بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
ئەو برایانەى كە ئەیانەوێت ببن بە سەلەفى نوسیویانە چۆن و چى بكەین؟
برایانى بەڕێز: پێویستە ئەوە بزانن سەلەفیەت واتە ئیسلامى ڕاستەقینە و دور لە هەموو كەم و كوڕی و بەرژەوەندییەكى كەسى و حزبى و وە بریتى یە لە خۆ یەكلاكردنەوە بۆ خوا و هەنگاو هەڵگرتن لەسەر سوننەتى (صحيح) ى پێغەمبەرى خوا ﷺ وە بەردەوام بوون لەسەرى تاوەكو گەیشتن بە دیدارى خواى گەورە وە پێغەمبەرى خۆشەویست ﷺ بۆ ناسینى سەلەفیەت زیاتر وا چاكە چەندین كتێب و نوسراوى زانایانى سەلەفى بخوێننەوە وە لە هەر كوێدا دەژین هەڵگرانى هەمان بیروڕا بدۆزنەوە و خۆتانیان پێ بناسێنن وە پێویستە وریاش بن نەوەكو كەسانێك هەبن خۆیان بەوە حیساب بكەن و دوریشبن لەو پەیڕەوە بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانن پەیوەندى بكەن بەو كەسانەى ناسراون بە پاكى نیاز و مەنهەج و ئاكار و هەوڵ بۆ خزمەتكردنى مرۆڤەكان بە سۆزو میهرەبانى.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە