گەر پیاو داوای لە خێزانەکەی کرد سەماى بۆ بکات ئایا دروستە بۆى بکات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
گەر پیاو داوای لە خێزانەکەی کرد سەماى بۆ بکات ئایا دروستە بۆى بکات؟

هیچی تێدا نی یە ئافرەت سەما بۆ مێردەکەی بکات ، و ئەوە کارێکە ڕەنگە بێتە هۆکاری خۆشویستنی لەلایەن مێردەکەیەوە وسەرنجی ڕابکێشێت بۆ جیماع کردن لەگەڵی ، وچێژێکی حەڵاڵی پێ ببەخشێت ، و بەهۆیەوە چاوی مێردەکەی لەحەڕام بپارێزێت ؛ چونکە هەندێ لەپیاوان توشی نەزەڕی حەڕام دەبن بەسەیر کردنیان بۆ ئافرەتی ڕاقیسە ، و ڕەنگە ئەو ڕەقسەی ئافرەت ببێتە هۆکاری پاراستنی مێردەکەی لەتەماشا کردنی حەڕام ، جا ئەو ڕەقس کردنە بەچەند مەرجێک دروستە ، لەوانە :

یەکەم : نابێ منداڵەکانیان بیبینن ، چونکە ڕەنگە کاریگەری هەبێت لەسەر ڕێز گرتنیان لە باوک و دایکیان و پاشان دایک و باوکیان لەبەر چاو بکەوێت ، حەتمەن مەرج نی یە هەرشتێک حەڵاڵ بوو بگونجێت لەپێش چاوی منداڵ بکرێت .

دووەم : نابێ لەکاتى سەما کردنی ئافرەت بۆ مێردەکەى گۆرانی و موسیقای لەگەڵ بێت .

سێیەم : نابێ ئافرەت تەماشای ئافرەتانی ڕاقیسە و فلیمەکان بکات بەمەبەستی فێر بوونی ڕەقس ، چونکە حەڕامە ئافرەت تەماشای ئەو ئافرەتە فاسقانە و عەوڕەتیان بکات ، بەڵکو ئەوەندەی پێشتر زانیویەتی یاخود ئەوەندەی دەیزانێت بەقەد ئەو ئەندازەیە ڕەقس بۆ مێردەکەی بکات بەبێ ئەوەی هەوڵی فێر بوونی ڕەقس بدات .

زانای پایەبەرز : الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله دەڵێت :
أما رقص المرأة أمام زوجها وليس عندهما أحد : فلا بأس به ؛ لأن ذلك ربما يكون أدعى لرغبة الزوج فيها ، وكل ما كان أدعى لرغبة الزوج فيها : فإنه مطلوب ، ما لم يكن محرَّماً بعينه ، ولهذا يسن للمرأة أن تتجمل لزوجها ، كما يسن للزوج أيضاً أن يتجمل لزوجته كما تتجمل له " انتهى .
" اللقاء الشهري " ( 12 / السؤال رقم 9 ) .
واتە : بەنیسبەت ڕەقس کردنی ئافرەت بۆ مێردەکەی کاتێ کەسیان لەدەور نەبێت ، هیج تێدا نی یە و دروستە ؛ چونکە ئەوە زۆر جار دەبێتە هۆی ئەوەی مێردەکەی زیاتر ئارەزوی بەلایدا بچێت ، جا هەرشتێک ببێتە هۆکاری سەرنج ڕاکێشانی مێرد : ئەوا شتێکی باشە ، بەمەرجێک خودی ئەو شتە حەرام نەبێت ، هەربۆیە سوننەتە ئافرەت خۆی جوان بکات بۆ مێردەکەی ، هەروەک چۆن سوننەتە پیاو خۆی جوان بکات بۆ خێزانەکەی .

وەپرسیار کراوە لە زانای پایەبەرز : الشيخ محمد ناصر الدين الألباني رحمه الله :
لەبارەی حوکمی لەبەر کردنی جلی ئافرەتانی ڕاقیسە لەلایەن ئافرەتەوە لەبەر چاوی مێردەکەی ئایا ئەو کارە مانای ئەوە نی یە ئەو کارەی کەئافرەتانی ڕاقیسە دەیکەن پێ خۆشە وڕازیە پێی ؟ .
لەوەڵامدا بەدروستی زانیوە گەر تەنها لەنێوان ژن ومێردا بێت ، و کەسی تر نەیان بینێت ، وباسی ئەوەی کردووە کەئەو جلە ناچێتە بابی خۆشوبهاندنەوە کەڕێگری لێ کراوە ، جا ئەو ئافرەتە ڕاقیسە فاجرانە بەئاشرا ڕەقس دەکەن ، بەڵام ئەم لەنێوان خۆێ ومێردەکەیدایە ، ئەو دوو شتە زۆر جیاوازن .
الشريط رقم ( 814 ) سلسلة " الهدى والنور " .

سەردان: ٦,٥٥٢ بەش: مافەکانى ژن و مێرد