چ ڕێگایەک هەیە وا لەمرۆڤ بکات تەنها هەم وخەمی ڕازی کردنی خودا بێت نەک خەڵک  ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چ ڕێگایەک هەیە وا لەمرۆڤ بکات تەنها هەم وخەمی ڕازی کردنی خودا بێت نەک خەڵک  ؟
پرسیار:

چۆن وا بکەم هەم وخەمم تەنها ڕازی کردنی خوداى گەورە بێت ، و گوێ بەقسەی خەڵک نەدەم ؟ و چ کتێبێک هەیە یارمەتیم بدات لەوەدا ؟

گەورەترین شت کەبەندە هەوڵی بۆ بدات ڕەزامەندی خوای پەروەردگارە .
خوای پەروەردگار فەرموویەتی :  ﴿ وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ﴾ التوبة/72 .
خوای گه‌وره‌ به‌ڵێنی داوه‌ به‌ باوه‌ڕدارانی پیاو و ئافره‌ت به‌وه‌ی كه‌ ئه‌یانخاته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ كه‌ پڕه‌ له‌ باخ، وه‌ جۆگه‌له‌ ئاو به‌ ژێر دارو ماڵه‌كانیاندا ئه‌ڕوات به‌ هه‌میشه‌یی و نه‌مری تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌ ، وه‌ خانوو كۆشك و ته‌لاری باش و پاكیان پێ ئه‌دات كه‌ له‌ زێڕو زیوه‌ له‌ناو به‌هه‌شتێك كه‌ شوێنی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌ییه‌ ، وه‌ خوای گه‌وره‌ش لێیان ڕازی ئه‌بێت، كه‌ ئه‌م ڕه‌زامه‌ندیه‌ی خوای گه‌وره‌ له‌ هه‌موو ئه‌و نازو نیعمه‌تانه‌ گه‌وره‌تره‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ به‌هه‌شتیه‌كانی ئه‌به‌خشێ ، ئا ئه‌مه‌ بردنه‌وه‌ی هه‌ره‌ گه‌وره‌یه‌ كه‌ مرۆڤ بچێته‌ ناو به‌هه‌شته‌وه‌و خوای گه‌وره‌ لێی ڕازی بێت. 

وەپێشەوا بوخاری لە "صەحيحەکەیدا" (6549) ، وموسلیم لە "صەحيحەکەیدا" (2829) ، لەئەبو سەعیدی خودریەوە گێڕاویانەتەوە ودەڵێت:  پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: ﴿ إِنَّ اللَّهَ تَبَارَكَ وَتَعَالَى يَقُولُ لِأَهْلِ الجَنَّةِ: يَا أَهْلَ الجَنَّةِ؟ فَيَقُولُونَ: لَبَّيْكَ رَبَّنَا وَسَعْدَيْكَ ، فَيَقُولُ: هَلْ رَضِيتُمْ؟ فَيَقُولُونَ: وَمَا لَنَا لاَ نَرْضَى وَقَدْ أَعْطَيْتَنَا مَا لَمْ تُعْطِ أَحَدًا مِنْ خَلْقِكَ ، فَيَقُولُ: أَنَا أُعْطِيكُمْ أَفْضَلَ مِنْ ذَلِكَ ، قَالُوا: يَا رَبِّ ، وَأَيُّ شَيْءٍ أَفْضَلُ مِنْ ذَلِكَ؟ فَيَقُولُ: أُحِلُّ عَلَيْكُمْ رِضْوَانِي ، فَلاَ أَسْخَطُ عَلَيْكُمْ بَعْدَهُ أَبَدًا  ﴾.
واتە: خوای پەروەردگار بەئەهلی بەهەشت دەڵێت: ئەى ئەهلی بەهەشت ، دەڵێن: بەڵێ ئەی پەروەردگار داواكاریەكانت بەجێ‌ دەگەیەنین و گوێڕایەڵیت دەكەین ، دەفەرموێت : ئایا ڕازی بون ؟ دەڵێن : چۆن ڕازی نابین بەوەی داوتە بە ئێمە کە بەهیچ  دروستكراوێكى خۆتت نەداوە ، دەفەرموێت : من لەوە چاکترتان دەدەمێ ، دەڵێن : ئەی پەروەردگار ، چ شتێک هەیە لەوە چاکتر هەیە؟ دەفەرموێت : ڕەزامەندی خۆمتان بەسەرا دەڕژێنم ، ولە دوای ئەوە هەرگیز لێتان توڕە نابم.

وەناونیشانی ژیانی مرۆڤ وایە تەنها هەوڵی ڕازی کردنی خودادا دەدات هەرچەند خەڵک پێیان ناخۆش بێت ، و نیشانەی کەسی دوو ڕویش ئەوەیه سوورە لەسەر ڕازی کردنی خەڵک هەرچەند پەروەردگاری جیهانیان پێی ناخۆش بێت .

خوای گەورە لەبارەی دوو ڕووەکانەوە دەفەرموێت:  ﴿ يَحْلِفُونَ بِاللَّهِ لَكُمْ لِيُرْضُوكُمْ وَاللَّهُ وَرَسُولُهُ أَحَقُّ أَنْ يُرْضُوهُ إِنْ كَانُوا مُؤْمِنِينَ ﴾ التوبة/62.
واتە: پیاوێك له‌ مونافیقان ناوى هه‌ندێك له‌ سه‌رانى مونافیقانى هێناو وتى: سوێند به‌ خوا ئه‌مانه‌ ناودارترین و باشترینمانن، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى محمد ده‌یڵێ حه‌ق و راست بێت ئه‌وا ئه‌مانه‌ له‌ گوێدرێژ خراپترین، پیاوێك له‌ موسڵمانان گوێى لێ بوو، وتى: والله ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - -  ده‌یڵێت حه‌ق و راسته‌، وه‌ تۆ له‌ گوێدرێژ خراپترى، پیاوه‌كه‌ هه‌واڵه‌كه‌ى برد بۆ لاى پێغه‌مبه‌ری خواو - -  بانگى مونافیقه‌كه‌ى كردو پێى فه‌رموو: بۆچى ئه‌و قسه‌یه‌ت كرد؟ ئه‌ویش سوێندى ده‌خوارد به‌ خواى گه‌وره‌ كه‌ واى نه‌وتووه‌، موسڵمانه‌كه‌یش وتى: خوایه‌ راستى راستگۆ و درۆى درۆزن ئاشكرا بكه‌، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، سوێند ئه‌خۆن بۆ ئێوه‌ به‌ خوای گه‌وره‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ڕازیتان بكه‌ن ، به‌ڵام ئه‌وان خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - -   له‌ خۆیان ڕازی بكه‌ن ئه‌وه‌ زۆر شایه‌نترو باشترو چاكتره‌ بۆیان ئه‌گه‌ر ئه‌وان ڕاستگۆ و ئیماندارن. 

وە لەو شتانەی کەوا لەمرۆڤ دەکەن تەنها هەوڵی ڕەزامەندی خودا بدات ئەمانەی لای خوارەوەن:
یەکەم : مرۆڤ خودای خۆی بناسێت ، ودڵنیا بێت هەموو کار وبارەکان بەدەست ئەوە ، وهەر ئەوە بەتەنها مرۆڤ بەرز دەکاتەوە ودایدەگرێت ، وهیچ ڕێگریەک نی یە لەوەی بێیەوێ بیبەخشێت وهیچ کەسێک ناتوانێت شتێک ببەخشێت گەر ئەو ڕێگر بێت ، وهەموو خەڵک تەنانەت قازانج وزیانی خۆیانیان بەدەست نی یە ، وەهەروەها ژیان ومردنیان وهیچ شتێکیان بەدەست نی یە .
خۆ ئەگەر عەبد دڵنیا بوو لەوە دڵی هۆگر دەبێت پێوەیی ، لەبەر ئەوەی باوەڕی وایه خەڵک هیچ سودێکی پێ ناگەیەنن مەگەر بەویستی خودا نەبێت ، وهیچ زیانێکی پێ ناگەیەنن مەگەر خودا ویستی لەسەر بێت .

پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: ﴿ وَاعْلَمْ أَنَّ الأُمَّةَ لَوْ اجْتَمَعَتْ عَلَى أَنْ يَنْفَعُوكَ بِشَيْءٍ لَمْ يَنْفَعُوكَ إِلاَّ بِشَيْءٍ قَدْ كَتَبَهُ اللَّهُ لَكَ ، وَلَوْ اجْتَمَعُوا عَلَى أَنْ يَضُرُّوكَ بِشَيْءٍ لَمْ يَضُرُّوكَ إِلاَّ بِشَيْءٍ قَدْ كَتَبَهُ اللَّهُ عَلَيْكَ ﴾ .
أخرجه الترمذي في "سننه" (2516) ، وصححه الشيخ الألباني في "السلسلة الصحيحة" (5/497).
واتە: بزانە ودڵنیابە لەوەی گەر هەموو خەڵک کۆ ببەنەوە بۆ ئەوەی قازانجت بەشتێک پێ بگەیەنن ناتوانن مەگەر بەشتێک نەبێت کەخودای بۆی نووسیوی، و گەر کۆ ببنەوە بۆ ئەوەی زیانێکت پێبگەیەنن لەشتێکدا ئەوا ناتوانن مەگەر شتێک نەبێت کەخودا لەسەری نووسیوی . 

دووەم : مرۆڤ دڵنیا بێت لەوەی خۆشویستنی خەڵک وڕازی بوونیان لێی بەئیزنی پەروەردگاریەتی ، گەر ئەو خوای خۆی ڕازی کرد ئەوا خودا خۆشەویستی خۆی دەخاتە دڵی بەندە باوەڕدارەکانیەوە .

ئیمامی (الترمذي) لە "سونەنکەیدا" (3267) ، فەرموودەیەکی لەبەڕائی کوڕی عازبەوە گێڕاوەتەوە ودەڵێت :﴿ قَامَ رَجُلٌ فَقَالَ:" يَا رَسُولَ اللهِ إِنَّ حَمْدِي زَيْنٌ وَإِنَّ ذَمِّي شَيْنٌ ، فَقَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: ذَاكَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ ﴾.
والحديث صححه الشيخ الألباني في "صحيح الترمذي" (2605).
واتە: پیاوێک هەستا وگوتی ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ سوپاس و پیا هەڵدانی من جوانی یە و زەمم ڕوخێنەر وناشیرین کەره ، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: ئەوە خوای پەروەردگارە .

واتە : تەنها خودایە گەر کاتێ بەچاکە باسی عەبدێک بکات جوان دەبێت ، وگەر لێی توڕە بێت ناشیرین دەبێت ، بەڵام جگە لەخودا هیچ شتێک لەوەیان بەدەست نی یە و لەتوانای ئەواندا نی یە .
وە لەفەرموودەدا هاتووە کە ئەوە خودایە خۆشەویستی وڕقی عەبد دەخاتە دڵی دروستکراوەکانیەوە .
وەپێشەوا بوخاری لە "صەحيحەکەیدا" (3209) ، وموسلیم لە "صەحيحەکەیدا" (2637) ، لەئەبو هورەیرەوە گێڕاویانەتەوە ودەڵێت:  پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: ﴿ إِنَّ اللهَ إِذَا أَحَبَّ عَبْدًا دَعَا جِبْرِيلَ فَقَالَ: إِنِّي أُحِبُّ فُلَانًا فَأَحِبَّهُ ، قَالَ: فَيُحِبُّهُ جِبْرِيلُ ، ثُمَّ يُنَادِي فِي السَّمَاءِ فَيَقُولُ: إِنَّ اللهَ يُحِبُّ فُلَانًا فَأَحِبُّوهُ ، فَيُحِبُّهُ أَهْلُ السَّمَاءِ ، قَالَ ثُمَّ يُوضَعُ لَهُ الْقَبُولُ فِي الْأَرْضِ ، وَإِذَا أَبْغَضَ عَبْدًا دَعَا جِبْرِيلَ فَيَقُولُ: إِنِّي أُبْغِضُ فُلَانًا فَأَبْغِضْهُ ، قَالَ فَيُبْغِضُهُ جِبْرِيلُ ، ثُمَّ يُنَادِي فِي أَهْلِ السَّمَاءِ إِنَّ اللهَ يُبْغِضُ فُلَانًا فَأَبْغِضُوهُ ، قَالَ: فَيُبْغِضُونَهُ ، ثُمَّ تُوضَعُ لَهُ الْبَغْضَاءُ فِي الْأَرْضِ﴾ .
واتە: خوای پەروەردگار کاتێ کەسێکی خۆش بوێت بانگی جبریل دەکات ودەفەرموێت: من فڵانم خۆش دەوێت تۆش خۆشت بوێت ، جبریلیش خۆشی دەوێت ، پاشان لەئاسماندا بانگ دەکات ودەڵێت: خوای پەروەردگار فڵانە کەسی خۆش دەوێت ئێوەش خۆشتان بوێت، ئەهلی ئاسمانیش خۆشیان دەوێت ، دواتر لەسەر ئەرزدا خەڵک لێی ڕازی دەبن ،وە کاتێ ڕقی لەکەسێک بێت بانگی جبریل دەکات ودەفەرموێت: من فڵانم خۆش ناوێت تۆش خۆشت نەوێت ، جبریلیش خۆشی ناوێت ، پاشان لەئاسماندا بانگ دەکات ودەڵێت: خوای پەروەردگار فڵانە کەسی خۆش ناوێت ئێوەش خۆشتان نەوێت، ئەهلی ئاسمانیش خۆشیان ناوێت ، دواتر لەسەر ئەرزدا خەڵک ڕقیان لێی دەبێت . 

