پێناسەی زانایان (العلماء) لای ئەهلی سوننە چۆنە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
پێناسەی زانایان (العلماء) لای ئەهلی سوننە چۆنە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
پێناسەی زانایان لای ئەهلی سوننە : (العلماء : هم العارفون بشرع الله ، الـمتفقهون في دينه ، العاملون بعلمهم على هدى وبصيرة ، ومن دارت الفُتيا على أقوالـهم بين الأنام ، الذين خُصوا باستنباط الأحكام ، وعُنوا بضبط قواعد الـحلال والـحرام) قواعد في التعامل مع العلماء ل 19
واتە : زانایان بریتین لە : شارەزایانی شەرعی خوا ، تێگەیشتوانی ئاینەكەی ، ئەوانەی كە كاردەكەن بە زانستەكەیان لەسەر رووناكی و بەرچاوڕۆشنی ، وە ئەوانەن كە فەتوا لەسەر وتەی ئەوان دەسوڕێتەوە لە نێو خەڵكیدا ، ئەوانەن كە تایبەت كراون بە دەرهێنانی حوكمە شەرعییەكان ، ئەوانەن كە بایەخیانداوە بە یەكخستنی بنەماكانی حەڵاڵ و حەرام .
وه پێویستە ئەوە بزانرێت كە : مەبەست بە (الْعِلْم / زانست) لە قورئانی پیرۆز و فەرموودەكانی پێغەمبەردا () بریتییە لە (الْعِلْمُ الشَّرْعِي / زانستی شەرعی) ، وە مەبەستیش بە (العُلَمَاء ، أهل العلم) كە لە چەندین ئایەت و فەرموودەدا ستایشكراون و باسی فەزڵ و ڕێز و چاكەیان كراوە ئەوانەن كە زانا و شارەزان بە ئاینی ئیسلام بە پێ‌ی بەڵگەكانی قورئانی پیرۆز و فەرموودەكانی پێغەمبەری خوا () و ئەوەی كە لە صەحابەكانەوە هاتووە و گەیشتووە بە موسڵمانانی دوای ئەوان .
مامۆستا محمد عبدالرحمن

سەردان: ٣,٠٠٥ بەش: مەرجەکانى بانگخواز