حوکمى بێ بەش کردنى ئافرەتان لە میرات چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى بێ بەش کردنى ئافرەتان لە میرات چیە؟
پرسیار:

 حوكمی ئەو كەسانە چی یە كە ئافرەتان بێبەش دەكەن لەمیرات دوای مردنی مێردەكانیان وهەروەها ئەوكەسانەی كچ بێبەش دەكەن لەمیرات دوای مردنی باوكیان  ؟

بێبەش كردنی ئافرەتان لەمیراتی مێردەكانیان و هەروەها بێبەش كردنی كچ لەمیراتی باوكیان لەكاری سەردەمی جاهلی و نەفامییە ، چونكە كەسانی سەردەمی جاهلی و نەفامی ئەو كارەیان دەكرد و ئەوان بوون كە ئافرەتانیان بێ بەش دەكرد لەمیرات ، چونكە ئەوان بوون دەیان گوت : كەسێك شایستەی میراتە كە ماڵ دەپارێزێت و چەك هەڵدەگرێت ، ئەوان ئافرەتان و منداڵی بچوكیان بێ بەش دەكرد لەمیرات ، خودای پەروەردگار میراتی بۆ ئافرەت داناوە دوای مردنی مێردەكانیان بەبەڵگە ئەوەی كە فەرموویەتی: {‏وَلَهُنَّ الرُّبُعُ مِمَّا تَرَكْتُمْ إِن لَّمْ يَكُن لَّكُمْ وَلَدٌ فَإِن كَانَ لَكُمْ وَلَدٌ فَلَهُنَّ الثُّمُنُ مِمَّا تَرَكْتُم مِّن بَعْدِ وَصِيَّةٍ تُوصُونَ بِهَا أَوْ دَيْنٍ‏}‏ ‏[‏سورة النساء‏:‏ آية 12‏]‏‏.‏واتە : وە ئەگەر پیاوێك مردو خێزانی بەجێ هێشت‌و مناڵی نەبوو ئەوا ئەو خێزانە چوار یەك ئەبات لە چوار بەشدا بەشێك میراتی پیاوەكەی ئەبات ، وە ئەگەر پیاوەكە مناڵی بەجێ هێشت و خێزانیشی هەبوو خێزانەكەی هەشت یەك ئەبات ، ئەمیش بەهەمان شێوە ئەگەر ئەو پیاوە وەسیەتێكی كردبوو وەسیەتەكەی جێبەجێ دەكرێ ئەگەر شەرعی بوو، یاخود ئەگەر هاتوو قەرزار بوو قەرزەكەی لێ دەرئەكرێ دواتر دابەش ئەكرێ .
ئا ئەمە دینی ئیسلامە كە ماف و حەقی خۆی داوە بەئافرەتان ، خودای پەروەردگار فەرموویەتی: ‏ [لِلرِّجَالِ نَصِيبٌ مِمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالْأَقْرَبُونَ] كەسێك كە ئەمرێ ئەگەر كوڕی لەدوای خۆی بەجێ هێشت ئەو كوڕانە ئەوەی كە دایك‌و باوك‌و خزمە نزیكەكانیان بەجێی دێلن بەشی خۆیان هەیە لەو میراتیە [وَلِلنِّسَاءِ نَصِيبٌ مِمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالْأَقْرَبُونَ] بەهەمان شێوە ئافرەتانیش ئەگەر دایك و باوكیان مرد یان خزمی نزیكیان مردو میراتیان بەجێ هێشت ئەمانیش بەشی خۆیان لەو میراتیە هەیە، كە لە سەردەمی نەفامیدا بەشی ئافرەتیان نەئەداو ئافرەتیان لە میراتی بێبەش ئەكرد [مِمَّا قَلَّ مِنْهُ أَوْ كَثُرَ نَصِيبًا مَفْرُوضًا (7)] ئیتر ئەگەر زۆر بێت یان كەم ئەمە بەشێكی دیاریكراو و حەقێكەو خوای گەورە جێگیری كردووەو نابێ بێبەشیان بكەن
الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٣,٤٠٤ بەش: مافەکانى ژن و مێرد