سێیەم : بەندە دڵنیا بێت لەوەی هەوڵی ڕازی کردنی خەڵک جگە لەخودا زەلیل بوونە ، و وا لەخاوەنەکەی دەکات بێزراو بێت نەک خۆش ویستراو ، ولەناو خەڵکدا سەر خەری نابێت ، و ئەو گەر هەوڵی ڕازی بوونی خودای دا ئەوا خودای بەسە ودەیپارێزێت لەخەڵک .
خوای گەورە فەرموویەتی : ﴿لَا تَجْعَلْ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ فَتَقْعُدَ مَذْمُومًا مَخْذُولًا﴾  الإسراء/22.
واته: تۆ له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا خوایه‌كی تر بڕیار مه‌ده‌ كه‌ بیپه‌رستی ، ئه‌و كاته‌ دائه‌نیشیت به‌ زه‌مكراوی و سه‌رشوڕى، خوای گه‌وره‌و فریشته‌كان زه‌مت ئه‌كه‌ن، وه‌ خوای گه‌وره‌ سه‌رت ناخات به‌ڵكو سه‌رشۆڕ ئه‌بیت.

وه ( ابن حبان ) لە "صەحيحەکەیدا" (277) ، لەعائیشەوە گێڕاویانەتەوە ودەڵێت:  پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: ﴿مَنْ أَرْضَى اللَّهَ بِسَخَطِ النَّاسِ كَفَاهُ اللَّهُ ، وَمَنْ أَسْخَطَ اللَّهَ بِرِضَا النَّاسِ وَكَلَهُ اللَّهُ إلى الناس ﴾ .
والحديث صححه الشيخ الألباني في "السلسلة الصحيحة" (2311) .
واتە: هەرکەسێک خودا ڕازی بکات لەسەر حسابی توڕەبوونی خەڵک ئەوە خودای بەسە ، وهەرکەسێک خودا لەخۆی توڕە بکات لەسەر حسابی ڕازی كردنی خەڵک ئەوە خودا دەیداتە دەست خەڵک ولێی دەگەڕێ بۆیان .

