هەندێک لەئادابی سەفەر کەردن کە پێویستە موسڵمان ئاگاداری بێت و ڕەچاوی بکات :
یەکەم : پەلە کردن لەتەوبە کردن لەهەموو جۆرە تاوانێک ، وخۆ ڕزگار کردن لەهەموو ستەم وناحەقیەک کەبەرانبەر خەڵک ئەنجامی داوە .
دووەم : نوسینی وەسیەت نامە ، ئەو قەرزانەی کەلەسەریەت ، وشایەتی دەگرێت لەسەری ، وئەو قەرزانە دەداتەوە کەتوانای دانەوی هەیە ، و ئامانەتانەکان کە لەلاین دەیگەڕێنێتەوە بۆ خاوانەکانیان ، وکەسێک ڕادەسپێرێت قەرزەکانی بۆ بداتەوە .
سێیەم : نەفەقە وپارە بۆ کەس وکارەکەی بەجێ دێڵێت بەئەندازەی ئەوەندەی کەدەگەڕێتەوە .
چوارەم : پێویستە ئە پارە ونەفەقەیەی کەدایدەنێت بۆ خێزانەکەی حەڵاڵ بێت ودوور بێت لەگومان .
پێنجەم : فێری ئەو شتانە بێت کە لەحەج وعەمڕەکەیدا پێویستە لەسەری ئەنجامی بدات ، وپرسیار لەبارەی ئەو شتانەوە بکات کەنایزانێت ، وهەوڵ بدات ئەو کتابانە وەدەس بخات کەبەجوانی وبەڕوونی بابەتی حەج وعومڕەیان ڕوون کردۆتەوە .
شەشەم : هەوڵ بدات هاوەڵێکی چاک پەیدا بکات بۆ سەفەرەکەی ، ودوور بێت لەتەنهایی .
حەوتەم : باش وایە بەو شێوەیە خودا حافیزی لەکەس کار وجیران بکات کەلەسوننەتدا هاتووە و بڵێت :
«أَسْتَوْدِعُكُمُ اللهَ الَّذِي لاَ تَضِيْعُ وَدَائِعُهُ» واته: (دهتان سپێرم بهو خودایهی، كه سپارده به فیڕۆ نادات) .
وە کەسوکاریشی بەم شێوەیە دوعاى بۆ دەکەن
«أَسْتَوْدِعُ اللهَ دِيْنَكَ, وَأَمَانَتَكَ ، وَخَوَاتِيْمَ عَمَلِكَ» واته: (ئاین و ئهمانهت و كۆتایی كردهوهكانت به خودا دهسپێرم) .
هەشتەم : زۆر زیکر ویادی خودا بکات ، لەوانە دوعای سەفەر کە بریتی یە لە :
«اللهُ أَكْبَرُ، اللهُ أَكْبَرُ، اللهُ أَكْبَرُ، [سُبْحانَ الَّذِي سَخَّرَ لَنَا هَذَا وَمَا كُنَّا لَهُ مُقْرِنِينَ (13) وَإِنَّا إِلَى رَبِّنَا لَمُنقَلِبُونَ ]اللَّهُمَّ إِنَّا نَسْأَلُكَ فِي سَفَرِنَا هَذَا الْبِرَّ وَالتَّقْوَى، وَمِنَ الْعَمَلِ مَا تَرْضَى، اللَّهُمَّ هَوِّنْ عَلَيْنَا سَفَرَنَا هَذَا وَاطْوِ عَنَّا بُعْدَهُ ، اللَّهُمَّ أَنْتَ الصَّاحِبُ فِي السَّفَرِ، وَالْخَلِيفَةُ فِي الأَهْلِ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ وَعْثَاءِ السَّفَرِ، وَكَآبَةِ الْمَنْظَرِ, وَسُوءِ الْمُنْقَلَبِ فِي الْمَالِ وَالأَهْلِ»
واته: (خودا گهوره ترینه، خودا گهوره ترینه، خودا گهوره ترینه، پاك و بێگهردی بۆ ئهو خودایهی، كه ئهمهى بۆ ڕامكردوین (موسهخهر كردووین) و ئێمهش دهسڵاتمان نهبوو به سهریدا، به ڕاستی له دوا ڕۆژیشدا ههر بۆ لای ئهو خودایه دهگهڕێینهوه، خودایه ئێمه لهم گهشتهماندا داوای چاكه و خۆ پارێزی و ئهو كردهوانهت لێدهكهین، كه تۆ پێی ڕازیت، خودایه ئهم گهشتهمان بۆ ئاسان بكه و دووریهكهیمان بۆ نزیك بكهرهوه، خودایه تۆ پاریزهرمانبه لهم گهشتهماندا و خانهوادهكهشمان بپارێزه، كه جێمان هێشتوون، خودایه من پهنات پێدهگرم له ناڕهحهتی گهشت و شتێك، كه ناڕهحهتمان بكات و خراپ گهڕانهوه بۆ ماڵ و خێزان .
