پێناسەی زانستی شەرعی چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
پێناسەی زانستی شەرعی چیە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
* پێناسەی زانستی شەرعی :
ــ پێشەوا (محمد بن عبد الوهاب) فەرموویەتی : (الْعِلْمُ : هُوَ مَعْرِفَةُ اللهِ ، وَمَعْرِفَةُ نَبِيِّهِ () ، وَمَعْرِفَةُ دِيْنِ الإِسلامِ بِالأَدِلَّةِ) .
واتە : زانست بریتییە لە : ناسینی خوا و ناسینی پێغەمبەرەكەی (مُحمَّـد ) و شارەزابوونە لە ئایینی ئیسلام بە بەڵگەوە .
ــ وە پێشەوا (ابن القیم) فەرموویەتی : (الْعِلْمُ قال اللهُ قال رسولـهُ قال الصحابةُ ...) .
زانست بریتییە لە : فەرموودەی خوا و فەرموودەی پێغەمبەر و فەرموودەی صەحابە ...
ــ وە ئیمامی (الأوزاعـی) فەرموویەتی : (الْعِلْمُ ما جاءَ عن أصحاب مُحمَّد ، وما لَـمْ يَـجيءْ عن أصحاب مُـحمَّد فليسَ بعلم) .
واتە : زانست ئەوەیە كە لە صەحابەكانی پێغـەمبەرەوە () هاتبێت ، وە ئەوەی كە لە صەحابەكانی پێغەمبەرەوە () نەهاتبێت ئەوا علم و زانست نییە.
ــ وە ئیمامی (شافعی) فەرموویەتی :
(كُلُّ العُلومِ سِوى القُرآنِ مَشغلة * إلَّا الـحديثَ وإلَّا الفِقْهَ فـي الدِّينِ
الْعِلْمُ ما كانَ فيـهِ قالَ حَدَّثنا * وما سِوى ذاكَ وَسْواسُ الشَّياطِينِ) .
واتە : هەموو زانستەكان جگە لە قورئان خۆ خەرێك كـردنـە تەنـها فەرمـوودە و تێگـەیشتن و شـارەزابـوون لە دین نەبێت ، زانست ئەوەیە كە تێـیدا بوترێت پێغەمـبەر () فەرموویەتی و جگە لەمەش هەمووی وەسوەسەی شەیتانە .
ـــ وە ئیمامی (ابن حجر العسقلانـی) فەرموویەتی : (الْمُرَادُ بِالْعِلْمِ : الْعِلْمُ الشَّرْعِـيُّ الَّذِي يُفِيدُ مَعْرِفَةَ مَا يَجِبُ عَلَى الْمُكَـلَّفِ مِنْ أَمْرِ عِبَادَاتهِ وَمُعَامَلَاتهِ ، وَالْعِلْمُ بِاَللَّهِ وَصِفَاتهِ ، وَمَا يَجِبُ لَهُ مِنْ الْقِيَامِ بِأَمْرِهِ ، وَتَنْزِيههُ عَنْ النَّقَائِصِ ، وَمَدَارُ ذَلِكَ عَلَى التَّفْسِير وَالْحَدِيث وَالْفِقْه) [فتح الباري شرح صحيح البخاري : (1 / 187)] .
واتە : مەبەست بە زانست : زانستی شەرعییە كە سوودی
شارەزابوونی تێدایە لەوەی كە پێویستە لەسەر هەموو موسڵمانێكی ئەرك لەسەر (تەكلیف لێكراو) لە بواری ئاینەكەیدا لە پەرستنەكانی و لە هەڵس و كەوتەكانیدا ، وە زانیاری دەربارەی خوای گەورە و سیفەتەكانی و ئەوەی كە پێویستە لەسەری لە پێناوی ئەودا پێ‌ی هەڵبسێت لە فەرمانەكانی و پاكڕاگرتنی لە كەم و كوڕی ، وە هەموو ئەوانەش ڕاوەستاون لەسەر : تەفسیر و فقـه و فەرموودە .
ـ وە پێشەوا شێخ (عبد الرحمن السعدی) فەرموویەتی : (الْعِلْمُ : معرفةُ الـحَقِّ بدليلهِ) [منهج السالكين وتوضيح الفقه في الدين] .
واتە : زانست بریتییە لە ناسینەوەی حەق بە بەڵگەوە .
ـ وە پێشەوا شێخ (ابن باز) فەرموویەتی : (الْعِلْمُ : قال الله قال رسوله ، هذا هو العلم الشرعي ، هو العلم بكتاب الله وسنة رسول الله () وما يُعين على ذلك) [العلم وأخلاق أهله] .
واتە : زانست بریتییە لەوەی كە خوا و پێغەمبەری خوا () فەرموویانە ، ئەمە زانستی شەرعییە كە بریتییە لە زانیاری بە كتێبەكەی خوا و سوننەتی پێغەمبەری خوا () ، وە ئەوەی یارمەتیدەرە بۆ بەدەستهێنانی ئەوانە .

مامۆستا محمد عبدالرحمن

 

سەردان: ٩,١٤٨ بەش: فەزڵى عیلم و زانست