وە تۆ تەماشای کەعبی کوڕی مالیک بکە چۆن تەنها بەڕاستگۆیانە مەبەستی ڕازی کردنی خودا بوو ؛ لەبەر ئەوەی باوەڕی بەوە هەبوو خودا بەسیەتی گەر ڕاست بکات ، وئەو گەر بەدرۆ خەڵکی لەخۆی ڕازی بکردایە ، ئەوا نزیک بوو لەوەی خودا خەڵکی لێ توڕە بکات .
لەبەسەر هاتی تەوبەی کەعبی کوڕی مالیک دەگێڕنەوە بەپێغەمبەری گوت : " إِنِّي وَاللَّهِ لَوْ جَلَسْتُ عِنْدَ غَيْرِكَ مِنْ أَهْلِ الدُّنْيَا ، لَرَأَيْتُ أَنْ سَأَخْرُجُ مِنْ سَخَطِهِ بِعُذْرٍ ، وَلَقَدْ أُعْطِيتُ جَدَلًا ، وَلَكِنِّي وَاللَّهِ ، لَقَدْ عَلِمْتُ لَئِنْ حَدَّثْتُكَ اليَوْمَ حَدِيثَ كَذِبٍ تَرْضَى بِهِ عَنِّي ، لَيُوشِكَنَّ اللَّهُ أَنْ يُسْخِطَكَ عَلَيَّ ، وَلَئِنْ حَدَّثْتُكَ حَدِيثَ صِدْقٍ ، تَجِدُ عَلَيَّ فِيهِ ، إِنِّي لَأَرْجُو فِيهِ عَفْوَ اللَّهِ ، لاَ وَاللَّهِ، مَا كَانَ لِي مِنْ عُذْرٍ ، وَاللَّهِ مَا كُنْتُ قَطُّ أَقْوَى ، وَلاَ أَيْسَرَ مِنِّي حِينَ تَخَلَّفْتُ عَنْكَ ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: أَمَّا هَذَا فَقَدْ صَدَقَ، فَقُمْ حَتَّى يَقْضِيَ اللَّهُ فِيكَ .
أخرجه البخاري في "صحيحه" (4418) ، ومسلم في "صحيحه" (2769) .
واتە:  سوێند بەخوا گەر لەلای کەسێکی تردا جگە لەتۆ لەئەهلی دونیا دابنیشتمایە ، ئەوا دەم توانی بەبیانویەک خۆم لەتوڕە بوونی دەرباز بکەم ، و من توانای موناقەشەم هەیە وئەو توانایەم پێ بەخشراوە ، بەڵام سوێند بەخوا ، زانیم گەر ئەمڕۆ قسەیەکی درۆت بۆ بکەم ولێم ڕازی بیت ، وگومانت لێم هەبێت ،وه من ئومێدی لێ خۆش بوونی خودام هەیە ، بەڵام نەخێر سوێند بەخوا ، من هیچ عوزرێکم نەبوو ، سوێند بەخوا من قەت ئەوەندە بەتوانا نەبووم ، وئەوەندە بۆم ئاسان نەبوو بێم کاتێ لەجەنگەکە دوا کەوتم ، پێغەمبەری خواﷺ فەرمووی: بەنیسبەت ئەمەوە ڕاستی کرد ، هەستە تاوەکو خودا بڕیارت لەبارەوە دەدا .

چوارەم : ئەوە بزانیت کەڕازی بوونی خەڵک هیچ ڕێکارێکی نی یە و بەدەست نایەت ، چونکە ئەسڵ لە مرۆڤ دا ستەم وجەهلە ، وڕازی کردنی خەڵک ئامانێکە وەدەست نایەت ، ئەوان لەخودای خۆیان ڕازی نین ئایا لەتۆ ڕازی دەبن ؟!

ئیمامی ( البيهقي ) لە "الزهد الكبير" (180)دا ، بەسەندێکی صەحيح ، لەحەسەنی بەسڕیەوە هێناویەتی ودەڵێت: پێی وترا  :" إن الناس يأتون مجلسك ليأخذوا سقط كلامك فيجدون الوقيعة فيك ، فقال : هون عليك فإني أطمعت نفسي في جوار الله ، فطمعت ، وأطمعت نفسي في الجنان فطمعت ، وأطمعت نفسي في الحور العين ، فطمعت ، وأطمعت نفسي في السلامة من الناس ، فلم أجد إلى ذلك سبيلا ، إني لما رأيت الناس لا يرضون عن خالقهم علمت أنهم لا يرضون عن مخلوق مثلهم" .
واتە: خەڵک دێنە لات بۆ ئەوەی قسەیەکی هەڵەت لێ دەربێنن وبەهۆیەوە بەخراپە باست بکەن ، ئەویش گوتی: من تەماحی لای خودام کردووە ، وسەر کەوتوو بووم ، وتەماحی بەهەشتم کرد ودڵم بۆی چوو وسەرکەوتوو بووم ، ودڵم بۆ حۆری چوو ، ودڵم بۆی چوو وئومێدم پێی هەیه ، وتەماحی سەلامەت بونم لە خەڵکی کرد ، بەڵام هیچ ڕێگایەکەم بۆ ئەوە نەدۆزیەوە ، من بینیم خەڵک لەخالقەکەیان ڕازی نین لەوەوە زانیم ئەوان لەمەخلوقێکی هاوشێوەی خۆیان ڕازی نابن .

وەپێشەوا شافعی بە یونسی کوڕی عبدالٲعلی گوت: " يَا أَبَا مُوسَى لَوْ جَهَدْتَ كُلَّ الْجَهْدِ عَلَى أَنْ تُرْضِيَ النَّاسَ كُلَّهُمْ ، فَلَا سَبِيلَ لَهُ ، فَإِذَا كَانَ كَذَلِكَ فَأَخْلِصْ عَمَلَكَ وَنِيَّتَكَ لِلَّهِ عَزَّ وَجَلَّ".
 أخرجه البيهقي في "شعب الإيمان" (6518) .
واتە: ئەی باوکی موسا گەر هەموو هەوڵێک بخەیتە کار لەپێناو ئەوەی خەڵک لێت ڕازی بن ، ئەوا هیچ ئەنجامێکی نابێت ، دەی مادام وایە بەدڵسۆزی کارەکانت بکە و نیەتت بۆ خودای گەورە بێت.

با هەم وخەمی عەبد تەنها خودا بێت ، گەر لێی ڕازی بوو ئەوا بەسیەتی .
و با شیعاری ژیانت ،وئامانجت خودای جیهانیان بێت :

فَلَيْتَكَ تَحْلُو، وَالْحَيَاةُ مَرِيرَةٌ ... وَلَيْتَكَ تَرْضَى وَالْأَنَامُ غِضَابُ
خۆزەگە لای تۆم خوش دەبوو ، وژیان ناڕەحەتی یە
وخۆزگە تۆ ڕازی دەبووی وباخەڵک ناڕازی بوونایه

وَلَيْتَ الَّذِي بَيْنِي وَبَيْنَكَ عَامِرٌ  ... وَبَيْنِي وَبَيْنَ الْعَالَمِينَ خَرَابُ
وخۆزگە لەنێوان من وتۆدا پەیوەندی هەبوایه
وبا نێوان من وخەڵکدا کاول بوایه 

إِذَا صَحَّ مِنْكَ الْوُدُّ فَالْكُلُّ هَيِّنٌ .... وَكُلُّ الَّذِي فَوْقَ التُّرَابِ تُرَابُ
گەر خۆشەویستی تۆ بەدەست بێت هەموان ئاسانن
وهەمووی ئەوانەی لەسەر گڵن گڵ وخۆڵن 

وە بەنیسبەت کتێبەوە ، کتێبێک پێنازانین لەم بابەتەدا نوسرابێت بەتایبەت ، بەڵام ئامۆژگاری تۆ وهەموو موسوڵمانان دەکەین بەوەی زیاتر خودا بناسن ، چونکە هەرکات عەبد زیاتر خودای ناسی زیاتر هەوڵی ڕازی کردنی دەدات ، وتوڕەبوونی خەڵک لێی زیانی پێ ناگەیەنێت .

وەئامۆژگاریت دەکەین بەوەی زۆر کتێبەکانی هەریەک لە ( ابن رجب الحنبلي) و(ابن القيم) ، بخوێنیتەوە ولەم بابەتەدا زۆر سوود بەخشن  .
والله أعلم .
 

سەردان: ٢,٥٤٠ بەش: تەزکیەى نەفس