ڕه‌فتار و ئاكارى په‌یوه‌ست و پابه‌ند وبوون به‌ڕێگاى ڕاسته‌وه به‌دى دێت به‌ده‌ست گرتن به قورئان وسوننهتهوهو به‌پێى تێگه‌یشتنى سه‌له‌فى صالح و رێكردن و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر رێچكه و رێبازى ئه‌وان و وه‌ستان له شوێن وه‌ستانى ئه‌وان.
وه خۆپاراستنیش له لادان لێى به‌م دوعایه ده‌بێت كه ده‌ڵێیت: [ اهدنا الصراط المستقيم ] وه به‌تێگه‌یشتن له دین و پابه‌ندبوون به سوننه‌ته‌وه و دووركه‌وتنه‌وه له بیدعه و ڕاجیاوازى و په‌رته‌وازه‌یی، چونكه به‌وه یه‌كخواپه‌رستى پوخت و شوێنكه‌وتنى پێغه‌مبه‌رى خوا - ﷺ - به‌ده‌ست دێت، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [ وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَالرَّسُولَ فَأُولَئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ مِنَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاءِ وَالصَّالِحِينَ وَحَسُنَ أُولَئِكَ رَفِيقًا (69) ] واته: وه هه‌ركه‌سێك گوێڕایه‌ڵى فه‌رمانه‌كانى خواى به‌رز و بڵند و پایه‌به‌رز و رێبازى په‌یامبه‌ره‌كه‌ى موحه‌ممه‌د بكات ئا ئه‌وانه‌ن كه پله و پایه‌یان به‌رزبووه‌ته‌وه، و ده‌بنه هاوه‌ڵ و هاوده‌مى ئه‌وانه‌ى كه خواى پهرورهدگار له به‌هه‌شتدا نیعمه‌تى خۆى به‌سه‌ردا ڕشتوون له نێردراوان و ئه‌و ڕاستگۆیانه‌ى كه ڕاستگۆیى ته‌واویان هه‌بوو به‌وه‌ى كه په‌یامبه‌ران پێیهاتوون، به‌باوه‌ڕ وكرده‌وه وگوفتاریان، وه شه‌هیدانى رێبازى خواى په‌روه‌ردگار و باوه‌ڕدارانى بۆ خوا صوڵحاو، وه ئه‌وانه چاكترین هاوه‌ڵ و هاوده‌من له به‌هه‌شتدا .
وەرگیراوە لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)
لە نوسینى شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي