چ کاتێک نابێت ئافرەت گوێڕایەڵی مێردەکەى بکات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چ کاتێک نابێت ئافرەت گوێڕایەڵی مێردەکەى بکات؟
پرسیار:

چ کاتێک نابێت ئافرەت گوێڕایەڵی مێردەکەى بکات؟

بێگومان ئافره‌ت فه‌رمانى پێكراوه‌ به‌ گوێڕایه‌ڵى خواى گه‌وره‌، هه‌روه‌ها فه‌رمانى پێكراوه‌ به‌ گوێڕایه‌ڵى مێرده‌كه‌یشى، به‌ڵام گوێڕایه‌ڵى دایك و باوكى باسكراوه‌ له‌گه‌ڵ گوێڕایه‌ڵى خواى گه‌وره‌دا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵى هه‌ر دروست كراوێك پێچه‌وانه‌ى گوێڕایه‌ڵى خواى گه‌وره‌ بوو چ دایك و باوك بێت یان مێرد بێت ئه‌وه‌ دروست نیه‌ گوێڕایه‌ڵییان بكرێت، چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله علیه‌ وسلم -  ده‌فه‌رمووێت: «... إِنَّمَا الطَّاعَةُ فِى الْمَعْرُوفِ »(١). واته‌: گوێڕایه‌ڵى ته‌نها له‌ چاكه‌دا ده‌كرێت.

وه‌هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله علیه‌ وسلم -  فه‌رموویه‌تى: « لاَ طَاعَةَ لِمَخْلُوقٍ فِى مَعْصِيَةِ الْخَالِقْ » (٢). واته‌: گوێڕایه‌ڵى نیه‌ بۆ هیچ دروستكراوێك له‌ بێ فه‌رمانى خواى گه‌وره‌دا، چى ئه‌و دروستكراوه‌ مێردبێت یان دایك و باوك بێت، به‌ڵام گومانى تێدانیه‌ حه‌قى دایك و باوك له‌پێشتره‌ له‌ حه‌قى مێرد، چونكه‌ خواى گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ حه‌قى خۆى باسى حه‌قى دایك و باوكى كردووه‌ وه‌كو ده‌فه‌رمووێت: [ وَاعْبُدُوا اللَّهَ وَلَا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا] [النساء: ٣٦]. واته‌: خواى گه‌وره‌ به‌ته‌نها بپه‌رستن هاوه‌ڵى بۆ بڕیارمه‌ده‌ن و چاكه‌كاریش بن له‌گه‌ڵ دایك و باوكتاندا.
حه‌قى دایك و باوك زۆر گرنگى پێدراوه‌ ئه‌گه‌ر مێرد داواى له‌ خێزانى كرد، كه‌ كارێك بكات ئه‌و كاره‌ بێ فه‌رمانى دایك و باوكى بوو ئازار بوو بۆیان، ئه‌وه‌ گوێڕایه‌ڵى مێرده‌كه‌ى ناكات، چونكه‌ گوێڕایه‌ڵى دایك و باوك له‌پێشتره‌ له‌ گوێڕایه‌ڵى مێرد، ئه‌گه‌ر داواى له‌ خێزانى كرد، كه‌ كارێك بكات ئازارى دایك و باوكى بدات ئه‌وه‌ گوێڕایه‌ڵى ناكات، چونكه‌ ئازادانى دایك و باوك یه‌كێكه‌ له‌ تاوانه‌ گه‌وره‌كان دواى شیرك.

الْمُنْتَقَى مِنْ فَتَاوَى الْشَيخ صَالْح الْفَوزَان (3/ 237-239).


(١) رَوَاهُ الْبُخَاري، رَقَمْ: (7145).
(٢) حَديث صحيح: صحيح الجامع الصغير وزيادته، رَقَم: (13477).

سەردان: ٢,٠٦٦ بەش: مافەکانى ژن و مێرد