من کچێکم لەگەڵ کوڕدا قسە دەکەم ئامۆژگاریم بکەن چۆن خۆم ڕزگار بکەم؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
من کچێکم لەگەڵ کوڕدا قسە دەکەم ئامۆژگاریم بکەن چۆن خۆم ڕزگار بکەم؟
پرسیار:

من کچێکم تەمەنم 18 ساڵە ، و بۆ ماوەی سێ ساڵە لەگەڵ کوڕدا قسە دەکەم ، و لەگەڵیاندا توشی چەند هەڵەیەک بووم ، هەموو جارێک پەیمانم دەدا ئەو کارە دوو بارە نەکەمەوە ، بەڵام دەگەڕامەوە سەری ، و داوا لەخودا دەکەم لێم ببوورێت ، ئەمە لەکاتێکدایە کەسانی دەور وبەر بەچاک لەمن حاڵی بوون بەڵام من بەو شێوەیه نیم ، وبەو هۆیەوە لەقوتابخانە سەرکەوتوو نەبووم وناجح نەبووم ، ئومێدەوارم ئامۆژگاریم بکەن بەڵکو ڕزگارم ببێت لەو کارە .

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

یەکەم : 
پێویستە لەسەر مرۆڤ کارێک بکات ڕازی بوونی خودا و بەهەشتەکەی بەدەست بێنێت .
خوای گەورە فەرموویەتی: ﴿اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ﴾ الفاتحة/6 .
واته: ئەی پەروەردگار هیدایەتمان بدەو ڕێنماییمان بكە بۆ ڕێگای ڕاست وە بەردەوامیمان پێ ببەخشە لەسەر ڕێگای ڕاست كە ئیسلامە .
بۆیە پێویستە بزانێت گەر لەو کارەی بەردەوام بێت ، ئەوا توشی لادان ، وسەرگەردانی دەبێت لەدونیا ودوا ڕۆژدا ، نەک ناگات بەبەهەشت بەڵکو بەرەو دۆزەخ دەچێت .
وە هەنگاوی یەکەم بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێگای ڕاست : ئەوەیە مرۆڤ بزانێت ئەوەی کەلەسەریەتی هەڵەیە .
پاشان هەنگاوی دووەم دێت : ئەوەش دوور کەوتنەوەیە لەو هەڵەیە ، دواتر گەر توشی لاوازی بوو ، ولای دا لەڕێگای ڕاست پێویستە لەسەری بگەڕێتەوە بۆ ڕێگای ڕاست ، وپەشیمان بێتەوە ، وعەزمی هەبێت لەنەگەڕاوە بۆ ئەو هەڵەیە جارێکی تر ، ئا ئەمە تەوبەیە . 
پاشان گەر دوو بارە توشی لاوازی بوو : دوو بارە تەوبە دەکاتەوە ... وبەم شێوەیه .
وەخوای پەروەردگار دەزانێت مرۆڤ بەردەوام جێگیر نابێت لەسەر ڕێگای ڕاست ، بەڵکو حەتمەن توشی هەندێ لادان دەبێت ، جا زۆر بێت یاخود کەم ، هەر بۆیە خودا تەوبەی داناوە بەڵکو لەو لادانەمان خۆش بێت ، پێغەمبەری خوا   فەرموویەتی: ( كُلُّ ابْنِ آدَمَ خَطَّاءٌ ، وَخَيْرُ الْخَطَّائِينَ التَّوَّابُونَ) رواه الترمذي (2499) وحسنه الألباني في " صحيح الترمذي " . 
واتە: هەموو مرۆڤێک تاوان دەکات ، وباشترینیان ئەوانەن کەتەوبە دەکەن .
پێویستە لەسەرت بەردەوام بیت لەتەوبە کردن ، هەرکات تەوبەت کرد ، پەشیمان ببیتەوە وعەزمت هەبێت جارێکی تر نەگەڕێیتەوە سەری ، وبەم شێوەیە بەردەوام بە .

دووەم : 
چەندان هۆکار هەن وا لەموسوڵمان دەکەن زاڵ ببێت سەر شەیتاندا ، وەهەروەها زاڵ ببێتە سەر دەروونی خۆیدا کەفەرمانی پێ دەکات بەخراپە . 
هەندێک لەو هۆکارانە : 

1- ترسان لەو خودایەیی کەهیچ شتێک لای شاراوە نییە ، ولێ پرسینەوە لەمرۆڤ دەکات لەو شتانەی کەلەدونیادا ئەنجامی داون ، وهیچ کردەوەیەکی مرۆڤی لێ ون نابێت . 
2- شەرم کردن لەخودا ، وشەرم بکات لەوەی خودا لەکاتی تاوان ئەنجامداندا بیبینێت . 
3- ترسان لەسزای نێو گۆڕ ، وئابڕووی چوونی لەڕۆژی دوایی دا   . 
4- حەز کردن بۆ چوونە بەهەشت وبەدەست هێنانی  .
وهەموو ئەم هۆکارانە گەر موسوڵمان لەبەر دانەیەکیان یاخود هەموویان واز لەتاوان بێنێت ، ئەوا لەبەر خودا وازی هێناوە ، وخوداش پاداشتی دەداتەوە لەسەر ئەو واز هێنانە .

