گرنگترینیان:
1- ده‌ستگرتن و په‌یوه‌ست بوون به‌وه‌ى هاتووه له قورئان و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوادا ﷺ سه‌باره‌ت به ته‌وحیدى پوخت له په‌روه‌ردگارێتى و خوایه‌تى و ناو وسیفاته‌كانى خواى گه‌وره‌دا.
2- سووربون له‌سه‌ر فێربوونى زانستى شه‌رعى و په‌یڕه‌وكردنیشی له‌بوارى عیباده‌تدا، وه‌كو چۆن له قورئان و سوننه‌تدا هاتووه به تێگه‌یشتنى پێشینه چاكه‌كانى ئوممه‌ت، چونكه له‌واندا نابینى بیدعه‌یان كردبێت له دینى خوادا یان شوێنى ئاره‌زووى خۆیان كه‌وتبن.
3- سووربون له‌سه‌ر شوێنكه‌وتنى سوننه‌ت له گوفتار و كردار و بانگه‌وازیاندا بۆ لاى خواى میهره‌بان.
4- خۆڕازاندنه‌وه به ڕه‌وشت جوانى و سنگ فراوانى و ڕووخۆشی و قسه‌جوانى و حه‌زكردن له خێرگه‌یاندن بۆ خه‌ڵك و ئامۆژگارى كردنى موسڵمانان و فێركردنى ئه‌وه‌ى سوودى تێدایه بۆیان كه ئه‌وه‌ش به ئارامگرى و داناییه‌وه به‌دی دێت.
5- مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا به ڕاستگۆیی و ڕوونى و وه‌فاوه.
6- سوربوون له‌سه‌ر پاراستنى یه‌كڕیزى ئوممه‌ت و دووركه‌وتنه‌وه له هۆكاره‌كانى دروست بوونى په‌رته‌وازه‌یی و ڕق وكینه و حیزبایه‌تى و ئنتیما.
7- وه‌فاكردن به مافى خاوه‌ن مافه‌كانه‌وه وه‌كو وه‌فا به گوێڕایه‌ڵى بۆ كاربه‌ده‌ستان له چاكه‌دا و وریا‌و ئاگاداربوون له ده‌رچوون لێیان.
الشيخ: محمد بن زيد بن محمد المدخلي.