حوکمى گوێ گرتن لە دوو کەس بەنهێنى و بەدزیەوە چیە؟ وە ئایا تۆمارکردنى پەیوەندی بەنهێنى دروستە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى گوێ گرتن لە دوو کەس بەنهێنى و بەدزیەوە چیە؟ وە ئایا تۆمارکردنى پەیوەندی بەنهێنى دروستە؟

لە فەرموودەدا هەڕەشەی توند هاتووە بۆ ئەو کەسانەی بە نهێنى و بەدزييەوە گوێ لە خەڵکی دەگرن.
ابن عباس دەگێڕێتەوە کەوا پێغەمبەری خوا فەرموويەتی : ( وَمَنْ اسْتَمَعَ إِلَى حَدِيثِ قَوْمٍ وَهُمْ لَهُ كَارِهُونَ أَوْ يَفِرُّونَ مِنْهُ صُبَّ فِي أُذُنِهِ الآنُكُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ) رواه البخاري ( 7042 )
واتە : هەرکەسێک گوێ لە قسەوباسی خەڵکانێک بگرێت کە ئەو خەڵکە پێيان ناخۆش بێت يان خۆيان لەو کەسە بپارێزن ، ئەوا لە ڕۆژی قيامەتدا قوڕقۆشمی تواوە دەکرێتە هەردوو گوێی ئەو کەسە .
شێخ بکر ابو زيد ـ رحمه الله ـ دەڵێت :
دروست نيە بۆ هيچ موسڵمانێکی ئەمانەت پارێز و خيانەت نەويست کە بەبێ مۆڵەت و ئاگاداری کەسەکان و وتەکانيان تۆمار بکات جا ئەو وتەيە لەهەر جۆرێکی ئاينی يان دونيای بێت ، وە ئەگەر پەيوەندی کەسەکان بەبێ مۆڵەت و ئاگاداری قسەکەر تۆمار بکرێت ئەوا دەبێتە جۆرێک لە خيانەت و فريودان و نەپاراستنی ئەمانەتەکان ، وە ئەگەر هاتوو ئەو پەيوەندييە بڵاو کرايەوە ئەوا خيانەتەکە توندتر و تاوانەکە گەورەتر ئەبێت .
بەکورتی : تومار کرنی دەنگی خەڵکی ـ جا پەيوەندی تلفۆنی بێت يان جگە لەوەش ـ بەبێ ئاگاداری و مۆڵەتی قسەکەر بريتييە لە خيانەت و خراپەکاری و ڕوشێنەری دادپەروەری ، وەهيچ کەسێک ئەم کارە ناکات مەگەر ئيمان لاواز و هەژار لە ئەدەب و ئەخلاقی بەرزی ئيسلامەتی ، سا موسڵمانان لە خوا بترسن و خيانەت لە ئەمانەتەکان مەکەن و ناپاکی لە براکانتان مەکەن .

سەردان: ٢,٤٦٦ بەش: ئادابەکان