چۆن بزانم کە من کەسێکی بەختەوەرم؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆن بزانم کە من کەسێکی بەختەوەرم؟
پرسیار:

چۆن بزانم کە من کەسێکی بەختەوەرم؟ یان ئەو شتانە چین کە ئەنجامی بدەم دەبمە کەسێکی بەختەوەر؟

هەر کەس سێ خاڵی لەخۆیدا کۆکردەوە، ئەوە بەڕاستی خۆش بەخت و بەختەوەرە.
یەک ەم:
بریتی یە لە سوپاس کردنى خواى گەورە لەسەر نیعمەت.
دووەم: ئارامگرتن لەکاتى ناڕەحەتی و سەختی و دژواری.
سێیەم: داوای لێخۆشبوون کردن لە خواى گەورە لە تاوانەکان.
پێشەوا ئیبن قەیم ڕەحمەتی خوای لێبێت لە باس کردنی نیشانەکانی خۆشبەختی بەندەدا دەڵێت: (بەندە هەر کاتێک خواى گەورە نیعمەتی بەسەردا ڕشت، سوپاسی بکات، ئەگەر تاقیکردەوە ئارام بگرێت، وە ئەگەر تاوانیشی ئەنجامداوە داوای لێخۆش بوون بکات، ئەم سێ خاڵە نیشانەکانی خۆشبەختی بەندەن، وە نیشانەکانی سەرفرازی بەندەن لە دونیا و دواڕۆژدا کە هەرگیز لێی جیا نابێتەوە).
وە هەروەها دەفەرموێت : نیشانەکانی خۆشبەختی ئەوەیە کە بەندە چاکەکانی بخاتە پشتیەوە و خراپەکانی لەپێش چاوی دابنێت و هەمیشە بیری لێ بکاتەوە.
وە نیشانەکانی بەدبەختیش ئەوەیە کە چاکەکانی بخاتە پێش چاویەوە و پێی سەرسام بێت و خراپەو تاوانەکانیشی بخاتە پشتیەوە.
جا خۆشبەخت ئەو کەسەیە کە لە خوای گەورە بترسێ و مامەڵەی لەگەڵ دروستکراوەکان و خەڵکدا باش بێت و شوکر لەسەر نیعمەتەکان بکات و لەچاکەدا بەکاریان بهێنێت و وە ئەگەر توشی بەڵا و ناڕەحەتی هات ئارام بگرێت و چاوەڕێی پاداشت بکات و بەمەش خوای گەورە پاکی دەکاتەوە لە تاوانەکان و هەروەها بەرزی دەکاتەوە لە دەرەجەکانی بەهەشتدا .

سەردان: ٦٨٠ بەش: تەزکیەى نەفس