێغەمبەری خوا () فەرموویەتی:: (وأتبع السيئة الحسنة تمحها).(رواه أحمد والترمذي والدارمي).

نۆیەم: ئەنجامدانی دوو ڕكعات نوێژ: پێغەمبەری خوا () فەرموویەتی:(ما من عبد يذنب ذنبا فيحسن الطهور ثم يقوم فيصلي ركعتين ثم يستغفر الله إلا غفر الله له).(صحيح: سنن أبي داود).

دەیەم: كەفارەتی دانیشتن: پێغەمبەری خوا () دەفەرموێت:(من جلس جلسة فكثر لغطه، فقال قبل أن يقوم من مجلسه ذلك: ((سبحانك اللهم وبحمدك أشهد أن لا إله إلا أنت، استغفرك وأتوب إليك، إلا غفر له ما كان في مجلسه ذلك).(رواه الترمذي والبيهقي وغيرهما).

 یازدەیەم: هاوتاكردنی ئامینی نوێژخوێن لەگەڵ ئامینی فریشتەكاندا لەنوێژی بەكۆمەڵ: پێغەمبەری خوا () فەرموویەتی:(إذا قال أحدكم آمين وقالت الملائكة في السماء آمين فوافقت إحداهما الأخرى غفر له ما تقدم من ذنبه).(ألبخاري ومسلم).

دوازدەیەم: چوون بۆ (حەج) و (عومرە)كردن: لەدوو فەرموودەدا پێغەمبەری خوا () دەفەرموێت: (من حج لله فلم يرفث، ولم يفسق رجع كيوم ولدته أمه).(العمرة إلى العمرة كفارة لما بينهما).(البخاري ومسلم).

سیازدەیەم: ئەنجامدانی نوێژە فەرزەكان: پێغەمبەری خوا () دەفەرموێت: (الصلوات الخمس والجمعة إلى الجمعة كفارة لما بينهن ما لم تغش الكبائر).(البخاري ومسلم).

چواردەیەم: ڕۆژووی عاشورا لەگەڵ ڕۆژی عەرەفە: پێغەمبەر () لەدوو فەرموودەدا فەرموویەتی: (سئل رسول الله : عن صيام يوم عاشورا فقال: ((يكفر السنة الماضية).(سئل رسول الله : عن صيام يوم عرفة فقال: ((يكفر السنة الماضية والباقية).(المسلم).

پازدەیەم: ماڵ بەخشین: پێغەمبەر () دەفەرموێت: (الصدقة تطفئ الخطيئة كما يطفئ الماء النار).(رواه الترمذي).
واتە " خەیرو ماڵ بەخشین تاوان ناهێڵێت و دەیسڕێتەوە،هەروەكو چۆن ئاو ئاگر دەكوژێنێتەوە ".

شازدەیەم : ئارام گرتن: پێغەمبەری خوا ( ) فەرموویەتی : (مایصب المسلم من نصب ولاوصب ،ولا. هم، ولا حزن، ولا أذى، ولا غم، حتى الشوكة يشاكها، إلا كفر الله بها من خطاياه).(البخاري)..
ئەمەو چەندین  فەرموودەی تر كەدەبێتە هۆی ئەوەی تاوانەكانمان بسڕێنەوە.

مامۆستا محمد عبدالرحمن کەلاری

سەردان: ٥,٥٦٣ بەش: تەزکیەى نەفس