دروستە سود لەو پارەیە وەربگرى کە بە ئەمانەت لات دانرابێ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دروستە سود لەو پارەیە وەربگرى کە بە ئەمانەت لات دانرابێ؟
پرسیار:

من كاری بازرگانی دەكەم كەسانێكی غەریب دێن بۆلام و پارە و پوولم لەلا دادەنێن وكاتێ‌ دێن بۆ داوا كردنی من بەتەواوەتی بۆیان دەگێڕمەوە بەڵام لەو ماوەیەیی كە ئەو پارەیە لەلام دەمێنێتەوە تێكەڵی دەكەم لەگەڵ ماڵی خۆمدا و كاری پێوە دەكەم، ئایا ئەم كارە درووست گەر بەبێ‌ رێگە پێدانی ئەوان بێت ؟، وئایا ئەوان بەشیان هەیە و شەریكن لەو قازانجەی  كردوومە و یاخود لەو قازانجەی لەپارەكەی ئەوان وەدست هاتووە و قازانجم كردووە یاخود نا  ؟

ئەو كارەت درووست نی یە ، چونكە تۆ بەئەمین دانراوی و پارێزگاری ، وە ئەو ئەمانەتانە کە لەلات دانراون پێویستە پارێزگاری لێبكەیت بەڵام كاتێ‌ بەكاری دێنی ئەوا تۆ سنوورت بەزاندوە لەئەمانەتدا و ئەگەر ئەو ماڵە لەنێو بچێت پێویستە لەسەرت بیبژێریت ، چونكە زیادەڕەویت كردۆتە سەری وەك پێویست پارێرزگاریت لێ نەكردوە.
وە بەنیسبەت ئەو قازانجانەی بەدەس هاتوون لەماڵەكانی ئەواندا ئەوا بۆ ئەوانە و تۆ كرێیەك وەردەگریت كە عادەتەن كەسێكی وەك تۆ بەچەندێك ئەو كارە دەكات و ئەوەندەت پێ دەدرێت تەنها مەگەر خۆیان قازانجەكەت بدەنێ یاخود بەشێكیت بدەنێ ، چونكە ئەم جۆرە كارە لە (قازانج بەشەریكییە) نادرووستە ، چونكە ئەم كارە بەڕەزامەندی هەردوو لا نەبووە و (قازانج بەشەریكی) كاتێك كە نادرووست بێت ئەوا قازانجەكەی بۆ خاوەن ماڵە و ئەوكەسەی ئیشی پێكردووە كرێیەكی دەدرێتێ بەئەندازەی ئەوەی كەعادەت كەسی وەك ئەو بەچەندێك ئەو كارە دەكات .
الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٣,١٤٨ بەش: کار و بازرگانی