خێزانەکەم لە خوا بەزیاد بێت نوێژ دەكات و قورئان دەخوێنێ بەڵام لەچك ناكات: ماڵپەڕی وەڵامەکان
خێزانەکەم لە خوا بەزیاد بێت نوێژ دەكات و قورئان دەخوێنێ بەڵام لەچك ناكات

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان 

وعليكم السلام ورحمة الله وبركاته
لەچك نەكردن لە كاتی دەرچووندا بۆ بازاڕ و پێش چاوی نامەحرەم كارێكی حەرامە و تاوانێكی گەورەیە و پێچەوانەكردنی ئەم بەڵگانەیە:
ـ خوای گەورە فەرموویەتی: [وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ … وَلَا يَضْرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِن زِينَتِهِنَّ وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ] [سورة النــور: (31)] .
واتە: ئەی پێغەمبەری خوا () بڵی بە ئافرەتانی ئیماندار چاویان بنوقێنن لە نامەحرەم و دامێنیان بپارێزن و جوانی خوایان دەرنەخەن تەنها روومەت و هەردوو لەپیان نەبێت و با سەرپۆشەكانیان (لەچكەكانیان) ڕاخەن بە سەر گەردنیاندا و جوانی خوایان دەرنەخەن … وە با پێیان نەدەن بە زەویدا بۆ ئاشكراكردنی جوانىیە شاراوەكانیان، وە تەوبە بكەن و بگەڕێنەوە بۆ لای خوا هەمووتان ئەی باوەڕداران بۆ ئەوەی سەرفراز و بەختەوەر بن.
ـ پێغەمبەری خوا () فەرموویەتی: ((صنفان من أهل النار لـم أرهما: (وذكر منها): نساء كاسيات عاريات مائلات مـميلات رؤوسهن كأسنمة البخت الـمائلة، لا يدخلنَّ الـجنة ولا يـجدن ريـحها، وإنَّ ريـحها ليوجد من مسيرة كذا وكذا)) [صحيح مسلم رقم: (2128)] .
واتە: دوو بەش لە ئەهلی دۆزەخ هەن من نایانبینم: … ئافرەتانێك جلیان لەبەردایە و ڕووتیشن بەلارولەنجەوە ڕێدەكەن و سەرەنجی پیاوان ڕادەكێشن بۆ خۆیان و سەریان وەك سەر پشتی ووشتر وایە (قژیانی لە سەر كۆدەكەنەوە)، ئەو ئافرەتانە ناشنە ناو بەهەشتەوە و بۆنیشی ناكەن …
مەبەست بە (كاسیات عاریات) ئەوەیە كە ئافرەتێك جلی لەبەردایە بەڵام هەموو لاشەی نەپۆشیوە بۆ نموونە جلێكی تەنك لەبەر بكات كە لەشی لێیەوە دیارە یان جلێكی كورت بێت كە بەشێك لە لاشەی بەدەر دەكەوێت وەك سەر و مل و گەردن و قۆڵ و قاچەكانی، ئەمانەش لەو كەسانەن كە ناچنە بەهشتەوە و بۆنی بەهەشتیش ناكەن، مەگەر دوای تۆبە كردن.
كەواتە دەبێت خێزانت تەوبە بكات و پەشیمان ببیتەوە لەو تاوانە و هەموو تاوانەكانی.
وە بە نیسبەت ئەوەوە كە دەڵێت نویژ دەكات و قورئان دەخوێنێت بەڵام لەچك ناكات !!!
بەڕاستی جێی سەرسوڕمانە كەوا ئافرەتێكی نوێژگەر و قورئان خوێنن لەچك نەكات ! بۆ ؟!چونكە خوای گەورە فەرموویەتی: [وَأَقِمِ الصَّلَاةَ إِنَّ الصَّلَاةَ تَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاء وَالْمُنكَرِ] [سورة العنكبوت: (45)] .واتە: نوێژ بە ڕێكوپێكی ئەنجام بدە، وە بەڕاستی نوێژ ڕێگری دەكات لە خراپە و تاوان.
نەكردنی لەچكیش خراپە و تاوانە و دەبێت نوێژەكەی ڕێگری ئەو تاوانەی لێبكات.
هەروەها خوا لە قورئاندا فەرمانی كردووە بە لەچك كردن وەك لە ئایەتەكەی پێشەوەدا هاتووە، كەواتە با ڕەفتار بكات بەو قورئانەی كە دەیخوێنێت.
كەواتە لەچك نەكردنی خێزانت هەڵەیە و ڕازی بوونی تۆش بەو كارە هەر هەڵەیە و تاوانبارتان دەكات و دەبێت هەردووكتان تەوبە بكەن.
لە لایەن (مامۆستا محمد عبد الرحمن) ە وە وەڵام دراوەتەوه

سەردان: ٤,٠٧١ بەش: مافەکانى ژن و مێرد