وە هەروەها (سبحان الله) کردن لەکاتی دابەزیندا ، و(الله ٲکبر) کردن لەکاتی بەرز بوونەوە بەسەر شوێنێکدا ، وکاتێ دادەبەزێتە جێگەیەک پەنا بەخودا ببەستێت و بڵێت : ( ٲعوذ بكلماتِ اللهِ التَّامَّات مِن شَرِّ ما خَلَقَ ) .
نۆیەم : گەر بۆى کرا لەڕۆژی پێنج شەماندا دەرچێت بۆ سەفەر ؛ چونکە پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسَلَّم ئەم کارەی کردووە .
دەیەم : باش وایە ڕەوشت بەرز بێت ولەسەر خۆ بێت ، ودوور کەوێتەوە لەموناقەشە کردن ، وقەرەباڵغی کردن لەڕێگا وباندا ، وزمانی بپارێزێت لەجوێن وقسەی نەشیاو ودرۆ وغەیبەت ودوو زمانی ووتی وتی وبابەتێک کەپەیوەندی بەوەوە نی یە ، وخۆی دوور بگرێت لەزۆر گاڵتە کردن .
یانزەیەم : حەڕامە بۆ ئافرەت بەبێ مەحڕەم سەفەری حەج وعومڕە بکات .
دوانزەیەم : باش وایە کەسی موسافیر باش بێت لەگەڵ هاوەڵەکانیدا ، وئەزیەتیان نەدات ، وبەپێی توانا بەحیکمەت ولێزانانەوە فەرمانیان پێ بکات بەچاکە وڕێگریان لێ بکات لەخراپە .
سیانزەیەم : پارێزگاری بکات لەپێنج نوێژە فەرزەکە و بە جەماعەت ئەنجامیان بدات و خۆى سەرقاڵ نەکات بە بازاڕکردن وگەڕان لە کاتى نوێژەکاندا .
چواردەیەم : گەر خێزانی لەگەڵ نەبوو ئەوا باشتر وایە وسوننەتە پەلە بکات لەگەڕانەوەدا بۆ ناو کەس و کاری دواى تەواوبوونى کارەکانى .
پانزەیەم : سوننەت وایە بەشەو نەگەڕێتەوە و لەناکاو خۆى نەکات بە ماڵدا مەگەر پێشتر هەواڵی پێیان دابێت .
شانزەیەم: وەهەروەها سوننەتە لەکاتی گەڕانەوەیدا لەسەفەر بچێتە مزگەوتێک لەمزگەوتە نزیکەکانی ماڵیان و دوو ڕکات نوێژی تێدا بکات پاشان بچێتەوە بۆ ماڵ .
سەرچاوە : الموسوعة الفقهية : كتابُ الحَجِّ : آدابِ السَّفرِ