وە چەند هۆکارێکی تر هەیە وا دەکات موسوڵمان واز لەتاوان بێنێت ، هۆکار گەلێکی خراپ نین ، بەڵام مرۆڤ پاداشت نادرێتەوە لەسەریان ، چونکە لەبەر خودا وازی لەتاوان نەهێناوە  . 
هەندێ لەو هۆکارانە : 

1- ترسان لەوەی لەدونیادا ئابڕووی بچێت ، وڕێزی نەمێنێت لەلای خەڵک .
و تۆ باسی ئەوەت کردووە ئەوەی بت بینێت وا دەزانێ کەسێکی چاکی ، دەی تۆش پارێزگاری لەوە بکە ، و با ڕێزت لەناو خەڵکدا بمێنێتەوە .
2- ترسان لەوەی ئەو تاوانە سەرقاڵی بکات لەشتانێکی گرنگتر لەژیانی دا ، و تۆ باست لەوە کردووە بەهۆی ئەو تاوانەوە سەرکەوت نەبووی لەخوێندەکەتدا ودەرنەچووی . 
3- ترس لەوەی ئەم هەنگاوانە بەرەو خراپترت بەرێت ، ئەم بابەتەش زۆر جدی وترسناکە ، چونکە زۆر جار کەسی گەنج بەقسه کردن دەست پێ دەکات تا وای لێ دێت مودمین دەبێت وکاتەکانی بەفیڕۆ دەدات ، وردە وردە دەکەوێتە داوی شەیتانەوە ، وتوانای خۆ ڕزگار کردنی نامێنێت ، زۆر لەگەنجان ئەمەیان بەسەر هاتووە ، ولەکۆتایی دا دەستی پەشیمانیان گەستووە بەڵام چ کاتێک ؟
کاتێ کەپەشیمانی بێ سوودە ! 

سێیەم : 
یەکێکی تر لەو شتانەی کەیارمەتی دەرتن بۆ واز هێنان لەو کارە ئەوەش خۆ سەرقاڵ کردنتە بەعیبادەتی خودا وکاری بەسوودەوە ، پارێزگاری لەنوێژەکانت بکە ، چونکە نوێژ دڵ چاک دەکات ، وڕێگی لێ دەکات لەخراپە وتاوان ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی:﴿وَأَقِمِ الصَّلَاةَ إِنَّ الصَّلَاةَ تَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ﴾ العنكبوت/45. 
واته: وه‌ نوێژه‌كانت ئه‌نجام بده‌ ، به‌دڵنیایی نوێژ قه‌ده‌غه‌ی خه‌ڵكی ئه‌كات و ده‌یانگه‌ڕێنێته‌وه‌ له‌ خراپه‌كاری و تاوان و هه‌ر شتێك كه‌ پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌ت بێت .

وەزۆر یادی خودا بکە وقورئان بخوێنه ، چونکە قورئان ویادی خودا شەیتان دوور دەخەنەوە و وات لێ دەکەن نزیک بیتەوە لەخودا  . 
با کاتی دەست بەتاڵیت نەبێت بەڵکو شەیتان زەفەرت پێ نەبات لەو ڕێگەیەوە .
زۆر بەتەنها دامەنیشە ، تەنها کاتێک نەبێت کەسەرقاڵی عیبادەتی خودا یاخود کارێکی گرنگ بیت  .
وەگرنگترین ئامۆژگاری ئەوەیه :
ئەو ڕێگایانە دابخە کەدەبنە هۆکاری قسەکردن لەگەڵ ئەو گەنجانەدا ، کچی هاوتەمەنی تۆ هیچ پێویستی بەئینتەرنێت نی یە ، بۆیە ئامۆژگاریت دەکەین واز بێنیت لەبەر کارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بەهەموو جۆرەکانیەوە . 
خۆ ئەگەر زۆر پێوستت پێی بوو بەتەنها مەچۆ سەری ، با دایک یاخود باوکت یان هەندێ لەبراکانت لەگەڵ بن ، هەرکە پێویسیەکەت بەجێ گەیاند یەکسەر وازی لێ بێنە ، وبگەڕێوە بۆ ژیانی ئاسایی وکار وبارەکانی ژیانت .
و لەکۆتایی دا داوا کارین خودا بت پارێزێت لەهەموو خراپەیەک ویارمەتی دەرت بێت بۆ هەموو هەرکارێکی چاکوخێر .
والله أعلم .

سەردان: ٤,١٥٠ بەش: عیشق و خۆشەویستى