مه‌نهه‌جى سه‌له‌فى صاڵح بریتی یە لە چی؟ وە هۆكارى په‌رته‌وازه‌یی و پارچه‌پارچه‌یه‌تى چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
مه‌نهه‌جى سه‌له‌فى صاڵح بریتی یە لە چی؟ وە هۆكارى په‌رته‌وازه‌یی و پارچه‌پارچه‌یه‌تى چیە؟

ڕوون كردنه‌وه‌ى ئه‌و بابه‌ته‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ : مه‌نهه‌جى سه‌له‌فى صاڵح بریتیه‌ له‌ پابه‌ندبوون و ده‌ستگرتن به‌ قورئان و سوننه‌ته‌وه‌ به‌ تێگه‌یشتنێكى دروست و ته‌واو، ئه‌وه‌ش خۆى له‌خۆیدا هۆكاره‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ و دروست بوونى برایه‌تى و خۆشه‌ویستى ویه‌كڕیزى و په‌یوه‌ست بوون له‌نێوان ئوممه‌تدا، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا پێچه‌وانه‌كردنى ئه‌م كاره‌ هۆكاره‌ بۆ دروست بوونى په‌رته‌وازه‌یی و دووركه‌وتنه‌وه‌ و دژایه‌تى و دوژمنایه‌تى و شه‌ڕو كوشتار و دڵخۆشكردنى دوژمن و ناحه‌زان و په‌لكێشكردنیان بۆ سه‌ر موسڵمانان و ئوممه‌تى ئیسلام، وه‌ پێچه‌وانه‌كردنى ئه‌و ڕێباز و به‌رنامه‌یه‌ش به‌ كه‌م تێگه‌یشتن له‌دین دێته‌كایه‌وه‌ وبه‌دی دێت و به‌وه‌ى كه‌ زانست و زانیارى پێویستى نه‌بێت سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ما شه‌رعیه‌كان و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لاى زانایانى متمانه‌ پێكراوى سوننه‌، هه‌ربۆیه‌ بیدعه‌ سه‌رهه‌ڵده‌دات وه‌كو ده‌رئه‌نجامى ئه‌و كاره‌ نه‌شیاوه‌ وه‌كو بیدعه‌ى حیزبایه‌تى و تاقم و كۆمه‌ڵ دروست كردن به‌ناوى دینه‌وه‌ كه‌ پێچه‌وانه‌ى مه‌نهه‌ج و به‌رنامه‌ى ئه‌هلى سوننه‌ وجه‌ماعه‌یه‌.

وەرگیراوە لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)
لە نوسینى شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي

سەردان: ١,٧٥٥ بەش: سەلەفیەت